پەرلەمانتارێکی کورد لە وتارێکدا رووبە بافڵ و قوباد تاڵەبانی

 

facebook sharing button

twitter sharing button

email sharing buttonعەلی حەمە ساڵح: چ تاوانێکە بەرانبەر بە سلێمانی دەکرێت؟

telegram sharing button

messenger sharing button

پەرلەمانتارێکی کورد لە وتارێکدا رووبە بافڵ و قوباد تاڵەبانی، باس لە پرۆسەیەکی مەترسیدار دەکات کە هەڕەشە لە شاری سلێمانی دەکات.
 

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی ئاب عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری کوردستان لە وتارێکدا کە لە مەڵپەری تایبەتی خۆی لە فەیس بووک بڵاویکردووەتەوە دەڵێت" ئەم چ تاوانێکە بەرامبەر سلێمانی دەکرێت! بەبردنی هەزاران دۆنم زەوی بەناوی وەبەرهێنان بە شەراکەت، کۆکردنەوەی ملیۆنان دۆلار.. کارەساتی پرۆژەکانی نیشتەجێبوونیش لە ئایندەکی نزیک دەبینن."
 

لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا عەلی حەمە ساڵح  دەڵێت" پرۆسیەکی مەترسیدار دەستی پێکردوە، ئەو شوێنانەی لە نەخشەی شاردا، شوێنی مزگەوت و نەخۆشخانەو قوتابخانەو باخچەن، نەخشەکەیان دەگۆڕدڕێت و لە پێناو ملیۆنان دۆلاردا، دەفرۆشرێن و دەدرێن بە پرۆژەو بەشەراکەت و وەرگرتنی پێشەکی … هتد ".
 

دەقی وتارەکەی عەلی حەمە ساڵح
 

کاک بافڵ و کاک قوباد 

سڵاو

 ئەمە چ تاوانێکە بەرامبەر سلێمانی دەکرێت!

بەبردنی هەزاران دۆنم زەوی بەناوی وەبەرهێنان بە شەراکەت، کۆکردنەوەی ملیۆنان دۆلار.. کارەساتی پرۆژەکانی نیشتەجێبوونیش لە ئایندەکی نزیک دەبینن. 

هەزاران دۆنم زەوی بەنایاسایی مەتر مەترکراو فرۆشرا، لە سەرچنار کۆمپانیای مادین دانراوە، فۆڕم دروستدەکات، نەخشە دروستدەکەن! 

ئێستا لە خراپترین حاڵەتدا…

پرۆسیەکی مەترسیدار دەستی پێکردوە، ئەو شوێنانەی لە نەخشەی شاردا، شوێنی مزگەوت و نەخۆشخانەو قوتابخانەو باخچەن، نەخشەکەیان دەگۆڕدڕێت و لە پێناو ملیۆنان دۆلاردا، دەفرۆشرێن و دەدرێن بە پرۆژەو بەشەراکەت و وەرگرتنی پێشەکی … هتد 

فەرموون بزانن چەند کراوە؟ 

نمونەی یەکەم…

ئەمە قسەی کەسێکی ئاگاداری شارەوانیە..

۳٥ دۆنم لە باشترین و گرانترین شوێن لەسلێمانی کانی با ،پشت شیرینی شەهرام… خوار نەخۆشخانەی فاروق

نزیک نەخۆشخانەی هیوا..

لە نەخشە یاریگاو قوتابخانەیە، بە هاوبەشی شەراکەتی حیزب دەکرێتە پرۆژە! ئەمە کەشفی ئاو و شوێنەواریشی بۆ کراوە! 

شوێنی چەندین قوتابخانەو نەخۆشخانەو باخچە دەکرێتە پرۆژە. 

ئێمە لە شاروانین ناتوانین قسە بکەین. تۆ بەدەنگ بێ، بەناوی کاک قوباد هەموو دەکەن. 

ئەرێ ئەم هەموو شوقە نەبڕایەوە. 

تێبینی: بەنیازن، چەندین شوێنی قوتابخانەو باخچەو یاریگا…. هتد بە شەراکەتی حیزبی و شەخسی بکەن بە پرۆژە.

سەرچاوە : سپی میدیا