"كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆشنبیری كوردی" له نووسینی محه‌مه‌د ساڵح عه‌بدولكه‌ریم، له دووتوێی 156 لاپه‌ڕه‌دا چاپ و بڵاو كرایه‌وه.
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌وه نووسه‌ری به‌رهه‌مه‌كه، به "وشه"ی گوت، ئه‌م كتێبه بریتییه له باسێك له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆشنبیری كوردی كه له ساڵی 1970 له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ند نووسه‌ر و ڕۆشنبیرێك كه سه‌ره‌كیترینیان سه‌یدا ساڵح یوسفی بوو، دامه‌زرا.
ئه‌و گوتی، ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه دوای ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ی 11ی ئادار له نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقدا له به‌غدا دامه‌زرا، بۆ زیاتر بره‌ودان به ڕه‌وتی رۆشنبیریی كورد.
وه‌ك خستیه روو، كتێبه‌كه باس له چۆنیه‌تیی دروستبوونی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه و كار و چالاكی و كۆنگره‌كانی و ناوی سه‌رۆك و جێگر و سكرتێری ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه ده‌كات.
هه‌روه‌ها باسی له‌و گۆڤاره كردووه كه كۆمه‌ڵه‌كه به‌ناوی "ڕۆژی كوردستان" به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی بڵاو ده‌كرایه‌وه، هه‌روه‌ها باسی ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌شی كردووه كه له ساڵی 1900وه تا ئه‌و كاته دامه‌زراون.
"كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆشنبیری كوردی" له دووتوێی 156 لاپه‌ڕه‌دا له چاپخانه‌ی كارۆ له شاری سلێمانی چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه و ئێسته كه‌وتووه‌ته به‌رده‌ستی خوێنه‌ران.
محه‌مه‌د ساڵح عه‌بدولكه‌ریم نووسه‌ره و چه‌ندان به‌رهه‌می چاپكراوی تری هه‌یه و له شاری سلێمانی داده‌نیشێت.
سەرچاوە: wishe- ئاسان محه‌مه‌د