- رۆژنامەنووسان و چالاكوان و نووسەران لە دژی دەرکردنی چوار ئەندامی نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەولێر ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
- بەتوندی دژی ئەم جۆرە ڕەفتارە و هاوشێوەکانیان دەوەستینەوە لەهەر شوێنێکی هەرێم بێت.
- ئەم ڕەفتارەی ئاسایشی پارتی جێبەجێکردنی سیاسەتی تورکیایە.
زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژنامەنووس و نووسەر و چالاکوان و کەسایەتی ڕۆشنبیر و سیاسەتمەدار، لە دژی دەرکردنی چوار ئەندامی نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەولێر کەمپەینێکی ناڕەزایەتییان لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەست پێ کرد.
ئەو رۆژنامەنووس و چالاكوان و نووسەران و کەسایەتيانه ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان بە واژۆی خۆیانەوە بڵاوکردەوە، لە دژی دەرکردنی چوار ئەندامی نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەولێر.
دەقی ڕاگەیاندراوەکە:
ڕاگەیەندراوێک بۆ ڕای گشتی خەڵکی کوردستان
بۆ: نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان
ڕۆژی ٤ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ کە هاوکاتە لەگەڵ دانانی قەیوم لە شاری ماردین لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە، ئاسایشی گشتی هەولێر بانگی نوێنەرانی هەدەپە(دەم پارتی ) و دەستەی بەڕێوەبەری نوسینگەی هەولێر دەکەن کە چوار کەسن.
دوای ئەوەی زانیارییان لێوەردەگرن و ماوەی دوو کاژێر لەناو ئاسایش گلیاندەدەنەوەو وێنەیان دەگرن، پاشان دوویان بە تاکسی و لە ژێر چاودێری هێزێکی ئەمنییەوە بەرەو سماقوڵی و، ئەوی دووەی دیشیان بەرەو دێگەڵە دەگوێزنەوەو لە هەولێر دەریاندەکەن و، هۆشداریان پێدەدەن کە بۆیان نییە بۆ هەولێر بگەڕێنەوە، ئەمە لەکاتێکدا کە ئەم حزبە لە تورکیا حزبێکی رێگا پێدراوەو ئۆفیسی هەیە و چالاکی دەکات، ئۆفیسەکەی هەرێمیشیان نوێنەرایەتی فەرمی پارتێکی یاسایین و، ئەندامەکانیشیان لە ژێر چاودێری نەتەوەیەکگرتووکاندان و پەنابەری سیاسین و هیچ تاوان و هەڵەیەکیان نەکردوە.
ئەم ڕەفتارەی ئاسایشی ( پارتی ) لەلایەکەوە جێبەجێکردنی سیاسەتی تورکیایە، لەلایەکی تریشەوە هێندەی تر دابڕانی شارەکانە لە یەکدی و پێشاندانی سلێمانییە وەک ناوەندی چالاکی پارتی کرێکاران و هێندەی تر گەمارۆدانی و فشارخستنەسەری، چونکە لە میدیای تورکیادا هەواڵەکە بەو جۆرە بڵاوکراوەتەوە کە ئەمانە پەیوەندییان بە پارتی کرێکارانەوە هەیە، بۆیە نووسینگەکەیان داخراوە و بۆ سلێمانی دەرکراون، لە کاتێکدا ئەوان هەموویان کەسانی مەدەنیین و ساڵانێکە کار و خەباتی مرۆیی و سیاسی و مەدەنی ئەنجام دەدەن.
ئەم ڕێوشوێنە لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێت، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لە چەند ڕۆژی ڕابوردوودا باسی یەک هەرێم و یەک حکومەتی دەکرد، بەڵام ئەم ڕەفتارانە پێچەوانەی ئەو لێدوانەیە و سەلماندنی دوو ئیدارەیی و تۆخکردنەوەی سنوری دێگەڵەیە، جگە لەوەش بۆ دەبێت، کوردستان لانەی دەزگای فەرمی و سیخوڕییەکانی دەوڵەتانی دراوسێ و بنکەو بارەگا ئاشکراو نهێنییەکانیان بێت، بەڵام جێگای تێکۆشەرانی مەدەنی پارچەکانی تری تێدا نەبێتەوه کە یاساو دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێم ئەو مافەی پێداون.
ئێمە لە کاتێکدا بەتوندی دژی ئەم جۆرە ڕەفتارە و هاوشێوەکانیان دەوەستینەوە لەهەر شوێنێکی هەرێم بێت، هاوکات ئەرکی نەتەوەیەکگرتوەکان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤە فشار بخەنە سەر دەسەڵاتدارانی هەرێم لە هەولێر و سلێمانی ڕێگەی چالاکی سیاسی ئازادیخوازانی باکور و رۆژهەلآت و رۆژئاوا بدرێت و ژیان و سەلامەتییان پارێزراو بێت و پیلانیان لەدژنەگێڕدرێت.
ناوەکان:
١-عەباس قادر عەبدوڵا، مافناس، کۆیە
٢- بارزان شەلال، مامۆستا، کۆیە
٣- فەرەیدون مامەند نەسرەدین، مامۆستا، کۆیە
٤- فەرمان مەحمود مراد، شانۆکار، کۆیە
٥- بڕوا ڕەسول ئەحمەد، مامۆستای زانکۆ، کۆیە
٦- بەرهەم لەتیف، رۆژنامەنوس
٧- نێچیر لەتیف، رۆژنامەنوس
٨- شادیار شۆڕش، ڕۆژنامەنوس
٩- زانا مستەفا، ڕۆژنامەنوس
١٠- ئاراس ئیبراهیم، ڕۆژنامەنوس
١١- بڕوا عبدولڕەحمان، ڕۆژنامەنوس
١٢- دارۆ ئامانج حەمەڕەش، چالاکوان
١٣- بەهرە عومەر، ڕۆژنامەنووس
١٤- ڕامیار ابوبەکر، ڕۆژنامەنوس
١٥- میران عەبدوڵا، رۆژنامەنوس
١٦- هەوار محەمەد، چالاکوان
١٧- فوئاد زیندانی، چالاکوان
١٨- شۆرش خدر تۆفیق، چالاکوان
١٩- د. حەکیم عبدالكريم عبدالرحيم، چالاکوان
٢٠- خالید قادر محمد، چالاکوان
٢١- نذیر میکائیل، چالاکوان
٢٢- پەروا عەلی حەمە، پەرلەمانتاری پێشوو
٢٣- نزار محەمەد، چالاکوان
٢٤- سازگار عەبدوڵا، چالاکوان
٢٥- لەتیف فاتیح فەرەج، نوسەر
٢٦- کنێر عەبدوڵا، نوسەر
٢٧- زریان محمد سعید، چالاکوان
٢٨- لەيلا قاسم حسن، چالاکوان
٢٩- سەروەر قەرەداغی، پارێزەری ژینگە
٣٠- قاسم مەرزانی، چالاکوان
٣١- شكروڵا حمدئەمین، چالاکوان
٣٢- شاڵاو مەحمود ساڵح، چالاکوان
٣٣- چرۆ شوانی، پارێزەر
٣٤- حسن مارف، چالاکی ناوەندی تەندروستی
٣٥- ئارام هادی، ڕۆژنامەنوس
٣٦- شار حمەئەمین، چالاکوان
٣٧- بکر شێخ سلام، ماف پەروەر
٣٨- نەوزاد ساڵح، ڕۆژنامەنوس
٣٩- بەختیار مستەفا، رۆژنامەنوس
٤٠- سمکۆ سابیر، نووسەر
٤١- سوارە محمود حسن، ڕۆژنامەنوس
٤٢- نەورۆز فازیل محمد، چالاکوانی سیاسی
٤٣- روناک مجید فتاح، چالاکوان
٤٤- هەرێم مەحمود سەمەن، چالاکوان
٤٥- ڕەوشەن قاسم، ڕۆژنامەنوس
٤٦- رێبین شەمامی، پارێزەر
٤٧- کاوە مورشید، چالاکوان و پێشمەرگەی دێرین
٤٨- ئارام هادی، ڕۆژنامەنوس
٤٩- شار حمەئەمین، چالاکوان
٥٠- بکر شێخ سلام، ماف پەروەر
٥١- نەوزاد ساڵح، ڕۆژنامەنوس
٥٢- بەختیار مستەفا رۆژنامەنوس، سلێمانی
٥٣- نامۆ مەجید، چالاکوان و نوسەر
٥٤- عەبدولرەحمان فارس(ئەبو کاروان)، پەرلەمانتاری پێشوو
٥٥- د. ڕازاو محەمەد فەرەج، پەرلەمانتاری پێشوو
٥٦- گەشە دارا حەفید، پەرلەمانتاری پێشوو
٥٧- کارزان فازل، چالاکوان
٥٨- هیوا سەید سەلیم، نوسەر
٥٩- دەشتی بەرزەواری، چالاکوان
٦٠- فەرمان ڕەشاد، ڕۆژنامەنووس
٦١- ڕێباز فاروق، چالاکوانی مەدەنی
٦٢- هەرێم عەباس یاسین، چالاکوان
٦٣- کاوە نادر قادر، نووسەر
٦٤- ئیدریس سەدیق حەمەدئەمین، چالاکوان
٦٥- عەلی مەحمود، چالاکوان
٦٦- عباس نادر، چالاکوان
٦٧- فاتح مستەفا، چالاکوان
٦٨- بایزید کەریم، چالاکوان
٦٩- زیتۆ ئیسماعیل چالاکوان
٧٠- رەسول عەلی، چالاکوان
٧١- کاوە محەمەد، نوسەر، پەرلەمانتاری پێشوو
٧٢- مەحمود رەزا، نوسەر، پەرلەمانتاری پێشوو
٧٣- نیاز عەزیز، توێژەر، نوسەر
٧٤- پەیمان عێزەدین، پارێزەر
٧٥- ئەبوبەکر عومەر عەبدوڵا، پەرلەمانتاری پێشوو
٧٦- ئازاد چالاک، رۆژنامەنووس، پەرلەمانتاری پێشوو
٧٧- ئومێد محەمەد ساڵح، رۆژنامەنوس و شارەزایی دادوەری
٧٨- رەفیق غەفور، چالاکوان
٧٩- د. کامل عومەر، مامۆستای زانکۆ
٨٠- ئارام جەمال، چالاکی مەدەنی
٨١- سەلاح رەشید، نوسەر
٨٢- کاوان فەرەج، نوسەر
٨٣- سان ساراڤان، میدیاکار
٨٤- یاسین عومەر ئیبراهیم، نوسەر
٨٥- ئاسۆس ئەحمەد هەردی، رۆژنامەنووس
٨٦- عەلی کەریمی- نوسەر
٨٧- زاهیر عەبەرەش، نوسەرو شانۆکار
٨٨- ئیبراهیم مەجید فەرەج، مامۆستای زانکۆ
٨٩- د. شێرکۆ حەمە ئەمین، مامۆستای زانکۆ
٩٠- د. سەهل، دەزگای ستاندەر
٩١- هاشم مستەفا، چالاکوان
٩٢- هێمن سێکانی، چالاکوانی سیاسی
٩٣- هەنگاو هاشم، چالاکوانی سیاسی
٩٤- د. محەمەد یانی، نوسەرو پەرلەمانتاری پێشوو
٩٥- د. محەمەد گەردی، چالاکوانی سیاسی
٩٦- پەروین عەزیز، چالاکوان
٩٧- ئارا شوکر لەتیف، چالاکوان
٩٨- عەلی زەنگەنە، چالاکوانی سیاسی
٩٩ – ئیحسانی مەلا فواد، رۆژنامەنوس
١٠٠- پەروین شوکر لەتیف، چالاکوان
١٠١- تاریق فاتیح، سەرنوسەری رۆژنامەی هاوڵاتی
١٠٢- سەفوەت رەشید، پارێزەر
١٠٣- کامەران خدر، ستاندەر
١٠٤- ئەحمد خالد، چالاکوان
١٠٥- شوان محەمەد، رۆژنامەنوس
١٠٦-باران گەرمیانی، ڕۆژنامەنووس
١٠٧- عەبدولکەریم عەلی نەجم، نوسەر
سەرچاوە هاوڵاتی