تاقی کراوەکان سەلماندنی پێویست نیە !

د.توانا – ئاڵمانیا

تاقی کراوە  سەلماندنی پێویست نی یە........

پدک لەباشووردا وەک یەکەم پارت کەجووڵاندنەوەی چەکداری  لە 1961  بەناوی قۆناغی  شۆرشی ئەیلول دەستپێکرد و گشت میللەتی  کورد جگە لە هەندێ لە کۆمۆنیستەکان  بەیەک دەنگ  بە توانایەکی زۆر کەم ووورەیەکی بەرزەوە بە دروشمی کوردانەی (یاکوردستان یانەمان) پشتگیری لەشۆڕش کرد ،چونکە کۆدەنگی سەرۆکی پارتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی هەبوو .

لەدوای گفتوگۆیەکی سەرنەکەوتووی وەفدی شۆڕش لەگەڵ بەغداد لە1964 ڕای جیاوازی مەکتەبی سیاسی و سەرۆکی پدک سەری هەڵدا وجۆرێک لەدژایەتی وتاکڕەوی کەلە ڕەقی وقینی تاسەر ئێسقانی سەرۆکی پارتی مەلا مستەفا  دەرکەوت بەرامبەر 12  ئەندامی مەکتەب سیاسی . ئەم تاکڕەوی یەی مەلا مستەفا وە قین هەڵگرتنە لە ئەندامانی مەکتەب سیاسی وەک سەرۆک خێڵێک سەری هەڵدا نەک سەرۆکی پارتێکی دیموکات خوازی  سەدەی بیست  !

لێرەوە مەلا مستەفا نەیتوانی خێڵەکی بوونی خۆی بشارێتەوە ، لەڕاستیدا بۆئەو زۆر ئەستەم بوو پشت بکاتە ڕابووردووی خێڵەکی کە تیا گەورەبووە لێرەوە تۆوی دووبەرەکییەکی مێژوویی لە باشوورداچاند   تاگەیشتە ئەوەی لەجیاتی سەنگەر گرتن لە دوژمنی عەرەب گەرای بەغداد شەرعیەت  درا بەکوردکوشتن لەژێر ناوی جیاواز وەک  حلفی بەغدادو ،سنتۆ و جاش و پیاوی بعث ...تاد

لەکۆتایی 1969 پاش چەند سەردانی ژێربەژێری نوێنەرانی بعث بۆ لای مەلامستەفا، هەردولا بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی مێژوویی خۆیان  گەیشتنە ڕێکەوتن ،مەلا مستەفا بۆلێدان لەباڵی م س . وە بعثیش بۆ ڕازیکردن ونزیکبوونەوە لە ڕوس  !

بۆ ئەم مەبەستە  مەلا مستەفا  هەردوکوڕەکەی کاک ادریس وکاک مسعودی ناردە بەغداد و لە 11ی ئازاری 1970  بەیان نامەی ئازاریان ئیمزاکرد هەرلەگەڵ بعث ! لەبەرامبەر کۆمەڵێ پۆستی ئیداری لەکوردستان وپۆستی وەزاری لە بەغداد لەگەڵ کۆمەڵێ دەستکەوتی مادی !

ئیتر شۆڕشی کورد خرایە کۆماوخەوێکی زستانەی  4 ساڵە تاساڵی  1974 بەبیانووی پاشگەزبوونەوەی بعث لەبەیان نامەی 11ئازار ودەست تێکەڵکردنی ئاشکرای محمد ڕەزا شای ئێران لەگەڵ مەلا مستەفا بۆ بەرژەوەندی ئێران وفشارخستنە سەر حکومەتی بعثی بەغداد شەڕی شؤڕشی ئەیلول وبەغداد بەفیتی شای ئێران لەئازاری 1974 دەستی پێکردەوە ،میللەت ئەمجارەش بەگوڕو تینێکی زۆرەوە چانسێکی تریان دا بە مەلا مستەفاو ولەدەوری شۆڕش کۆبوونەوە وجەنگی نابەرامبەری خوێناوی نزیک 2ساڵەی کوردو بعث درێژەی کێشا .تا ڕێککەوتنی جەزائیری نێوان صدام و شای ئێران ، ئیتر مەلا مستەفا دوای بینینێکی بێ بەرهەمی شای ئێران  لەتاران بە هاوەڵی  د.محمود عوسمان  کەزانی دەستی لەبنی هەمانەکە دەرچووهەرلەتارانەوە وە سویچی شۆڕشی کوردی کوژانەوەو  ئاشبەتاڵی ڕاگەیاند  شۆڕش وئەمانەتەکان وپێشمەرگەی داڕمان ،چارە نووسی خێزانی پێشمەرگەکانیش کە لەئۆردۆگاکان وشاروگوندەکانی ئێران دەژیان توشی پاشاگەردانی و ڕۆژێکی ڕەش کرد ! . ئەم جارەش هەموو کوردی توشی نائومێدی سەرگەردانی کردەوەو ملی زۆرتر لە 160هەزارپێشمەرگەی خستەوە بەر چەقۆی ناسیۆنالیزمی بعثی عەرەبی!

مەلامستەفاوکوڕوخزمەکانی خۆی لەگەڵ خێزانەکانیان لەعظێمیەی کەرەج خانوو زەویان دانێ نیشتەجێ بوون،هەندێ زۆرکەم کە نزیک 25 کەسی کەپێشتر بەدەوری مەلامستەفاوەبون لەگەڵ خێزانەکانیان لەنەغەدەوشنۆو ڕاژان  ساواک خانویان بەکرێ بۆگرتن.

بەڵام لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی دروستبوونەوەی شۆڕش لەلایەن مام جەلال وهاوەڵەکانیەوە ،

          کاک ئیدریس وکاک مسعود لەڕاژانەوە کۆبونەویەکی بچوکیان ئەنجام داوبەیارمەتی و چاوساغی سوپای پااسداران ،لەپاداشتی ئەوهاوکاری یەی کوڕانی مەلامستەفا   پێشکەشی خمێنی یان کرد لەشەڕی دژی دیموکرات وکۆمەڵە بۆ گرتنەوەی شارە ڕزگارکراوەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات ! قیادە مؤقتەیان دروستکرد. لەوەڵامی پرسیاری چەند بەشداربویەک  لەوێ ، ئایا چۆن شۆڕش بەم ژمارە کەمە دەکرێ ؟  ووتە بەناوبانگەکەی کاک ئیدریس( ئەگەر شۆڕشمان پێنەکرێ خۆ شۆڕشمان پێتێک  ئەردێ !)

 لێرەوە قۆناگێکی نوێ ی چاڵ هەڵکەندن وپلانگێڕی وکوشتوکوشتار لەنێوان پێشمەرگە ی کورددەستی پێکردەوە تا  کیمیابارانی ناوچە ڕزگارکراوەکان وئەنفال وپاشان دروستبوونی بەرەی کوردستانی .   

لەدوای ڕاپەڕین ئەوبەرەی کوردستانی یە فشۆڵەی لە دوای ئەنفال و کیمیا باران ڕاگەێنرابوو پێ ی هاتنەوە ناو میللەت تا پێکەوە پەرلەمانی کوردستان لە 1992هەڵبژێرن،  لە ساختەکاری یەکی زەق و لە بەرچاوی زۆربەی میللەتەوە حکومەتی بەغداد لەموصل وشێخان وسنجار دۆرەوە بەپاص خەڵکیان دەهێنا بۆبادینان وشارۆچکەکانی هەولێر بەشناسنامەی ساختەوە بۆ دەنگدان بە پدک تائەنجامی ساختەونادروستی ئەوهەڵبژاردنە مێژوویی یە قەتماغەی برینە کۆنەکانی 1964 ی هەڵدایەوە وجارێکی تر تۆووی دووبەرەکی هێنایەوە ناو ماڵی کورد، گورزێکی کەمەرشکێنی دا لە کورد وکوردایەتی وپرۆسەی حکمڕانی کورد کە ڤایرۆسی 50 بە 50ی لێدا ودژایەتی نا تەندروستی شەڕەپەڕۆی لێکەوتەوەوتا گەیشت بە شەری ناوخۆ پاشان دووئیدارەیی .

تائەمڕۆش کورد باجەکەی ئەدا . ئەو یەکێتی یەی دوای ئاشبەتاڵ کە ئاواتی زۆرینەی گەلی کورد بوو لەهەموو پارچەکان،لەژێر فشاری ئەمریکا ڕێککەوتنی ستراتیجی لەگەڵ پدک مۆرکرد کە دەستکەوتی زۆری لە کورسی دەسەڵات ودەسکەوتی مادی بەدەست هێنا بەڕێژەی پەنجا بە پەنجا بەگومانەوە ...!  بەڵام باوەڕی میللەتی دۆڕان ،بۆیە لە هەڵبژاردنی داهاتوو میللەت سزای ینک داو کردی بە دووهەمی تەواو !

بۆهەڵبژاردنەکانی دواتر گۆڕان ئەم هەڵەیەی ینک قۆستەوەو  بەویستی جەماوەرسواری ئەسپی ڕق و ناڕەزایی گەل دژ بەماڵی ملامستەفا بوو  دەستی کرد بەدژایەتی ئاشکرای پدک وحکومەتەکە پدک  .تاتوانی دەنگی زۆربەی میللەت  ویەکەم بهێنێت !

بەڵام کاتێک گۆڕان چووە ناو حکومەتەکەی پدک  چەند پۆست وپلەیان وەرگرت و ئەمیش کەوتە بەر نەعلەتی میللەت بۆیە میللەت لە دوا هەڵبژارن گۆڕانی  سفر هیج بەدەستەوە ناردە ماڵەوە !

لەدوا هەڵبژاردن نەوەی نوێ توانی دژ بەماڵی مەلامستەفا ژیرانە ئەسپی خۆی تاوبدات (  ) کورسی بێنێت .بەڵام ئەمانیش وا  ڕۆژی 26.03.22 کەدەستی خستە ناودەست پارتی لەگەڵ ماڵی مەلا مستەفا ڕێکەوت و چەند ملیۆن دۆلاری دەست کەوت ، بەڵام کەلێنێکی گەورە ی کەوتە ناو ئێستا نەوەی نوێ مایەپوچی و مەرگی سیاسی خۆی ڕاگەیاند...  پرسیارە گەوهەری یەکە ئەمەیە : کەی پارتەکانی باشوور تێدەگەن ؟

 ئێمە ئەگەر جوان ئەم هاوکێشانە و وەرچەرخانەکان بخوێنینەوە دەگەینە ئەم ئەنجامە : ( میللەت وەک یەکێتی ڕێکەوتنی  ستراتیجی وشەراکەتی  بازرگانی نیە لەگەڵ پارتی ،وەک گۆڕانیش بەدوای پلەوپۆستی دوای فاریزەوە نین  وەک نەوەی نوێش تاڵان فرۆشی ناکەن !

لە کوردستانی باشوورئەمڕۆ میللەت بێ دسەڵاتە بەڵام  بەئاگایە زەحمەتە کڵاوی بچێتەوە سەر ! کورد ووتەنی  جارێک خەڵەتاندمت خۆابتگرێ ئەگەر بوو بە دووجار خواخۆم بگرێ !

ئێستا دوای ئەوەی چەند جارێ کڵاوی نراوەتە سەری لەلایەن بازرگانەکانی شۆڕش  ئێستا میللەت ژیرەو لە یاری یەکە باش تێگەیشتووە ! وە لەڕاستیدا دەمێکە شەقامی کوردی  بەرەی خۆی جیا کردۆتەوەو بە ڕاشکاوی ڕای خۆی داوە و بوێرانە لەهەڵبژاردنەکاندا  قسەی خۆی زۆر ڕاستگۆیانە  دەکات ،  بۆیە لەناخەوەو بەئاشکراش  تووڕەیە لەماڵی مەلا مستەفا ، تەنها ئەوکەس ولایەنە لای میللەت خۆشەویستە کە بەرەنگاری ماڵی مەلا مسەفا دەوەستێتەوە !

حوکم وهەڵسەنگاندنی میللەت بۆ حیزبەکان  بەم شێوازەیە :

  1. تاچەند لەگەڵ سیاسەتی ماڵی مەلا مستەفابیت ،وەشەریکیان دەکەیت  ئەوەندە لای میللەت دوژمنایەتی دەکرێیت وسزا دەدرێیت !
  2.  تۆ چەند دژ بەماڵی مەلامستەفابیت ئەوەند دەچیتە پێشەوە !
  3.  ڕێژەی دەنگەکانت لای میللەت بەگوێرەی بەرەنگاری و دژایەتیتە بۆماڵی مەلامستەفا .
  4. بەرەی میللەت بەدەنگی بەرز هاواردەکەن ودەڵێن ئێمە کوردین و دژبە شۆڕشی چەواشەو داگیرکەرانی کوردستانین  ئەو داگیرکەرانەی ماڵی مەلامستەفا کلکی لەگەڵدا گرێداون لە قۆناغە جیاوازەکان بوونەتە درێژکراوەی سیاسەت وپلانی تورکیا وئێران و عێراق بەڕەنگ و شێوازو بەهانەی جیاواز ! بۆ لەناوبردنی شۆڕش. میللەت دژی سیاسەتی ماڵی مەلا مستەفایە  چونکە ئەوەی لەگەڵ پارتی ڕێک بێت بەلای بەشێکی زۆری چەوساوەکانی میلەتەوە لەبەرەی دژ بەکورد هەژمار دەکرێت .

گەر بەووردی بڕوانینە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە کوردستان  دوای ساڵی 2003 و تادوا هەڵبژاردن پێوەری دەنگهێنانی ڕۆژی هەڵبژاردنەکان زۆر بەئاشکرا هەژموونی ئەم هاوکێشەیەی

 (تۆ تاچەند دژ بەماڵی مەلا مستەفای یان تاچەند شەریکیانی ؟ )  بەڕوونی پێوە دیارە !