بۆ ئەمساڵ شاری سنەی خۆرھەڵاتی کوردستان بە پایتەختی نەورۆزی ئێران دەستنیشانکرا.
بەڕێوەبەری گشتیی میراتی کلتووری پارێزگای سنە رایگەیاند، کلتوور و فەرھەنگی دەوڵەمەندی گەلی کورد بووە بەھۆی ئەوەی پارێزگای سنە وەک پایتەختی نەورۆزی ئێران بناسرێت؛ لەچوارچێوەی ئەو ناساندنەشدا بڕیارە بە ئامادەبوونی نوێنەری زیاتر لە 85 گەل و نەتەوەی جیاوازی ئێران لە شاری سنە کەرنەڤاڵێکی کلتووری گەورە بەڕێوەبچێت.