لە چوارچێوەی چالاكییەكانی رۆژی جیهانیی زمانی دایك-دا، ئێوارەی 2022-2-23 لە هۆڵی یەكێتی نووسەرانی كورد- لقی سلێمانی ، بەهاوبەشی لەگەڵ كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان پانێڵێك سەبارەت بەهەڕەشە هەنووكەییەكانی سەر زمانی كوردیی بەڕێوەچوو.
لە پانێڵەكەدا هەریەك لە بەڕێزان "د.هۆگر مەحمود، ژین ئاریەن، عومەر فیدان، ستران عەبدوڵڵا" وتەیەكیان پێشكەش كرد و باسیان لە ئاستەنگ و تەنگژەكانی بەردەم زمانی كوردی كرد لە كۆمەڵگە و ناوەندەكانی خوێندن و راگەیاندندا .
لە كۆتایی پانێڵەكەشدا گفتوگۆیەكی كراوە بەڕێوەچوو لە نێوان ئامادەبووان و پانێلیستەكاندا.
سەرچاوە: pukmedia