چاپکردنی پۆستەر بۆ کەسایەتییەکان

چاپکردنی پۆستەر بۆ کەسایەتییەکان، پڕۆژەیەکی هاوبەشى کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت و دەزگای خێرخوازی کەریمی ئەلەکەیە.

پڕۆژەکە لەسەر ئەرکی «د. تەها رەسووڵ» بێ بەرامبەر چاپ و بڵاودەکرێتەوە و شاخەوان سدیق سەرپەرشتیاری دەکات. هەروەها پۆستەرەکان دەبەخشرێتە سەرجەم خوێندنگە و بنکە و دەزگا رووناکبیریی و کەناڵ و دەزگاکانی راگەیاندن و کافێ و شوێنە گشتییەکان، لە رۆژانی رابردووداشدا «د. تەها رەسووڵ» سەردانی کوردستانی نوێی کردو ژمارەیەکی زۆر لەو پۆستەرانەی بەخشییە کوردستانی نوێ کە جێگەی رێز و پێزانینە.

لەم پڕۆژەیەدا بەبێ جیاوازی پۆستەر بۆ نووسەران و هونەرمەندان و کەسایەتییەکانی سەرجەم بەشەکانی کوردستان چاپدەکرێت، ئامانج لەمەش ناساندیانە بە نەوەی نوێ و تائێستا نزیکەی 100 دانە لەو پۆستەرانە چاپ و بڵاوکراوەتەوە و پڕۆژەکەش بەردەوام دەبێت.

 

 

سەرچاوە: بنکەی ڕووناکبیری گەلاوێژ