عیماد عەلی
پەندێكی پێشینان و حیكمەتێكی قەییمی عەرەب هەیە دەڵێت: ئەو كەسەی بۆ هەر بابەتێك دەڵێت نازانم وەكو ئەوەیە قسەیەكی ئەوەندە گونجاوی كردبێت فەتوای راست و دروست و وەڵامی سودبەخشی هەموو پرسیارەكانی دابێتەوە. واتە دەربرٍینێكی ئەوەندە راستەقینەیە كە وتنی راستی ئەوەندەی قازانج و دەرئەنجامی جوانی دەبێت لەوە زۆر زۆر باشترە كە نەزانیت و نەڵێیت نازانم و پرسیارت لێبكرێت یان بابەتێك بێتە پێشەوە بەخۆت دانیشی بە دوور و درێژی باسی بكەیت و لە بنەچەدا بە راستی هیچیشی لێ نەزانیت.
بۆ ئەم مەبەستە رۆژێك لەگەڵ دكتۆرێكی زانكۆی پسپۆرٍی بایولۆجی دانیشتم و بە حساب رۆشنبیرە و زۆر شت دەزانێت و دونیا دیدەیە و وشەكانی هەموو پەندن. پرسیارێكی وردی زانستیم لە بوارەكەی خۆیدا لێكرد كە ماوەیەكی زۆر كورتی پێش ئەو دانیشتنە لە كتێبێكدا خوێندبووم و خۆشم بەكالۆریۆسم لە بایۆلۆجیدا هەیە و، بە باشی لێی تێگەیشتبووم ، دوای كەمێك منجەمنج دەمزانی كە وەڵامەكەی نازانێت، بەڵام بەدوورودرێی كەوتە باسكردنی و تەنها نزیكی وەڵامە راستیەكەی ئەو پرسیارە نەكەوتەوە. دواتر هەر لەو جێگەیەدا پرسیارێكی فەلسەفیم لە سیاسیەكی ناودار كرد و ئەویش كەوتە قسەو باسی زۆری چواردەوری وەڵامی پرسیارەكەی من و تەنها وەڵامی پرسیارەكەی منی نەدایەوە . ئینجا هەر لەو شوێنەدا بووم كە هاورٍێیەكی دێرینم توێژینەوەیەكی جوانی لەسەر بابەتێكی وردی سیاسی نوسیبوو، منیش پرسیارێكم لەوبارەوە كرد، لەوێدا هەر هەمووان بە دوور و درێژی و پەرشوبڵاوی كەوتنە باس و خواس و وەڵامدانەوەی سیاسی پرسیارەكە، لەمەشدا تەنها نزیكی وەڵامی ئەكادیمیانەی ئەو پرسیارە لە توێژینەوەكەدا نەبوونەوە كە ئەو هاورٍێ دیرینەم لەوێدا بە وردی وەڵامی دابووەوە.
لەمەدا ئەوەم بۆ دەركەوت كە ئەم كوردەی ئێمە لە سیاسی و رۆشنبیر و ئەكادیمیست و ئەوانی تریش بۆ هەر بابەتێكیان لێ بپرسە و قسە بكەن تەنها وشەی نازانمی لا دەست ناكەوێت و نەزانینی بابەتێك وەكو عەیبەیەك دەزانێت، ەبهیچ شێوەیەكئەوەی لا نادۆزیتەوە كە بڵێت ئەم بابەتە یان وەڵامی ئەم پرسیارە لە پسپۆرٍێتی من نیە و نازانم و لای من نیە.
بۆیە, كورد لای خۆیەوە هەموو شت دەزانێت و پسپۆرٍٍێتی لای نیە و دەم لەهەموو بابەتێك دەدات, بەڵام ئەوەی روونە كە پسپۆرٍان و خەڵكی غەیرە كورد و لایان ئاساییە كە بڵێن نازانم و وەڵامی ئەم پرسیارە لە شوێنی تر یان لای ئەو كەسە نەدۆزیتەوە. ئا ئەمەیە گەورەترین كەموكورتی لە بیركردنەوەی ئێمە و هەموومان پشسۆرٍی هەموو بوارەكانین و هیچیش لە هیچ نازانین. بەڵام وشەی نازانم لە شوێنی خۆیدا وەڵامێكی جوانی فەتوا ئاسایە بۆ زۆرێك بابەت و كەسیش.
سەرچاوە: speemedia