
لەتیف فاتیح
ڕۆژی ۲۷ی سێ واتە حەوت ڕۆژ پێش ئێستا، ڕۆژنامەوانی سویدی یواکیم مێدین، لەفڕگەی ئەستەنبوڵ دابەزی ڕۆژی دواتر واتە لە۲٨ی ۳ ەوە لەناو فڕگەکە دەستبەسەر کراوەو تا ئێستا ئازاد نەکراوە، یواکیم مێدین ڕۆژنامەنوسی ڕۆژنامەی داگنس ئێتیکسی سویدیە، پێشتر دوو کتێبی لەسەر کورد نوسیوە کەیەکێکیان بەناوی کۆبانیە، ئەم نوسەرو ڕۆژنامەوانە دۆستی کوردەو چەندین جار سەردانی هەرێمی کوردستان، قەندیل و ڕۆژئاوای کوردستانی کردوە پێشتر دیداری لەگەڵ جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی کردوە.
یواکیم ساڵی ۲۰۱٥ش لەلایەن ڕژێمی بەشار ئەسەدەوە گیراوەو دواتر بەهەوڵی خۆسەری ڕۆژئاوا ئازاد کراوە، تورکیا لەکاتێکا بانگەشەی ئاشتی دەکات، دەیەوێت لەبەرانبەر ئازادکردنی یواکیم مێدیندا، چەند کوردێک لەسوید وەربگرێ، یواکیمی بە بیانوی ئەندامی پارتی کرێکاران و تۆمەتی تیرۆر دەسگیر کردوە، پێشتر نوسەر ناسری حەفید هەواڵەکەی بڵاو کردوەتەوە، هەواڵی گرتنەکەی من ئاگادار نیم ئاخۆ سوید تائێستا چ هەنگاوێکی بۆ ئازادکردنی هەڵێناوە.
تورکیا کە ئێستا دەبوو دەرگای زیندانەکان بکاتەوەو ئاکارو نیاز پاکی خۆی نیشان بدات بەپێچەوانەوە نەک هەر ئازادیخوازانی کورد دەگرێت، بگرە هاوڵاتی وڵاتانی دیکەش دەگرێت، ئەوانەی هاوسۆزی کێشەی کوردن، تا ئێستاش کورد هەیە پێیوایە ئەردۆغان و پارتی دادو گەشە پێدان باشترینن!!!!.
07/04/2025
سەرچاوە : سپی میدیا