سیمینارێك لەسەر جینۆسایدی كورد لە كۆنگرەی 23 ی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە شاری لاهای هۆڵەندا

 

Contact photo

 Ali Mahmud 

 

سمینارێك  لەسەر جینۆسایدی كورد  لە  كۆنگرەی 23 ی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە شاری لاهای هۆڵەندا

تۆری (  KONCICC)  بە هاوكاری بەشێك لە رێكخراوەكانی تایبەت بە جینۆساید, لە چوارچێوەی كۆنگرەی 23ی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە شاری لاهای هۆڵەندا, رۆژی سێشەم 3-12-2024 كاتژمێر 8:30 بەیانی بۆ 9:45 بەیانی, لە هۆڵی ( Antarctica), لە چوارچێوەی چالاكییەكانی ASP23سمینارێك رێك دەخات بە ناونیشانی ( مانەوەی شوێنەوارەكانی جینۆساید و كیمیاباران  لە كوردستانی عێراقدا), تیایدا كۆمەڵێك دادوەر, پارێزەر, نووسەر, چالاكوان و قوربانی بەشداری دەكەن.

هاوكات پیشانگایەك  لەسەر جینۆسایدی گەلی كوردستان  لە  ئامادەكردنی وێنەگر باست عەبدلجەبار..... هەموو رۆژەكانی كۆنگرەكە نمایش  دەكرێت.

- مامۆستا حەمەی حەمە ساڵەح ...... كاریگەری چەكی كیمیایی لە كاتی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنفال لە كوردستانی عێراق ١٩٨٧ - ١٩٨٨ 

- دادوەری خانەنشینی دادگای باڵای تاوانەكانی عێراقی عەباس حەمزە خدر  ستانداردەكانی دادگاییكردنی دادپەروەرانە لە هەڵسوكەوتی دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق

- پارێزەری خۆبەخش  ئەیاد كاكەیی  هەوڵەكانی قوربانیانی چەكی كیمیاوی شاری هەڵەبجە  بۆ بە دادگایی گەیاندنی  كۆمپانیاكانی چەكی كیمیاوی

- قوربانی  رزگاربوو  دارا محەمەد عەلی ساڵەح ..... خەریك  بوو زیندە بە چاڵ  كرێم

- چالاكوانی جوتیاری عوبێد محەمەد داود شوان .....(كێشەی زەوی جووتیارانی كورد و توركمان لە كەركوك) مێژوو و دەرفەتەكانی چارەسەر . 

پارێزەر  رەمزیە محەمەد ساڵەح جەباری  و چالاكوان مریەم كەریم فەتاح  بەرەو رووبوونەوەی بە شودانی كچانی 9 سالانە لە عێراق  وەك تاوانێكی نێودەوڵەتی.

بەڕێوەبەری  سمینار  هێمن  حەسیب .

 ئامادەكاری  سمینار   عەلی مەحمود 

بۆ پەیوەندیكردن:  عەلی مەحمود : واتس ئاپ   009647503714620