بابەتی هەمیشەیی
کابرایەکی لەیلاخی تووشی کابرایەکی گەڵباخ...
کابرایەکی لەیلاخی تووشی کابرایەکی گەڵباخی بوو لێی پرسی: برا ناوت چەس؟ وتی: یووسف. ئەمیش پێی وت: برای عازیز
ئەڵێی لە ترش و خوێدا سوور کراوەتەوە
بە یەکێکی ساغی قەڵەوی سوور پڕ نۆڵ ئەوترێ.
ئەڵێی لە دەم گورگ بەربووە
بە یەکێکی چڵێسی نەوسنی بە هەڵپە ئەڵێین لە خواردنا.
ئەڵێی لە گەرووی مار دەرهاتووە
واتە: زۆر ڕاستە
ئەڵێی لە گوێی گادا نوستووە
بە یەکێک ئەوترێ کە بێ ئاگا بێ لە دەنگ و باسێک.
ئەڵێی لەسەر دڕکە
بە یەکێک ئەوترێ کە بە ناچاری لە شوێنێک دانیشتبێ.
ئەڵێی ماستمان خواردوە و دۆمان داوە بەو
بە یەکێک ئەوترێ کە لە هیچەوە زویر بووبێ.
ئەڵێی مریشکی ئاشەوانە
بە یەکێک ئەوترێ کە بەسەر ئەم و ئەوەو بلەوەڕێ.
وانەیەکی سەرەتایی ژیان ...
دەگێڕنەوە دارستانێک ئاگری لێدەکەوێتەوە و دەکەوێتە بەرهێرشی ئاگرێکی گەورەوە...
ئارام خالید
سەرچاوە: kurdistanart