کابرایەکی کورد ژنێکی هێنا ناوی لەیلا بوو. ڕۆژێک شەڕی لەگەڵ مێردەکەی کرد، مێردە دەنگی نەکرد. ڕۆژێکیتر هەندێ شتوومەکی شکاند، هەر دەنگی نەکرد، جارێکی کە دیسان کاسە و کەوچکەکانی بەملا و بەولادا بڵاو کردەوە و فڕێی دان. کابرا ئیتر پێی هەڵنەگیرا گەلێ جنێوی دایێ، ژنەکە وتی: پیاوەکە لە بیرت دێ کە تازە هێنابووتم بانگت ئەکرد لەیلا و لە خۆشیانا گەزگەز باڵات ئەکرد؟ کە چی ئێستاکە جنێوم پێ ئەدەی؟! کابرا وتی: ژنەکە ئێستاکە تێگەیشتووم کە ئەوسا چەندە شێت بووم!.