بابەتی هەمیشەیی
کۆنەی خۆت پینە و پەڕۆ کەو تازەی مەردم لەبەر مەکە
واتە: بە کەموکوڕی خۆتەوە بسازە و ڕوو لە بێگانە مەنێ .
کونا مشکی لێ بوەسە قەیسەری
بە یەکێک ئەوترێ کە زۆر ترسابێ و لە بیری خۆشاردنەوەدابێ و کون بە کون دەرچێ.
بۆیە پێت ئێژم کاکە، چۆلەکەم بۆ بگری
واتە: بۆیە خوڵتەت پێ ئەکەم، کەلێکم بگری.
ببێ بە ئاگر ژێر خۆی ناسووتێنێ
واتە: ئەگەرچی زۆرییش دڕندە بی، بۆ دەور و بەر خوەی مەترسییەکی نییە.
ئاشتی پشیلە و مشک، پرسەی بەقاڵە
واتە: ئەگەر دوو دوژمن پێکەوە ئاشتی بکەن، مەترسی ببێ بۆ یەکێکیتر کە پەیوەندی بەوانەوە هەیە.
فەرهەنگی تەمەڵ!
حەکیم: چەپەری مردن. جەهلی مورەکەب: دوو سۆفی لەیەک شوێنا.
کۆچی کوردانی ئەمجارە!
ساڵی 1991 کورد لەدەست حکومەتی بەغدادی عەرەبی کۆچی کردو ئاوارەبوو ساڵی
سیستەمی خوێندن لەوڵاتی ئێمە..!
لەووڵاتی ئێمە سیستەمی خوێندن زۆر سەیرە..! ئەنجام وبەرهەمی خوێندن بەم شێوەیەن :