یادێک لە شیعر، تەنز و هەڵوێستی "شامی" کرماشانی

ئەنجومەنی فەرهەنگی ـ ئەدەبیی مەریوان، بە هاوکاریی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی مەریوان، کۆڕی "لە سێبەری چەپکەگوڵدا" (یادێک لە شیعر، تەنز و هەڵوێستی شامی) بەڕێوە ئەبات.
پێشکەشکردنی مۆسیقا و...، لە لایەن هونەرمەندانی دەسڕەنگینی کرماشانییەوە، خوێندنەوەی شیعری شامی، تەنز لە شیعری شامیدا، هەڵوێست و ڕەخنە لە شیعری شامیدا و...، تەوەرەکانی کۆڕی " لە سێبەری چەپکە گوڵ"ن.

ڕۆژی بەڕێوەچوون:
چوارشەمە، 1401/3/4 (2022/5/25)
کاتژمێر: 16:30
شوێنی بەڕێوەچوون:

مەریوان، موجتەمەعی فەرهەنگی ـ هونەری، هۆڵی مامۆستا قانع

شوێنەکانی فرۆشتنی بلیت:
دەکەی ڕۆژنامەفرۆشیی جام‌سەحەر، بەرانبەر سینەما کوردستان
دەکەی ڕۆژنامەفرۆشیی فاتێح مەجیدی، تەنیشت موخابرات