گه‌وره‌ترین نهێنی كۆمپانیایه‌كی زیره‌كی ده‌ستكرد له‌ جیهاندا ئاشكرا ده‌كرێت

 

 

 

 

 

له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2023 هاكه‌ره‌كان توانیان بچنه‌ ناو سیسته‌می نامه‌ ناردنی ناوخۆیی OpenAI و زانیاری ده‌رباره‌ی ته‌كنه‌لۆژیای زیره‌كی ده‌ستكردی كۆمپانیاكه‌ بدزن.

ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له‌ ڕاپۆرتێكدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاویكردۆته‌وه‌، كۆمپانیاكه‌ ڕوداوه‌كه‌ی له‌ كڕیاره‌كانی و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی شاردۆته‌وه‌ و ته‌نها كارمه‌نده‌كانی ئاگاداركردوه‌ته‌وه‌.

كارگێڕان بڕیاریاندا ئه‌و هه‌واڵه‌ به‌ ئاشكرا بڵاونه‌كه‌نه‌وه‌

كارگێڕان بڕیاریاندا ئه‌و هه‌واڵه‌ به‌ ئاشكرا بڵاونه‌كه‌نه‌وه‌، چونكه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر كڕیاران یان هاوبه‌شه‌كانیان نه‌دزراوه‌، هه‌روه‌ها ڕوداوه‌كه‌یان به‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی نه‌زانیوه‌، چونكه‌ پێیانوابو هاككه‌ره‌كه‌ كه‌سێكی تایبه‌ته‌ و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ناسراوی له‌گه‌ڵ حكومه‌تێكی بیانیدا نییه‌، هه‌ربۆیه‌ كۆمپانیاكه‌ FBI و هیچ كه‌سێكی دیكه‌ی له‌ جێبه‌جێكردنی یاسای ئاگادار نه‌كرده‌وه‌.

هاكه‌ره‌كه‌ توانی ده‌ستی به‌ گفتوگۆ گه‌رمه‌كان بگات له‌ میانی كۆڕێكی ئه‌لیكترۆنی بۆ كارمه‌ندانی OpenAI

هاكه‌ره‌كه‌ توانی ده‌ستی به‌ گفتوگۆ گه‌رمه‌كان بگات له‌ میانی كۆڕێكی ئه‌لیكترۆنی بۆ كارمه‌ندانی OpenAI كه‌ تێیدا باسیان له‌ نوێترین ته‌كنه‌لۆژیای زیره‌كی ده‌ستكرد ده‌كرد كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌ په‌ره‌ی پێدراوه‌.

هاكه‌ره‌كه‌ نه‌یتوانیوه‌ بچێته‌ ناو ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه‌ مۆدێله‌كانی GPT میوانداری ده‌كه‌ن

ڕۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، هاكه‌ره‌كه‌ نه‌یتوانیوه‌ بچێته‌ ناو ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه‌ مۆدێله‌كانی GPT میوانداری ده‌كه‌ن و ڕاهێنانیان پێده‌كه‌ن، كه‌ سیسته‌می زیره‌كی ده‌ستكردی بنه‌ڕه‌تین كه‌ ئۆپن ئه‌ی پێیان به‌ناوبانگه‌.

ڕۆژنامه‌كه‌ به‌ پشتبه‌ستن به‌ دو سه‌رچاوه‌ی ناو كۆمپانیاكه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ "هه‌ندێك له‌ كارمه‌ندانی OpenAI پێشتر هۆشدارییان دابو له‌ ئه‌گه‌ری ئیستغلالكردنی ئه‌و جۆره‌ هێرشانه‌ی وڵاتانی وه‌ك چین بۆ دزینی ته‌كنه‌لۆژیای زیره‌كی ده‌ستكرد"، ئه‌مه‌ش ده‌توانێت ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا بخاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

كۆمپانیاكه‌ چه‌ندین توێژه‌ری سه‌لامه‌تی AIی بینیوه‌ كه‌ ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌ به‌هۆی ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر "سوپه‌ر-گونجان"، چه‌مكێك كه‌ ئامانج لێی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاكانی مرۆڤه‌ بۆ كۆنترۆڵكردنی سوپه‌ر-AI.

پێشتر سام ئاڵتمان به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكه‌ له‌ كاره‌كه‌ی دورخرایه‌وه‌ و دواتر گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ پۆسته‌كه‌ی.

سەرچاوە : خەندان