د. توانا
ووردودرشتی میللەتی کورد کۆکن لەسەر ئەوەی لەکوردستانی باشوور چارەنووسی میللەتی کورد لەلێواری دۆخێکی خراپدایە، وەهەموومان دەزانین دەست نیشانکردنی هۆکارەکان ولێپرسینەوە لەو بەرپرسانەی نیشتمانیان گەیاند بەم شکستانە زۆر گرنگە.
هەمووشمان دڵنیاین لەوەی سەرکردەکانمان بەرپرسیارن لەم تاوانە .ئەوان نیشتمانیان کرد بەقوربانی دەستکەوت وکورسی ..!
بەڵام کاتێک باس لە کێشە ومەترسیەکانی سەرکوردستان وسەرۆکەکانی دەکرێت، سەرۆکەکان توانیویانە زۆر فێڵبازبن .. بەئاسانی گۆڵمەزێک دروست بکەن کەچاوی دۆست ونەیارەکانمان ببەستن تا خۆیان دەربازبکەن ..ئەمە کاری هەمیشەییانە تا مییلەتی ساویلکە لەبیری دەچێتەوەوتاوانباری سەرەکیش وەکو بەرزەکی بانان بۆی دەردەچێ..
بۆچی وایە ؟ ئەگەری هەیە چی بکەین لەو بارەیەوە ..بۆپاش ماوەیەک فەرامۆش دەکرێن ونقتە سەری دێڕ..لەهەڵبژاردنی داهاتوو دێنەوە مەیان.نەبایان دیوە نەباران ! ئەمە سی ودوو ساڵە ئەوفیلمە دەبینین و دەبینینەوە ..!
1. فێڵی پارتە سیاسیەکان لەکوردستان :سەرەتا دیمەنی سیاسی لە کوردستان بەڕادەیەکی زۆر هەمە ئایدۆلۆجیاو پارچەپارچەن، پارت و گروپی جیاوازمان هەیە هەموویان یەک ئامانجیان هەیە ئەویش زۆرترین شوێن کەوتوو بێهۆش وبێبیرکردنەوە دوای خۆیان بخەن !
بۆیە هەندێکجاریش بۆ بەرژەوەندیەکانیان بەیەکەوە دەلکێن، ئەمەش وا دەکات لێپرسینەوە لە هەرسەرۆک وپارتێک قورس بێت!
2. لاوازی سیستەمی دادپەروەری:
سیستەمێکی یاسایی بەهێز کلیلی لێپرسینەوەو دادگاییکردنی دادپەروەرانەیە.
بەڵام لە کوردستاندا سیستەمەکە هەمیشە لە ئاستی پێگەیشتوی پێویستدا نییە... !
کاتێک دەسەڵاتی دادوەری بەهێز نییە، سەختە دڵنیا بین لەوەی سەرکردەکانمان کە تێوەدەگلێن لە تاوانێک وشوێن گومان وتاوانبار دەبن ڕووبەڕووی یاساو لێپرسینەوە ببنەوە..
3. کاریگەری دەرەکی:
هەندێک جار، بەرژەوەندییە نێودەوڵەتییەکان دەتوانن لە ناوەندی شانۆکەدا بن..
سێبەر لەسەر پێویستی هێشتنەوەی سەرکردەکانمان لە ژێر کۆنتڕۆڵدا.بەلاوازی بهێڵنەوە وەک ئەوە ی لەبری خۆیان وباشتریش بەرژەوەندییەکانیان بپارێزێ .. وا دەکەن تیشکی لێپرسینەوە لەسەریان بهێڵنەوە بەبێ ئەنجامدانی..بۆ ئەوان واباشترە نەک لابردن ودورخستنەوەیان ..!
گۆڕینی بەرژەوەندییەکان وداڕشتنەوەی ئەم تێڕوانینەی دەرەوە بۆ ئێمە کارێکی ئاسان نییە.
کارەکان و لە ڕاستیدا ڕوودەدەن بەڵام هەموو هێڵەکانی مەرگ وژیانی کورد لە تاریکیدا نەکێشران ! کات هەبووە کە سەرکردە کوردەکان بەڕاستی دوور بین نەبوون وڕووبەڕووی لێکەوتەی سیاسی بوونەتەوە .. بەڵام ئەوەی ئێمە لێرەدا مەبەستمانە ،چی بەسەر کێشە ڕەواکە کوردا دەهێنن کاتێک وەک سەرۆک خێڵێک نەک کەسێکی سیاسی ڕەفتار دەکەن ؟
لەبەرامبەر ئەرک وکارەکانیاندا بێهێزن ،بۆ نموونە:
( کەیسی تایبەت بە ناوچە دابڕێنراوەکان کراوە بەقوربانی ڕازیکردنی دوو کورسی لەبەغداد بۆ بەرپرسی سەرۆک خێڵێک ! )
(کەیسی تایبەت بەفرۆشتنی نەوت وگازی نەوەکانی کوردلەهەرێم بۆ پەنجا ساڵ دراوەبەتورکی لەبەرامبەر دەسکەوتی دارایی بۆسەرۆک خێڵێک وپشتگیری کردنتان لەبەرامبەر نەیارەکانتان !)
زۆرن ئەوکارانەی پیشانمان دەدەن کە لێپرسینەوە لەسەرۆکە گەندەڵەکان لە کوردستاندا بە تەواوی پڕۆژەیەکی لەقەو لەگفت وگۆی ژێرمێزو سەر مێزەکانتان دەرنەچووە..!
چی بکەین لەو بارەیەوە؟
1. بەهێزکردنی دامەزراوەکانمان:
یەکێک لە ڕێگاکانی ڕووبەڕووبوونەوەوڕاگرتنی ئەم بەرپرسە گەندەڵانە بەهێزکردنی سیستەمی یاسایی و دادوەرییە. هەبوونی دەسەڵاتێکی دادوەری تۆکمە و سەربەخۆ بەڕاستی دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە دڵنیابوون لەوەی کە سەرکردەکانمان لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و دادپەروەری پێشکەش دەکرێت.
2. هەندێک چاوی دەرەوە بەدەست بهێنین:
دەتوانین کەمێک فشار و لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بەکاربهێنین. کاتێک ئەوان وەک کلتورو سیستەمی دیموکرات پێگەیشتوون و چاودێری و کێشەکانی کوردستان دەبن وداکۆکی لە لێپرسینەوە دەکەن، ئەمە دەتوانێت پاڵ بە سەرکردەکانمانەوە بنێت بۆ ئەوەی یاساییانە باشتر کار بکەن و شەفافتر بن.
ئێستا هەموو گەیشتوینەتە ئەو خاڵەی لێپرسینەوە لە سەرکردەکانی کورد بەدڵنیاییەوە پێویستیەکە وتەنها چارەسەرە بۆ ڕاستکردنەوەی باری لاری کوردستان لەباشوور! بەڵام ئەمکارە تەحەدایەو لەتوانای میللەتی بەش بەش کراوی گۆشکراو ،وە بەوزەهرەی بەڕق وقینی پارتایەتی وناوچەگەرێتی کەپارتەکانی کوردستان دەیڕێژنە ناومێشکی میللەت ولە سایەی بەپارتاویکردنی دادگاکانی ناوخۆ و دامودەزگا لاوازەکان سەختەو زۆر ئەستەمە.
ئومێد دەکەین فشارە نێودەوڵەتییەکانی ئەم دواییە وبانگرتنی سەرۆک وەزیران وگشت تاوانبارانی ناو ئەوکێشە لەلایەن دادگای فیدراڵی ئەمریکا وهەنگاوەگوماناوەیەکانی دادگای فیدرالی لە بەغداد دوونمونەی زەق وتاڵی بەئاگا هێنانەوەبن ..
پێش ئەوەی کارەکان بگاتە دادگای لاهای نیودەوڵەتی و بانگبکرێن قوڕەکەیان بۆخەستتر بکەنەوە ! کەمێک خەمخۆرتر، هەرلەبەرزاییەکانەوە نەڕوواننە میللەت وهەواڵی نالەباری میللەت لە دەمی درۆزنی ڕاوێژکارەکانیەوە نەبیستن ،بەرگی لووتبەرزی فڕێدەن وبێنە ناو میللەت وئازارەکانیان لەگەڵا بنۆشن بەپلانی چارەسەری پێشوەختەی کوردانە ، بە دڵنیاییەوە دەتوانین بەرەو حکومەتێکی کوردی لێپرسراوەتر هەنگاو بنێین.