ئەو دە خاڵەی کەسایەتی منداڵ بەهێز دەکات

1- هەمیشە پێشبینیی ئەرێنیت هەبێت بۆ منداڵەکەت، چاوەڕێی شتی مەزن بە، پێی مەڵێ تۆنابیت بە هیچ.
2- هەرگیز مەیشکێنەرەوە لە ناو خەڵکدا، بەراوردی مەکە بە کەسیتر. مەڵێ پورزاکەت لە تۆ زیرەکترە، هاوڕێکەت لە تۆ عاقڵترە.

3- بە ناو و ناتۆرەی ناخۆش و نەشیاو بانگی منداڵەکەت مەکە.

4- کاتێک هەڵەیەک دەکات مەیکە بە گاڵتەجاڕی ناو دۆست و خزمانت، باسی مەکە تا پێی پێبکەنن.

5- متمانەی پێبکە و گرنگی بەهەستەکانی بدە.

6- ئاشنای بکە بە خۆشەویستی و میهرەبانی، هەرگیز رێگه مەدە ئیرەیی و رق شوێنی ببێتەوە لە دڵیدا.

7- فێری بکە چاوچنۆک نەبێت، رازیبێت بەوەی کە هەیەتی، تێی بگەیەنە دڵخۆشبوون بە واتای ئەوەنییە هەموو شتێکت هەبێت.

8- فێریبکە چۆن پلان دابنێت بۆ داهاتوو، ئامانج و هیوای هەبێت بۆ دواڕۆژ.

9- راستگۆبە لەگەڵی و رێگەی پێمەدە درۆ بکات.

10- زیادەڕۆیی مەکە لە دەربڕینی خۆشەویستی، بهێڵە تاوەکو پشت بەخۆی ببەستێت تۆ لە دورەوە هاوکار و  چاودێربه.

هاوژین عەبدولواحید

 

سەرچاوە: knwe