کۆنترین نامەلەمێژوودا دۆزرایەوە ، کوڕێکی سۆمەری بۆ دایکی نوسیوە ..

 

 

 

مامۆستا ئاڵا 


بە شێوەی مێخی لەسەر تەختەیەکی بەرد نووسراوە، بە زمانی سۆمەری کۆن. ئەو زانایە پسپۆڕانەی کە ئەم نامەیەیان دۆزیەوە، بە نامەی ئاڕاستەکراوی کوڕێکەوە بۆ دایکی دەزانن کە بەهۆی دوورکەوتنەوە لێی جیا بووەتەوە. ئەو کوڕەی نامەکەی نووسیوە ناوی لودینێرایە.


ئەم نامەیە کە تەمەنی ٤ هەزار ساڵە، کۆنترین نامەی ناسراوە کە ئاراستەی دایکێک کراوە لە مێژوودا، ئێستاش لە مۆزەخانەی لۆڤەر لە پاریس هەڵگیراوە.

 

ئەمەی خوارەوە لەدەقەعەرەبیەکەی فایز مەقدیسی وەرگێڕاوەبۆزمانی کوردی:

- تۆ، نێردراوی پاشا.
ئەم نامەیە لەگەڵ خۆت ببە بۆ شاری نیپور کە دایکم لێی دەژی.
بڕۆ، ڕێگاکان ببڕە، سەفەرەکەت درێژە..
ئەگەر گەیشتیتە شار، بڕۆ بۆ ماڵی دایکت.
گرنگ نییە خەوتبێت یان بەئاگا بێت.
بەڵام... بەو پێیەی تۆ دایکم ناناسیت...
لێرەدا وەسفەکانی دەخەینەڕوو بۆ ئەوەی بتوانیت بیناسیتەوە کاتێک چاوت پێی دەکەوێت.
دایکم ناوی ئیشتارە. ئەو وەک ئەو ڕووناکییە وایە کە ئاسۆ ڕووناک دەکاتەوە.
وە جوانە وەک گازیلێکی بێسەرپەرشت لە شاخەکاندا..
ئەستێرەی بەیانییە کە لە نیوەڕۆدا دەدرەوشێتەوە.
مەرجانی دەگمەن و پەریدۆتی بێهاوتای.
سۆز و خۆشەویستییەکەی بەرگەی ناگیرێت.
وەک ئەوەی گەنجینەی پاشا بن... یان پەیکەرێک بن... لە لاپیس لازولی نەخشێنراون...
دایکم وەک باران وایە لە ئاسمانەوە و ئاوی کێڵگەکان ئاودێری دەکات.
باخچەیەکی پڕە لە هەموو شتێکی باش و شادی گۆشەکانی پڕ دەکات.
وەک ئەوەی چەرخێکی ئاو بێت، ئاوەکەی بۆ کوژاندنەوەی تینوێتی تینووەکان دەڕژێت.
وە دارێک، دارخورما، هەموو شیرینییەکان.
شازادەیە، لە سەرووی هەموو شازادەکانەوە.
سروودێکی ئاواز و خۆشی و ئاسوودەییە.
کەواتە، ئەگەر ژنێک ببینیت کە ئەم تایبەتمەندیانەی هەبێت لەبەردەمتدا...
وە ڕووناکی لەسەر دەموچاوی دەدرەوشێتەوە..
بزانە کە ئەو دایکمە.
بۆیە ئەم نامەیەی پێ بدە و پێی بڵێ:
لودینیگرای کوڕەکەت کە خۆشت دەوێت و خۆشی دەوێیت، ماچت دەکات و سڵاوت بۆ دەنێرێت.