پێشانگەیەکی فۆتۆگرافی لەبارەی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی لە هەولێر دەکرێتەوە

بەبۆنەی تێپەڕبوونی هەشت ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی لە گوندی کۆچۆ، لەنێو وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە هەولێر پێشانگەیەکی فۆتۆگرافی کرایەوە.
لە پێشانگەکەدا زیاتر لە 30 وێنە و بەشێک لە کەلوپەل و جلوبەرگی سەردەمی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی خرانەڕوو.

بەشێک لە وێنەکان وێنەی کۆمەڵکوژیی ژن و منداڵی کوردانی ئێزدی بوون کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کۆمەڵکوژ کرابوون، بەشێکی دیکەشی کاتی هەڵاتنی خەڵکی سڤیلی ئێزدی و بەڵگەی وێنەیی فرۆشتنی کچانی ئێزدی بوون لەلایەن رێکخراوی داعشەوە.

گوندی کۆچۆ نزیکەی 18 کیلۆمەتر لە باشووری قەزای شنگالەوە دوورە، هەشت ساڵ لەمەوبەر چەکدارانی داعش دانیشتووانی گوندەکەیان کۆمەڵکوژ کرد.

هاوکات ساڵڕۆژی هەردوو تەقینەوە گەورەکەی ناحیەی گرعوزێر و کۆمەڵگەی سیبا شێخ خدر کرایەوە، کە لە 14ی ئابی 2007 دوو بارهەڵگر لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە تەقێندرانەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 300 کوردی ئێزدی گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 700 کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

سەرچاوە: rudaw