ڕەزا بەگی فەتاح بەگ نیوەڕۆ بوو لە ئاوایی...

ڕەزا بەگی فەتاح بەگ نیوەڕۆ بوو لە ئاوایی «کەلار» ڕاکشا بوو.
«حسە» کوڕە مسکێنێکی دوانزە ساڵان بوو، بۆ ئەوە باوەشێنی کا تا خەوی لێ ئەکەوێ، لە ژوور سەرییەوە دانیشتبوو، چەند منداڵێکی تریش لەولاوە دەنگە دەنگیان دەهات، نەیانئەهێشت خەوی لێ بکەوێ. ڕەزا بەگ تووڕە بوو، سەری بەرز کردەوە وتی: منداڵان، وەڵڵا جووکە بکەن هەستم جووکەتان ئەبڕم! منداڵەکان بێدەگ بوون و خەوی لێکەوت. حسەش هەر باوەشێنی ئەکا. کە زانی وا خەوی لێکەوتووە بە سەبری سەری بردە بناگوێیەوە و بانگی کرد: ڕەزا بەگ جووک، ڕەزا بەگ بووک! ئا بزانم چۆن جووکە جووکم ئەبڕی؟! ئەمەی وت و هەستا باوەشێنی فڕێدا و بۆی دەرچوو!