مەسرور بارزانی، دۆن کیشۆتەکەی کوردستان

 

 

 

 

 

‌رێبوار كەریم وەلی

 

ئەوەی رۆمانی دۆنکیشۆتی سێرڤانتسی خوێندبێتەوە، دەتوانێ لەو شوپهاندنە تێبگات..
*
بە کورتی، بۆ ئەوانەی نەیانخوێندۆتەوە، پاڵەوانی رۆمانەکە(کیشانۆ)بەسەر ئەسپێکی شەلەوە خۆی لە قاڵبی جەنگاوەرێکدا دەبینێ. لە دنیای وەهمدا دەژی و، چیا و دارستانەکانی لێدەبن بە دوژمنی وەهمی، بەڵام لە راستیدا، خۆی کەسێکی دەستوپێسپیی نەزانە کە وا دەزانێ کە قەت شکست ناخوات! ئارەزووی ئەوەیە کە ئەشڕاف یان نەجیبزادەیەک روتبەی جەنگاوەری پێبدات، بەڵام لە کۆتاییدا، خاوەنی کاروانسەرایەک کە وا دەزانێ کیشانۆ رەوە ئەسپی هەیە پلەی جەنگاوەری پێدات و دەیکات بە دۆن کیشۆت!
*
لێگەڕێ لە یەکێتی، پتر لە نیوەی پارتیش هێشتا باوەڕیان بەوە نییە کە مەسرور بارزانی نازناوی سەرۆکی حکومەت لە پێش ناوەکەی بێت. لە دنیای وەهمەوە، سوار لەسەر ئەسپێی شەلی گڕوێ، دەیەوێ بە شەرعییەتی خاوەنی کاروانسەراوە بڵێ من ئیتر ئەو جەنگاوەرەم کە دنیا دەگۆڕم!
*
بوقە بەرماوەکانی دۆن کیشۆت، دوایین سەردانی ئەو بۆ ئەمریکا وا وێنا دەکەن کە وەک بڵێی یەکەمجارە لە مێژوودا، کوردێک وەزیری دەرەوەی ئەمریکای دیتبێ! جا خوا نەخواستە ئەگەر سەرۆکی ئەمریکای دیتبا دەبوایە چییان گوتبا!
*
قوڵایی کارەساتەکە لەوەدا بوو کە وەزیری پێشووی مالییەی کوردستان، بێخەبەر لەوەی دۆن کیشۆت چەند ملیۆن دۆلاری بۆ دیدارەکانی لەگەڵ وەزیری دەرەوە و وێنەگرتن لەگەڵ کۆنگرێسمانەکاندا لە قوتی ئەم میللەتە خەرج کردووە، گوتبوی: سەفەری دۆن کیشۆت، بەقەدەر سەفەری ترەمپ بۆ کانداو موهیم بووە. ئێستا دەردەکەوێ کە ئابوریی ئەو وڵاتە بۆ وا داتەپیوە؛ ترەمپ 4 تڕلیۆن دۆلاری بردەوە و دۆن کیشۆتیش چەند ملیاردێکی دیکە وڵاتەکەی بردە بن باری قەرزەوە!
*
ئەو ئەفسانە سازییەی کە لە بارەی سەفەری مەسرور بارزانی بۆ ئەمریکا دەکرێ، نیشانەی ئەوپەڕی بێدەستەڵاتی و شکستە. ئەگەرنا چ لە سیاسەتی ئەمریکا گۆڕاوە؟ مارکۆ رۆبیۆ دەڵێ:”کوردستانێکی بەهێز لە چوارچێوەی عێراقدا!”
*
ئێ، ئەدی ئانتۆنی بلینکن لە 26ی شوباتی 2024 چی گووت؟
*
"پشتگیریمان بۆ هەرێمی کوردستان گرنگە لە سیاسەتە 360 پلەییەکەمان لە عێراقدا.”
*
ئەو گرێبەستی پەرەپێدانی کێڵگە غازییەکان کە کراوە، قوڕشێک خێری بۆ میللەت نییە. ئەوەی عەکسی ئەوە بیر دەکاتەوە، با بەو خەڵکە بڵێ، زەحمەت نەبێ داهاتی فرۆشتنی رۆژانەی نزیکەی 300 هەزار بەرمیل نەوتی کوردستان کە ئەوە 2 ساڵ و نیوە بە قاچاغ دەفرۆشرێ لە کوێیە؟
*
مەسرور بارزانی باش دەزانێ تا چوار ساڵی دیکەش ئەو پڕۆسەی دەرهێنان و بە بازارکردنی غازە ئەنجامی نابێ، خۆ ئەگەر ئەنجامیشی هەبێ، دەبێ یەکەمجار پێداویستیی غازی عێراق پڕ بکاتەوە، ئینجا ئەوەی دەمێنێتەوە، جێگەی دانوستانە لەگەڵ بەغدا.
*
بوقی بەرماوە و دۆن کیشۆتی خاوەنی، بە گوفتار و کردار هەوڵی قەیرانسازی دەدەن و بە حیسابی خۆیان لە کاتی درێژکراوەدا، گۆڵی زێڕین تۆمار دەکەن، بەڵام لە راستیدا، قەت ناگەنە مەنزڵ و لێرە بەدواوە ئۆبۆباڵی هەر نەهامەتییەک کە سەرچاوەکەی بەغدا بێت، لە ئەستۆی دۆن کیشۆت و خاوەنی کاروانسەرایەکەیە کە ئەو نازناوە قەبەیەی پێ بەخش

سەرچاوە : ویستگە