ڕێکخراوی دیالۆگی نیشتمان

 

دیالۆگی نیشتمان ڕێکخراوێکی سەربەخۆی کۆمەڵگەی مەدەنی کوردیە و لە ساڵی 2018 دامەزراوە، بە ئامانجی پێشخستنی کولتووری دیالۆگ و دیموکراسی و مافی مرۆڤ لە کۆمەڵگەی کوردیدا. بە یەکێک لە گرنگترین ڕێکخراوە کوردییەکان دادەنرێت کە لە بواری دیموکراسی و دیالۆگدا کاردەکات.

ڕێکخراوی دیالۆگ نێشتمان گرنگی بە پێشخستنی چەمکی دیالۆگی مەدەنی و بەرزکردنەوەی ڕۆڵی ژنان و گەنجان دەدات لە پرۆسەی بڕیاردان، کار بۆ گەیشتن بەو ئامانجانە دەکات بە دابینکردنی چەندین بەرنامەی پەروەردەیی و پڕۆژە و وۆرکشۆپ و هەڵمەتی میدیایی و چالاکی دیکە کە یارمەتیدەرن پەرەپێدانی تواناکانی گفتوگۆ و تێگەیشتن و هاندانی بەشداریکردنی کۆمەڵگا.

ڕێکخراوی دیالۆگی نیشتمان یەکێکە لە ڕێکخراوە کوردستانییە پێشەنگەکانی بواری بەرەوپێشبردنی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن لە نێوان گروپە جیاجیاکاندا و کار بۆ پەرەپێدان و جێبەجێکردنی بەرنامە و پرۆژەیەک دەکات کە ئامانج لێی بەرەوپێشبردنی دادپەروەری و مافی مرۆڤ و دیموکراسی لە کۆمەڵگەی کوردیدایە.
ماڵپەڕی  Nishtmandialog.com