بەرزان حەمەسور
ئەحمەد ئەلشەرع ، دەستکێشە ناشیرینەکەی ئەردۆگان..
محەمەدجۆلانیە پیاوکوژە قاعیدەکەی عێراق وسوریەی بەسەر پێرێ ..
ئەبومحەمەدە کوردیە داعشە کەلەپەڕێنەکەی موسڵی پێرێ ..
جەبهەت ئەلنوسرە ئیخوانیە تیرۆرستەکەی دوێنێ ..
سەرۆکی گشت گروپە بیانیە ئیخوانی وتەوحیدی و جیهادیەسەلەفیە کانی تەحریرشامی ئەمڕۆ.
ئایا ئەم کۆکتێلە خوێنڕێژە چۆن دەتوانێت مرۆڤ بێت !
چۆن دەتوانێت حوکمێکی دیموکراتی بکات !
ئایا هەربەزمانە خوێناویەکەی خۆیان ،دەتوانێت حوکمێکی عادیلانەوشەرعی بکات ؟
- سێ مانگ لەسەربازگەی هەواڵگری غازی عەنتاب تیمێکی تایبەتی ئاکان فیدان فێری،قسەکردن ، فیزوپۆزلێدان و ڕۆیشتن و دانیشتن ونانخواردن بەچەقۆوچەتاڵ وگولەنەبڕ لەبەرکردن وخۆدەربازکردن لە هەوڵی کوشتنیان کردووە..
- ئەمڕۆ قاتی چاکەت وپانتۆڵی لەبەرکردووەو کەرەڤاتیشی بەستووەو کڵاوە ڕەشە داعشییەکەی فڕێداوە بەڵام نەیتوانیوە ڕیشە پیس ودڵەڕەش ومێشکە بۆگەنەکەی فڕێبدات ..
- فێری ڕۆیشتن وتەوقەکردنیان کردووە،بەڵام پاشێڵە داعشیەکەی ڕێگرە لەپێش چاوی کامێرا تەوقە لەگەڵ ژن بکات !
- فێری هێدی بوون وئارامی قسەکردنیان کردووە..بەڵام ناتوانێ ڕەفتای 22ساڵی تیرۆرستبوون لەیادبکات.
- فێری دانیشتنی سەرکورسی سەرۆکی وڵات و دەست ولاق نەجوڵاندن وگوێگرتن وسەر ڕاوەشاندنیان کردووە . بەڵام ڕۆژانە دەبێت هێرشی سەر ڕۆژئاوا ڕانەوستێ.
- فێری ئارامبوون و هەڵنەچون وزەردەخەنەی لالێوکراوە،بەڵام دڵی ڕەشی داعشی ڕێگرە لەگوێگرتن لەداوا ڕەواکانی نەتەوەی کورد..
تیمێکی هەواڵگری ترکی پسپۆر بەسەرپەرشتی ئاکان فیدان وئەردۆگان فێری گشت ئەمانەیان کردووەو ماکیاجێکی خەستیشیان بۆکردووە تاسوریەکان وجیهانیشی پێبخەڵەتێنێ .
ئێستا لەم چەند مانگە ئەم ناشەرعە تێگەیشتووە کەناتوانێت بەشەرعی بژی وحوکمی وڵات بکات..
ناتوانێت لەفەرمانی ئەردۆگان دەربچێت..جگە لە هێرشکردنە سەر کورد لەڕۆژئاواوشارەکانی عەفرین وئەدلب وحەلەب ناتوانێت ڕوی تفەنگەکان بکاتە باشوری سوریاو تەنها فیشەکی بنێت بەسوپای ئیسرائیلەوە..
ئێستا تێگەیشتووە کە ئەو بەهەڵە لێرەیە ، ئاخر ئەوو حکومەتێکی شەرعیان نەووتووە..!
چونکەئەوهەرگیز نەیتوانیوە وناتوانێت مرۆڤ بێت ودیموکراتی بێت..شەرعی بێت..!
ئەو وهاوڕێکانی تەنها وەستاوپسپۆری پیاوکوشتن بوون بۆیە هەرگیز ناتوانێت پشتبکاتە هاوڕێ تیرۆرستە جیهادیەپیاوکوژەکانی خۆی کەچەندین ساڵە پێکەوە خوێنی کوردوسوریەکان دەڕێژن.
ئەو ئەمڕۆ گشت تەلەفزیۆنەکانی تورکیاو جەزیرەی قەتەری لەپشتە بەڵام دەنگە ئازادەکانی سوریای بۆ بێدەنگ ناکرێت ..
ئەو تەنها دەستکێشێکی ترسناکی ئەردۆگانە بۆ بەدیهێنانی تەماحە ناشەرعیەکانی ئەردۆگان لەخاکی ڕۆژئاوای کوردستان .
ئەوئەمڕۆ تێگەیشتووە کە ئەویان بۆ کۆمەڵکوژی کورد هێناوە بۆسوریە ،تائیدارەی رۆژئاوا خاپوربکات.
ئەو دەبێت چەند ئەرکێک ڕاپەڕێنێ کەبە بنەماڵەی ئەسەد نەدەکرا، وەک بەڕەسمی ناساندنی ئیسرائیل وڕادەستکردنی جۆلان و زۆر زیاتریش بەئیسڕائیل بە شەرعی ..!
ئێستا حاڵیبووە کەئەو کەری ئەم بارەنیە..پاڵیان پێوە ناوە ..!
*ڕۆژێک کۆمەڵێک خێزان لەدەوری گۆمێکدا بۆ سەیرانکردن وبەسەرنردنی ڕۆژێکی خۆش کۆبونەتەوە، لەناکاو منداڵێک دەکەوێتە ئاوەکەوە،دەبێت بەهاوارو قریشکەی ژنانی ئەودەورە منداڵەش هەر پەلەقاژێیەتی ولەئاوەکادا خەریکە نوقمبێت ! هەرچی ژنەکانی دەوری منداڵەکەیە هەرهاواردەکەن بۆیارمەتی ودەقیژێنن چونکەهیچیان ناتوانن مەلەوانی بکەن ..
لەپڕ پیاوێک بەجل وبەرگەوە خۆی فڕێدەداتە ئاوەکەو بەمەلەبەرەومنداڵەکە دەروات وپەلی منداڵە دەگرێت وبەرەوقەراغ ئاوەکە دەگەڕێتەوەو پەلی منداڵە ئەداتە دەست دایک وئەوژنانەی لەقەراغ ئاوەکە گردبوونەتەوە..
پاشان پیاوە دێتە دەرەوە کەسەرتاپای خوساوەتەوە..! دایکی منداڵەکەو گشت ژنەکان دێن بەلایەوەو دەستخۆشی لێدەکەن ودوعای خێری بۆدەکەن کە منداڵەکەیانی بۆڕزگارکردون..
پیاوەش زۆر بەتوڕەییەوە دەڵێ:
" ڕاوەستن ،ڕاوەستن سوپاسی چی ودوعای خێری چیدەکەن ،
پێم بڵێن چ سەگبابێک بوو پاڵی پێوەنام ..!؟ "