زانا تۆفیق بەگ
لە دوای ڕێکەوتنی ١٧ تەمووزی ساڵی ٢٠٢٥ نێوان هەرێمی کوردستان وحکومەتی فێدڕاڵی لە بەغداد بەپێ خاڵەکانی ڕێکەوتنەکە بێت، دەرخەری ئەو ڕاستیەن کە کورد نوێنەری ڕاستەقینەی نە بووە لە پەرلەمانی عێراق ئەو کوردانەی کە کاریان کردوە لە پەرلەمان هەمان شێوازی ئەو کوردانەن کە ئەندامی ) مجلسی تەشریع تەنفیزی( کاتی بەعس بوون وە توانای پسپۆڕیان زۆر لەم پەرلەمانتارانەی ئێستای هەرێم زیاتر بووە .
ئایا کورد نوێنەری ڕاستەقینەی هەیە لەناو پەرلەماندا؟
بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە پێویستمان بەبیرکردنەوەی زۆر قووڵ نیە، چونکە هەموو هێزە سیاسیەکان و هاووڵاتیان دەزانن تەنها بوونی کورد لەناو پەرلەماندا بۆ کاری بزنسو خۆدەوڵەمەندکردنە ، ئەوەی باکیان نەبێت هەرێم و ئایندەی کوردستانە .
لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ پاش هەڵبژاردنی پەڕلەمان عیراق چەند ین یاسا ی گرنگ پەسەندکرا، کە تایبەت بوو بە چارەنووسی خەڵکی عێراق بەتایبەتی هەرێم . وەك دەڵێن بەشێک لە نوێنەرانی کورد بە پارە دەنگیان لەسەر ئەو پرۆژانە داوە کە هیچ نرخ وسەنگێکیان بۆ کورد و خەڵکی کوردستان نەبووە ، جگە لەوە بەشێك لەو پرۆژانە بوونە بابەتیەکی یاسایی ترسناك بۆ ئاسایشی نەتەوەیی کورد باشترین نمونە یاسای حەشدی شەعبی وە چەندین یاسای تری ئیدارو مالی لە عیراقدا.
زۆربەی یاساکانی پەرلەمانی عیراق نوێنەرانی کورد بەشدار بوون ، بەپێچەوانە وە کاریگەری خراپیان بەجێهێشت لەسەر هەرێم ،هەر لە نەبوونی ئەنجومەنی فیدڕاڵی تادەگات یاسای نەوت وگاز پاشان جێبەجێ نەکردنی مادەی ١٤٠ وە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکان و پەرلەمانی کوردستان.
لاتان سەیر نەبێت ئەندامی پەرلەمانی عێراق هەیە ، هەتا ئێستا نازانی دەستور چەند مادەیە کام مادە تایبەتە بە دەسەڵاتەکانی هەرێم پارێزگاکان . بۆیە هەندێ جار کرمی دارەکە لە خۆمانە کە ناتوانین دان بەو ڕاستیەدا بنێن کە بەشێکی کێشەکە پەیوەندی بە نە شارەزایی خۆمانەوە هەیە لەناو دەزگاکانی بەڕێوەبردن و ئەنجومەنی نێوێنەرانی عیراقدا.
بۆچی کۆی گشتی هێزە سیاسەکانی کوردستان ئەم نەنگیە چارەسەرناکەن ، بەردەوام بەدوای خەلکانی بێ ئەزموون بێکەڵکدا دەگەڕین تا بەربژێری بکەن بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق ؟
هێزە سیاسیەکانی کوردستان هەتا ئێستا پۆستی پەڕلەمان وەک پاداشتێك دەبێنن بۆ هەندێ کادری بێ ئەزموون بێ توانا لەناو حیزبدا، ناکرێت کەسێك بەربژێربکرێت کە هیچ پسپۆریەکی یاسای نەبێ بەتایبەتی لە بوارەکا نی تشریعی یاسایدا، ناکرێ بۆململانێ حیزبی خراپترین کۆلێتی ئەندام پەرلەمان بنێریتە دەزگای پەرلەمان تەنها کاری بزنسو سەفەقاتی ژێربەژێرو ، خۆدەوڵەمەندکردنی شەخسی بێت بەڵام کاتێك کە کێشەیەکی گەورەی یاسایودەستوری دروست دەبێت کاکی ئەندام پەرلەمان بە پشوی رەسمی لە ووڵاتانی ئەوروپا بێت ، بەردەوام منحیەی پەرلەمانی بۆسەرف بکرێت بەناوی پشوی پەرلەمانیەوە لە گەڕانی ووڵاتانی ئەورپادا بێت وە خەریکی کڕینی شوقە و ڤێلای گرانبەهابێ وە خەریکی وەرگرتنی پاسپۆرتی دیبلوماسی وەپشکی هەبێت لە پرۆژەی وەهمیدا، بۆ سەلماندنی ڕاستی قسەکانمان) ماکیڵ رۆبیو (لە نووسینەکانی دا باس لە نوێنەرانی کورد دەکات لە بەغداد کە چ گەندەڵیەکیان کردوە لەگەڵ نوێنەرانی عەرەب لە پەرلەمانی عێراقدا بەتایبەتی لە گرێبەستی وەزارەتی بەرگری عێراق لە کڕینی چەكی وە همی لەگەڵ بەشێک لە سیاسیە ئەمریکی و ئەوروپایەکاندا .
ئەوا زیاتر لە سێ مانگ فەرمانبەرانی کوردستان مووچەیان پێنەدراوە کام نوێنەری کورد لە پەرلەمانی عیراق و دەزگاکانی بەڕێوەبردن بڕیاری وازهێنانیان لە پۆستەکەیدا داوە گەڕاونەتەوە بۆ کوردستان، ئەمانە کۆمەڵی خەڵکی دۆگمان وە نوێنەری خەڵک نین تەنها نوێنەری گیرفانی خۆیانن.
سەرچاوە : سپی میدیا