مەحمود بێوەی … وێنەكێشی خۆرسكی وون

رەنگە زۆرێك لە ئێمە ئەم ناوەمان بیستبێت، یان وێنەكەیمان لەلا ئاشنا بێت، ئەمە ( مەحمود ئەحمەد بێوەی) ە، ئەكتەری بواری نواندنی دراماو شانۆ بوو لە ھەولێر، بەڵام كەم كەس دەزانێت كە ئەم زاتە كاری ھونەری وێنەكێشانیشی كردووە.
ئەم تابلۆیەی دامناوە كارێكی ھونەری مەحموود بێوەیە، كە قەبارەكەی 70 سم بە 55 سم دەبێت و بە بۆیەی رۆنی لەسەر قوماش كێشاویەتی، تابلۆكە لەرووی تەكنیك و رەنگ و شێوە وە زۆر بەسادەیی و خۆرسكانە كێشراوە، بەڵام لەڕوانیندا جۆرێك لە قوڵی رەنگ و ھارمۆنیای ئیمپرێشینیزمیانەی بەھێزی تێدایە، پێدەچێت وەك وێنەیەكی كۆلاژكراو لە دیمەنەكاندا سوودی لە چەند وێنەی جیاجیا وەرگرتبێ و نیگارە گشتییەكەی خەملاندووە، كە ھەندێ شوێنی لاواز دەردەكەون و ھەندێ شوێنی بەھێز و تەكنیكی جوان نیشانماندەدات، بەتایبەتی شاخە مۆرەكەی دواوە كە وا پێدەچێت لە تابلۆیەكی سیزان واریگرتبێت، بینینی ئەم تابلۆیە جۆرێك لەسۆزی نوستالێژیمان پێدەدات، چونكە ھەم سادەیە ھەم رەنگی گەش و گەرمی تێدا كۆكردۆتەوە، من بۆخۆم چێژی زۆری لێ دەبینم بۆیە لە شوێنێكی بەرچاوی ماڵەكەمدا ھەڵمواسیوە..
ساڵی درووستكردنەكەی دیارنییە، بەڵام بە پێی جۆری تەكنیك و تەمەنی تابلۆكە پێدەچێت لە ساڵانی حەفتاكان درووستكرابێت.
مەحمود بێوەی ساڵی 1944 لە ھەولێر لەدایكبووە و لە 4-6 ی ساڵی 2015 گیانی سپاردووە.پ

 

 

سەرچاوە: galawej