وانەیەکی گران

ملیاردێر ستیڤ جۆبس لەسەر تەختی مردن!

ستیڤ جۆبس، دامەزرێنەری کۆمپانیای نەرمەکاڵا (ئەپڵ) کۆچی دوایی کرد، دوای ململانێیەکی درێژخایەن لەگەڵ شێرپەنجە، کۆمپانیایەکی بەجێهێشت کە بەهای بازاڕی 700 ملیار دۆلاری ئەمریکی بوو، گرانترین کۆمپانیا لە مێژوودا.
 ئەوەی ستیڤ جۆبس چەند ڕۆژێک پێش مردنی لەسەر جێگەی نەخۆشیەکەی نووسیویەتی:
“لە بواری بازرگانیدا گەیشتوومەتە لوتکەی سەرکەوتن.. لە چاوی کەسانی دیکەدا ژیانم هێمای سەرکەوتن بووە، لەگەڵ ئەوەشدا جگە لە کار، کاتێکی کەمم هەبووە بۆ خۆشی. لەم کۆتاییەمدا  کۆتایی بەختمە کە تەنها ڕاستییەکە کە پێی ڕاهاتووم  .
لەم کاتەدا کە لە سەر جێگای نەخۆشخانەکەم پاڵکەوتووم و تەمەنێکی درێژم بە بیردا دێت،
ئێستا تێدەگەم کە هەموو ئەو خەڵات و بەختانەی کە زۆر شانازیم پێوە دەکرد، لەگەڵ نزیکبوونەوەی مردنی نزیکمدا، بێ بایەخ بوون.
لەم تاریکییەدا کاتێک سەیری گڵۆپی سەوزی ئامێری هەناسەدانەکە دەکەم و گوێ لە دەنگە میکانیکیەکانیان دەگرم، هەست دەکەم هەناسەی مەرگ لە من نزیک دەبێتەوە.
تەنها ئێستا  تێدەگەم دوای ئەوەی هەموو ژیانم بەسەر برد لە هەوڵی بەدەستهێنان وکۆکردنەوەی پارەی پێویست بۆ ماوەی ژیانم، کاتێکی تەواومان هەبووە بۆ گەیشتن بەوخۆشی وچێژی ئەو ئامانجانەی کە پەیوەندی بە سامانەوە نییە.
پێویستبوو  ئامانجەکانم زۆر لەوە گرنگتر بوونایە، بۆ نموونە چیرۆکی خۆشەویستی، هونەر، خەونی منداڵی.... نەوەستان دوای بەختێکی باش و سامانێکی زۆر دەتوانێت بتکاتە تەنها کەسێکی ماندوو یان ڕۆبۆتێک.
ئێمە بوونەوەرێکین کە دەتوانین هەست بە خۆشەویستی بکەین. خۆشەویستی لە دڵی هەر یەکێکماندایە، چارەنووسمان نابێت تەنها ڕاکردن بێت بە دوای ئەو وەهمانەی کە ناوبانگ دروستیان دەکا  یان ئەو پارەیەی کەهەموو ژیانم بۆی بەسەر بردووە،
وە ئێستا ناتوانم لەگەڵ خۆمدا بیانبەم.
تەنیا دەتوانم ئەو یادگارییانە لەگەڵ خۆمدا ببەم کە بە خۆشەویستی دروست بوون وبەهێزبوون.
ئەمە ئەو سەروەت و سامانە ڕاستەقینەیە کە بەدوای تۆدا دێت و لەگەڵتان دەبێ 
هێز و ڕووناکیتان  پێ دەبەخشێت بۆهەنگاونان بەرەو پێشەوە 
خۆشەویستی دەتوانێت هەزاران میل ببڕێت و بەم شێوەیە ژیان دەبێتە بێسنوور.
بڕۆ بۆ ئەو شوێنەی کە دەتەوێت بچیت. 
هەوڵبدە بۆ گەیشتن بەو ئامانجانەی کە دەتەوێ بەدەستی بهێنیت. هەموودەرگاکان کراوەن هەموو هەڵبژاردەوئامانجەکان لە بەردڵ و دەستتدایە.
گرانترین جێگای خەوتن لە جیهاندا لەکوێیە؟
بۆمن ئێستا تەنها جێگەی خەوتنی نەخۆشخانەیە.
ئەگەر پارەت هەبێت دەتوانیت کەسێک بەکرێ بگریت ئۆتۆمبێلەکەت لێبخوڕێت،دەتوانی باشترین وەستا بگری تا جوانترین خانووت بۆدروست بکات ،باشترین خەیات بێتە ماڵەوە شیکترین جل وبەرگت بۆ دروست بکات، زۆرکار کەئارەزووتە پارە دەیکات بۆت  بەڵام ناتوانیت کەسێک بەکرێ بگریت نەخۆشی و ئازارەکانت بۆ هەڵبگرێت.
شتە ماددییە ونبووەکان دەتوانرێت بدۆزرێتەوە هەرچەندە گران بن. بەڵام شتێک هەیە کە هەرگیز ناتوانیت بیدۆزیتەوە کاتێک لەدەستی دەدەیت: ئەویش "ژیانە".
گرنگ نییە لە چ قۆناغێکی ژیانمانداین، دواجار دەبێت ڕووبەڕووی ئەو ساتە ببینەوە کە پەردەی شانۆکە دائەدرێتەوە !