"هەڵهاتن لە چوارچێوە" لە نووسینی نیگارکێشی ئیسپانی بێردێل بۆرێل

لە تابلۆکەدا هاتووە: کاتێک لەو چوارچێوەیە دەردەچیت کە بۆیان دروست کردووی، سەرسام دەبیت و پەشیمان دەبیتەوە لە هەر ساتێک کە ژیاویت وە بەناوی "نەریت و چوارچێوە" بەسەرتدا سەپێندرا.
تابلۆکە وێنەی کوڕێک لە دەیەی یەکەم یان دووەمی ژیانیدا نیشان دەدات، کە لە ڕویدا هێمای سەرسوڕمان ودڵەراوکێ و ترس دەردەکەوێت؛ هەروەها جۆرێک لە فۆبیا لە فەزای کراوە. سەبارەت بە وەسفە دەرەکییەکانی کوڕەکە، هەموویان ئاماژەن بۆ ئەو دۆخە هەژاری و بێبەشییەی کە بەدەستیەوە دەناڵێنێت و ڕەنگە تایبەتمەندییەکانی کۆیلایەتی و ملکەچبوون بە هەمان شێوە ڕوون و دیار بن و ئەمەش زۆر سروشتییە؛ چونکە کاردانەوەی کوڕەکە لەکاتێکدا هەوڵدەدات خۆی لەو چوارچێوەیە بدزێتەوە کە تێیدا بەڕوونی باری خێڵەکی کوڕەکەدەخوێندرێتەوە (واتە پێش ئەوەی هەوڵی دەرچوون لە چوارچێوەکە بدات).
هەوڵی ڕزگاربوون لە چوارچێوەکە نە ئاسان بوو و نە ئازاد بوو؛ بەڵکو کاردانەوەیەکی توندوتیژ بوو بەرامبەر بە دۆخێکی توندوتیژی پێشوو، و بەرخۆدانێکی بەهێز بوو لە دژی هەژموونێکی توندی پێشوو. بە ئەگەرێکی زۆرەوە کوڕەکە لە تەمەنی هەرزەکاریدا بێت؛ چونکە منداڵانی پێش ئەم قۆناغە، وەک نۆرمێکی کۆمەڵایەتی، لەگەڵ ئەو کەسانە دەژین و لاساییان دەکەنەوە لە کۆمەڵگادا کە لەوان گەورەترن،  لە بەرامبەردا ملکەچی ئەو کەسانەن کە لەوان گەورەترن، جا لە ڕووی تەمەنەوە بێت، چ لە ڕووی پێگەی کۆمەڵایەتییەوە، یان لە ڕووی مێژوویی و سەرچاوە. سەبارەت بە کوڕێک لە تەمەنی هەرزەکاریدا، نزیکترە لە بازدان وتێپەڕاندنی هەندێک داب و نەریتی کۆمەڵایەتی و ڕەفتاری داب و نەریت کە بڵاودەبنەوە، وەک یاسایەکی سروشتی، کە کارکردنی کۆمەڵگا ڕێکدەخات؛ ئەمەش پێی دەوترێت “هەڵەشەی هەرزەکاری” یان “یاخیبوونی کۆمەڵایەتی هەرزەکاران”.