هەندێک یاسای کۆمەڵایەتی کە ڕەنگە یارمەتی دەر بن

1- زیاتر لە دوو جار بە بەردەوامی پەیوەندی بە کەسێکەوە مەکە. ئەگەر پەیوەندییەکەتی وەرنەگرت، وا دابنێ کەکارێکی گرنگیان هەیە کە دەبێت ئاگاداری بن.
2- گەڕاندنەوەی ئەو پارەیەی کە قەرزت کردووە تەنانەت پێش ئەوەی ئەو کەسەی کە قەرزت لێکردووە داوای بکاتەوە تۆ لەبیرت بێت بیگێڕیتەوە بەسوپاسەوە، یان داوای لێبکەیت ماوەیەکی کە لەسەرت ڕابوەستێ. ئەم کارە دەستپاکی و کارەکتەری خۆت نیشان دەدات. هەمان شت لەگەڵ چەتر و قەڵەم وپێداویستی ناوماڵدا دەگونجێت.
3- هەرگیز داوای ئەو خواردنە گرانبەهایانە مەکە کە لە مینیوەکەدا هاتووە کاتێک کەسێک لەڕێستۆرانت نانی نیوەڕۆیائێوارەت پێدەدات.
4- پرسیاری نائاسایی مەکە وەک 'ئۆه کەواتە هێشتا هاوسەرگیریت نەکردووە؟' یان 'منداڵت نییە' یان 'بۆچی خانووت نەکڕی؟' یان بۆچی ئۆتۆمبێل ناکڕیت؟ ئەمانە کێشەی تۆ نییە.
5- هەمیشە دەرگا بکەرەوە بۆ ئەو کەسەی کە لە پشتتەوە دێت. گرنگ نییە کوڕ بێت یان کچ، گەورە بێت یان بچووک. بە باشی مامەڵەکردن لەگەڵ کەسێک هیچ کات لەبەردەم خەڵکدا بچووک نابیتەوە.
6- ئەگەر لەگەڵ هاوڕێیەکت تەکسیتان گرت و ئەمجارە ئەوپارە کەی دا، هەوڵبدە جارێکی ترتۆ پارە بدەیت.
7- ڕێزگرتن لەجیاوازی بۆچوونەکان. لەبیرت بێت چی 6 بۆ تۆ دەردەکەوێت 9 بۆ کەسێکی بەرامبەرت دەردەکەوێت کە ڕووبەڕووت دەبێتەوە. جگە لەوەش بۆچوونی دووەم وەک ڕای دووهەم باشە.
8- هەرگیز قسەی خەڵک مەبڕە. ڕێگەیان پێبدە بیڕژێنە دەرەوە. وەک دەڵێن گوێ لە هەموویان بگرن ودوایی هەموویان فلتەر بکەن.
9- ئەگەر گاڵتەت بەکەسێک کرد، وەهەستت کرد پێناچێت چێژی لێ وەربگرێت، وازی لێبهێنە و هەرگیز جارێکی تر دووبارەی مەکەرەوە. ئەمە نیشاندەرە دەدات کە تۆ چەندە قەدری دەزانیت.
10- کاتێک کەسێک یارمەتیت دەدات ئەگەر تەنها بە یەک وشەی "سوپاس"یش بێت دەستخۆشی بکە.
11- بە ئاشکرا ستایشکردن، ڕەخنەگرتن بە شێوەیەکی تایبەت.
12- هەرگیز هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی لێدوان لەسەر کێشی کەسێک بدەیت. تەنها بڵێ: “تۆ لەشت ڕێک جوان دەردەکەویت.” ئەگەر بیانەوێت باسی دابەزاندنی کێش بکەن، وا دەیکەن.
13- کاتێک کەسێک لە مۆبایلەکەیدا وێنەیەکت پیشان دەدات، بە چەپ و ڕاستا مەیهێنە. هەرگیز نازانیت  وێنەکانی پاش وپێش چین وچی ڕوودەدات.
14- ئەگەر هاوکارێک پێت بڵێت کە چاوپێکەوتنی پزیشکیان هەیە، مەپرسە بۆ چییە، تەنها بڵێ "هیوادارم باش بیت". مەیانخەرە دۆخێکی ناڕەحەت کە دەبێت نەخۆشییە کەسییەکانیان پێت بڵێن. ئەگەر بیانەوێت تۆ بزانیت، بەبێ پرسیارکردنت ئەوە دەکەن.
15- بەهەمان ڕێز لە بەڕێوەبەری جێبەجێکار مامەڵە لەگەڵ پاککەرەوە بکە. کەس سەرسام نییە بەوەی کە دەتوانیت چەندە بێ ئەدەبی مامەڵە لەگەڵ کەسێکی خوارەوە بکەیت بەڵام خەڵک تێبینی دەکەن ئەگەر بە ڕێزەوە مامەڵەی لەگەڵ بکەیت.
16- کاتێ کەسێک ڕاستەوخۆ قسەت لەگەڵ دەکات، چاو لێکردن لە مۆبایلەکەت بێ ڕێزییە.
17- هەرگیز ئامۆژگاری مەکە تاوەکو پرسیارت لێ نەکرێت.
18- کاتی دوای ماوەیەکی زۆر لێک دابڕان چاوتان بە کەسێک دەکەوێتەوە، مەگەر خۆی بیەوێت وباسی بکات، پرسیاری تەمەن و مووچەی لێ مەکە.

19- تەنها باسی کارەکەت لەبەرچاو بگرە، یان باسێک ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەتۆوە بێت - ئەوانیتر لێیان دوور بکەوەرەوە.
20- چاویلكەی بەرخۆرەکەت لابەرە کاتێک لە دەرەوە لەگەڵ هەر كەسێك قسە دەكەیت. ئەم کارە نیشانەی ڕێزگرتنە، چاوبینینی کەسی بەرامبەر هێندەی قسەکردنەکەت گرنگە. 
21- هەرگیز لە ناو هەژاراندا باسی دەوڵەمەندی خۆت مەکە. بەهەمان شێوەش لە نێو نەزۆکەکاندا باسی منداڵەکانت مەکە.
22- دوای خوێندنەوەی نامەیەکی باش هەوڵبدە بڵێیت "سوپاس بۆ پەیامەکە".
ڕێزگرتنی بەرامبەر هەمیشە وەک ئاسانترین ڕێگایە بۆ بەدەستهێنانی ئەوەی کە دەتەوی.