هەست وسۆزو خۆشەویستی تاک لایەنە ...

نزیکەی مانگێک پێش ئێستا دراوسێکەم  لەهەمان نهۆم  لەئاپارتمەنەکەمان داوای پاسۆردی ئینتەرنێتی WAIFI  لێکردم.
منیش پێمدا چونکە هیچ تێچووی زیادەی نەبوو وە لەبەر ئەوەی هەمیشە پێکەوە ڕێککەوتبووین.
دوێنێ دەگەڕامەوە ماڵەوە و ئەو لەبەردەم دەرگاکەیان بوو.. پاش سلاو وهەوال پرسین وەستام وەک هەمیشە کەمێک قسەی لەگەڵ بکەم، ئەویش بە خۆشحاڵیەوە پێی وتم کە ئێستا کەسێک هاتووە  NETFLIX یان کڕیوە واخەریکن بۆیان دادەمەزرێنن..... منیش بە پێکینینەوە، وتم “من بە زۆرتر کار دەکەم، و بەزەحمەت کاتی ئەوەم هەیە سەیری تەلەفزیۆن بکەم! بەڵام ئەوە زۆر نایاب و سەرنجڕاکێشە، دەتوانی دوایی وشەی نهێنییەکەم بدەیتێ؟. ناوباناو پێمخۆشە سەیری هەندێک فلم و زنجیرە بکەم من سوپاسگوزار دەبم بۆ ئەوە.”
وە لە دوورەوە گوێمان لە دەنگێک بوو کە هاوسەرەکەی بوو: "ناتوانین بیدەین بەو چونکە من ئەو کەسەم کە پارە دەدەم و ناتوانم بڵاوی بکەمەوە."
هەردوکمان بێدەنگییەکی تەواو دایگرتین!
کابرا بە دەنگێکی نزم داوای لێبوردنی کرد و منیش پێم گوت هیچ کێشەیەک نیە .. باسەکەمان گۆڕی باسی شتی ترمان دەکرد، دوای خواحافیزی من جێم هێشت هاتمە ماڵەوە و ئەویش لە دەرەوە مایەوە بۆ ئەوەی ئاگاداری کارەکەی بێت.
دوای ماوەیەکی کەم زەنگی دەرگابوو کەردەرگام کردەوە دراوسێکەم خۆیی وژنەکەی لە دەرەوە وەستابوون ژنەکەی وتی انترنیتەکە کار ناکات هەرچیش دەکەین وشەی نهێنی یەکەش کارناکات!
سەیرم کردن و گوتم: وشەی نهێنی خۆمم گۆڕی، چونکە من ئەو کەسەم کە پارە دەدەم و ناتوانم بڵاوی بکەمەوە.
ژنەکەی توڕە بوو و هەوڵیدا شتێک بڵێت، بەڵام من وتم خانم نێتفلێکسی خۆت بۆخۆت منیش تۆڕی خۆم بۆخۆم ...فەرموو بچن بەلای وەستای نێتفلێکسەکەی خۆت هەموو شتێک وا باشترە.
سوڕانەوە و ڕۆیشتن، دەرگاکەیان داخست، جارێکی تر قسەیان لەگەڵ نەکردم...

ژیری:
هاوڕێیەتی دەبێت بەرامبەر بێت.
خۆشەویستی دەبێت لەهەردوولاوە بێت.
سۆز دەبێت بۆ یەکتری بێت.
کارەکان دەبێت بەیەکسانی دابەش بێت.
دەبێت هەمیشە ڕێزلەنێواندا ئامادە بێت.
خزمەتکردن دەبێت دوولایەنە بن.

هەستەکان با تاک لایەنە نەبێت!
ئێمە لەلایەن مشەخۆرو فێڵبازو و دزەوە دەورە دراوین
نەک تەنها بۆ گیرفانمان، بەڵکو بۆ خۆشی و ژیانمان، دەبێت  ئەمە بگۆڕێت.
هەرگیز ئەمە دادپەروەرانە نییە....تۆ خۆت بۆ کەسێک تەرخان بکەی هەمیشەولەخزمەتیا بیت بەڵام ئەو لە بەرامبەردا هیچ ناکات! جگە لە بەخراپە ناوبردنت و وەک مشەخۆر بەسەرتەوە دەژی ...