هیومان ڕایتس وۆچ: دورخستنەوەی سەرۆک شارەوانیە کوردەکان لە تورکیا هەڕەشەیە لە دیموکراسی

 

twitter sharing button

 

 

 

 

رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی لە بارەی دورخستنەوەی سەرۆک شارەوانییەکانی باکوری کوردستان ڕایگەیاند، هەڕەشەیە لە دیموکراسی. 

هیو ویلیامسۆن، بەڕێوەبەری بەشی ئەوروپا و ئاسیای ناوەندیی ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی ناسراو بە هیومان ڕایتس وۆچ، ڕایگەیاند، ئەو هەڵمەتەی تورکیا دژی سەرۆک شارەوانییە کوردەکان بە زیانێکە بە دیموکراسی و پێشێلکردنی ئاشکرای مافی مرۆڤ و قەرەبو ناکرێتەوە. 

بەرپرسەکەی هیومان ڕایتس وۆچ، ویرای ئیدانەکردنی بڕیاری دانانی قەیوم لە شوینی سەرۆک شارەوانییە کوردەکان ئاماژەی بەوەشکردوە، پێشێلکردنی مافی زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگدەری کوردە

ڕاشیگەیاند" حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی تورکیا بەردەوام، بە تۆمەتبارکردنی سەرۆک شارەوانیە کوردەکان و پاڵپشتی ‌کردنی تیرۆر، دورخستنەوەیان کردوەتە کارێکی ڕۆتینی".

سەرچاوە : سپی میدیا