بەئامادەبوونی جوتیار نووری لێپرسراوی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتیەكان و ژمارەیەك لە هونەرمەندان و ڕۆشنبیران و مامۆستایان و خوێندكاران، فێستیڤاڵی ساڵانەی پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانی بەڕێوەچوو.
فێستیڤاڵەكە لە چەندین چالاكی هونەری وەك شانۆ و شێوەكاری میوزیك و گۆرانی پێكهاتووە، تاوەكو درەنگانێكی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت.
سەرەتای فێستیڤاڵەكەش بەكردنەوەی پێشەنگایەكی شێوەكاری بوو، كە خوێندكاران ئامادەیان كردبوو.
خوێندكارانیش خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە ئەنجامدانی فێستیڤاڵەكە و رایانگەیاند: ئەم فێستڤاڵە بەرهەمی ساڵێكی خوێندنیانە.
سەرچاوە: pukmedia