هاوڵاتیەکی بەڕەگەز کورد دەبێتە پارێزگاری شاری فرانفۆرت-ئاڵمانیا

مایک جۆزێفی سوری سەرۆکی شارەوانی نوێی فرانکفۆرتی ئەڵمانیا
  27/03/2023
فرانکفۆرت، ئەڵمانیا- مایک جۆزێف کاندیدی پارتی سۆسیال دیموکرات (SPD) لە هەڵبژاردنی دووەمی سەرۆکایەتی شارەوانی فرانکفۆرتی ئەڵمانیا لە بەرامبەر ئوو بێکەر، بەرامبەرەکەی لە یەکێتی دیموکراتی مەسیحییەکان سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

ڕۆژی یەکشەممە لە هەڵبژاردنی دووەمی هەڵبژاردنەکاندا ٥١.٧%ی دەنگەکانی ٤٠ ساڵ بەدەستهێناوە و بێکەریش پلەی دووەمی بەدەستهێناوە، وەک شارەکە ڕایگەیاندووە، بە ئاماژەدان بە ئەنجامی بەرایی. بێکەر لەسەدا ٤٨.٣ی بەدەستهێناوە.

مایک جۆزێفی بەڕەگەز کوردی سوری خەڵکی شاری زەلین (قامیشلی) لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە.

لە منداڵییەوە لەگەڵ خێزانەکەی کۆچیان کردووە بۆ ناوچەی بادن-ڤورتمبێرگ، و خوێندنی لە فرانکفۆرت تەواو کردووە. تا ئێستا بەرپرسی پلاندانان و وەرزشی شارەکە بووە.

جۆزێف، لە پارتی سوشیال دیموکرات  لە فرانکفۆرت، لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا، سەرنجی خستە سەر پرسە کۆمەڵایەتییەکانی وەک کرێی گونجاو.

ڕۆژی یەکشەممە داوا لە نزیکەی ٥١٠ هەزار دەنگدەر کرا دەنگەکانیان بدەن و ڕێژەی بەشداریکردن لە سەدا ٣٥.٤ بووە.