نیرۆنی وڵاتی مەڕەکان...

لە سەردەمی نیرۆن ی ستەمکار ئیمپراتۆری ڕۆما  کەشتییەکی بارکراوی زێڕی نارد بۆ میسر تا لەوێ بایی ئەو بڕە زێڕە لم بهێنێت بۆ ئەوەی لە گۆڕەپانی ئەڵقەیی زۆرانبازی (کۆلۆسیۆم) بڵاوبکرێتەوە کە یاری زۆرانبازی لەسەری ئەنجام دەدرێت، وەک بەشەڕدانی نێوان کۆیلەکان، یان شەڕی نێوان مرۆڤ و ئاژەڵە کێوی یە  دڕندەکان،
لە کاتێکدا ئەم کەشتیانە هێشتا لە دەریادا بوون بەرەو میسر جەماوەری ڕۆما ڕاپەڕین، چونکە ڕۆما بە برسێتییەکی گەورەدا تێدەپەڕی...وەیەک دەنکە گەنم لە وڵاتەکەدا نەبوو، خەڵکەکەش لە شەقامەکاندا ڕاپەڕین و شارەکەیان وێران دەکرد.

کاتێک کەشتیەکان گەیشتنە میسر، ئەفسەری سەرۆک و بەرپرسی کاروانی کەشتیەکان زانی چی لە ڕۆما ڕوویداوە، و پرسیاری لە حاکمی ڕۆمانی میسر کرد کە ئێستا ئەو دەبێت چی بکات ؟ ئەگەر بە و پارەیە  گەنم بکڕێت بۆ ئەوەی بیباتەوە بۆ ڕزگارکردنی ڕۆما لەبرسێتی  باشترە ،یاخود هەرئەوەی قەیسەر نیرۆن فەرمانی پێکرد وە بە خۆڵەوە بگەڕێتەوە ؟

فەرمانڕەوا سەرسام بوو بەو پرسیارەی کە نابێت ئەفسەرێکی باڵای وا گەورە ئەوپرسیارەبکات.....

دەبێ هەرئەوکارە جێبەجێ بکات کەفەرمانی پێکراوە !

 بێگومان پێویستە بە زووترین کات بگەڕێتەوە بۆ لای قەیسەر بە بارە خۆڵەوە چەند دەتوانێت  زوو ئەو کارە ئەنجام بدات!
شتە ناخۆشەکە ئەوەیە کە بە خۆڵەوە گەڕایەوە و یارییەکان دەستیان پێکردەوە، خەڵک ئارام بوونەوە وڕاپەڕین و شۆڕش کۆتایی هات!!
خەڵک ئەوەندە سەرقاڵی تەماشاکردنی یاریکردنن زۆرانبازیەکان بوون، هەموو ئەوگرانی و برسێتیەی بەسەریاندا تێدەپەڕیبوو  لەبیریان چووەوە.

ئەم ستراتیژە تا ئەمڕۆش بۆ کۆنترۆڵکردنی گەلانی بێ ئاگا لەلایەن سەرۆکە دکتاتۆرو فێڵبازەکانەوە بەناوی دیموکراتیەوە بەکاردەهێنرێت، بە ێاریەکانی تۆپی پێ و سینەما و کۆنسێرت خەڵک بێهۆش دەکەن،لەگەڵ بەخشینەوەی بڕێک خەڵات وپارە، بەڵێنی بەتاڵ ئەدەن، دواتر هەرچییان بوێت لەگەڵ میللەت دەیکەن ....

(گەورەترین دەستکەوت کە سەرۆکی سیستەمە کانی وڵاتانی دواکەوتوو بەدەستیان هێناوە ئەوەیە کە توانیویانە گەلەکەیان قەناعەت پێبکەن کە پاڵاوتن بۆیاری تۆپی پێ و نمایشکردنی یاریەکانی مۆندیال وکۆنسێرتی گۆرانی سەماکارێکی ڕووت وەنمایشێکی جلو بەرگی مەلەومایۆی سەر دەریا، هەبوونی ئۆتۆمبیلێکی G کلاسەو،ئایفۆنێکی Pro14 ئەمانە دەستکەوتی گەورەن بەڵام داگیر کردنی بەشێک لەخاکی نیشتمان وتیرۆرکردنی کەسەبیرمەندەکانی نیشتمان وزیندانیکردنی ڕۆژنامەنووس وڕۆشنبیرەکان و بازرگانیکردن بە مادەهۆشبەرەکان ئالودەبوونی کچ و کوڕی کۆمەڵگاو داڕمانی سیستەمی  پەروەردە وکشتوکال و تەندروستی ومردنی هەزاران بە شیرپەنجە  جی ی بایەخ نیەوشتێکی ئاساییە......! ).