نامەیەکی کراوە بۆ دۆست..
کاک بارزان شاسوار مێهرەبان وخۆشەویست.
بەرێزتان،هەرگیز بیرت لێ کردۆتەوە؟🤔
بۆ بەڕێزتان بە جێی خۆی ئەندامی پکاکا نیت و بەس کارمەند ی تی فی ئەوانیت!
پێت نالێن: پکاکایی!🤔
.بەس بۆ بێ بەختی، مۆرکی پکاکایی،لە بەندە بدەن!🤔..
یان ئاغای نەجمەی غوڵامی کە دەربەست بۆتە کۆیلە و ئایدیۆلۆژی پکاکا و ئاپۆجی،هتد
کە نێو بڕاو سەرەڕای پێشینەی کۆمەلەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، بێ ڕەگ و بنج،پەل بۆ هەموو جێیەک دەکێشێت و بۆ پارە و ساختەچێتی،بە درۆ وەک پێشکێشکاری بەرنامە دەلێت:
سەرۆک ئاپۆ؟!🥵🤔
دەزانیت بۆ ئەوە باس دەکەم؟🤔
چونکە دوێنێ گەنجێکی پیانیست بەرێز کاک [فەرهاد ئەمینی ]کە لە [بەرلین] دەژیت و ئەندامی[ حدکا] داوای لێکردم بەشداری ٢٥گەلاوێژ و ٧٨ساڵەی [حدکا]ببم!..
بەس نەیدەزانی باوکی شەهیدم،[حوسێن لاسوور]لە گەل [پێشەوا]نەمر قازی محەممەد بوە!..پاشانیش ئیمە وبنەمالەکەی فیدای [هاورێیەتی]لە گەل شەهید نەمر عبدوللە ئیسحاقی،[ئەحمەد تۆفیق] کردوە لە پێناو [حدک]و بزووتنەوەی ێەیلوولی، زیندەیاد رەحمەتی مستەفا بارزانی!..🤦♂🤔
ئەم گەنجە خۆشەویستە پیانیستە کە ٢٥مانگی فوریە ٢٠١٩ لە بەرلین لە ڕێز لێنانی بەندە،کە لە لایەن،هاوڕێی خۆشەویست، مامۆستا عبدوللە کورد پوور،ڕێکخرا بوو، بەشدار بوو!..🤔
لێکدا لێکدا وشەی مامۆستای بە گوێی مندا دەچرپاند و هەر دەیگۆت پێم!🤦♂
منیش،پێمدەوت:
مامۆستا فەرهاد بەندە مامۆستا نیم، تکایە!🤦♂🤔
دیسان وتی:مامۆستا بێژگە لە کەسایەتی هونەریت و گەورەییت،لە بیرتە دەتگۆت:
دەمەوێت ئەم مۆرکی بە ناهەق [ پکاکا]پێوە لکاندن بە منەوە،لێ ببێتەوە و هتد
..🧐🤔
وتم:بەلێ بەندە وێڕای ڕێزم بۆ هەموو بیرۆکە و ئیدیۆلۆژیا، حیزب و گرۆ و دەستە و تاقم و هتد هەرگیز نە لە گەل فەرد پەرستی و قارەمان سازی دا بوومە و نەدەشبم و نە هیچ کەسایەتی یەک و کەسیش،بە سەرۆک و نوێنەر و رێبەری گشت ٤ یان ٥ بەشی کوردستان دەزانم!..🤔🧐🥵
بەندە باوەڕم هەمیشە بە [بەرەیەکی یەکگرتوویی کوردستانی]بوە کە ئەویش بوە بە خەیاڵ بۆ ئەم کوردە خۆخۆری و یەک نەگرن و تریفە پەرست و ژیان پەرستە،نەک ولات پەرست!..💔
دیسان بە ڕێزێکی زۆرەوە کە بۆ کارە چاکەکان و خزمەتەکانی کە ئەحزابی کورد و بە تایبەت پکاکا بۆ چاند و کولتووری کوردستان کردوویانە و دامەزراندنی TV و تەشتە مانگیلەکانیان و پارراڤۆڵ کە دایانمەزراندن و هتد 🙏🏻
لە ئاکامدا، بە کاکە فەرهاد ئەمینی،پیانیست،م کوت:
زۆر داوای لێ بوردن دەکەم بۆ نەتوانینی بەشدار بوونم، لە جێژنی ٢٥ گەلاوێژی حدکا،بە هۆی بەلێنی و کات گرتراوەیی، پرۆگرامی فستیڤال لە دەرەوەی ولات و بەشداری مەزنە شاعیری کاکە عبدوللە پەشێو..هتد🤔🙏🏻
بەس ئەگەر لە بەشدار کردنی، خاتوونێکی ستران بێژ و ژیکەڵە کەسایەتی و ڕەوشت جوان و کەرامەتی ئەمڕۆی ژنی کورد بۆ بەشدار بوون لە ٢٥گەلاوێژی [حدکا]دەگەرێیت؟!..🤔
بە بڕوای بەندە،رێزدار [خاتوون کیژان ئیبراهیم خەیات]پێشنیار دەکەم.🤔🙏🏻
کاک فەرهاد ئەمینی، گۆتی:
لە گەل حدکا،قسە دەکات و پاشان ژمارە تێلیفۆنی،خاتوون کیژان ئیبراهیم خەیات،ی داواکرد!..بە ڕەزامەندی خاتوون کیژان،هەڵبەت ژمارەکەی خاتوون کیژان،لۆ نارد! هیوادارم بەڕێزانی بەڕێوەبەری ٣٥ گەلاوێژی[ حدکا ]لە فرانکفۆرت ی ئاڵمانیا،لە گەل بەرێز خاتوون کیژان، پێک هاتبن بۆ رێز لە ٢٥ گەلاوێژ؟!.
مەبەستم لەم درێژ دادڕییە ئەوە بوو:
ئایا دەکرێت بە وێنە،هۆی بەشداری چەندین کەڕڕەتی ستران بێژێک لە بۆنەکانی حدکا یان پکاکا یان ئەحزابی دیکە، مۆرکی ئەم گرۆ و حیزبەی بە گۆرانی بێژەکەوە بلکێنندرێت؟..
🤔🥵🤦♂
بە ڕاستی ئەو مۆرک لێدانە لە گۆڕا ئێ بێژێکی نیشتمانپەروەر و ڕەنجەرۆ و دلسۆز،غەیری ئەوە نی یە کە ئەحزابی کوردی و زۆرینەی خەلکی کورد،چەن بێ ئاگان و ئاقڵانە لە چاویاندایە!🤔🤦♂🧐👀👁
.یان ئەحزابی کورد چەن بۆرە خەلکیانە و [پۆپۆلیستانە] ، هەلس و کەوت دەکەن و لە تواناکانی تاکێکی بە هێزی تاک کەسایەتی ،بۆ بەرژەوەندی حیزب حیزبێنە،کەلک وەردەگرن و بۆ چاو بەستەکێی تەسکی حیزبایەتی خۆیان،هۆشیارانە، هەلپەرستانە،هۆنەروەرێک دەکەن بە هی خۆیان؟!🤔🤦♂
کەوا بوو،زۆرمان ماوە،تا رێزی تاک وەک خۆی لە بەر چاو بگرین و بۆ بەرژەوەندی گرۆ و تاقم و حیزبایەتی،یان کوردایەتی و گوناهی کورد بوون،نەخەینە ژێر پرسیار و نووخبە گوژی نەکەین؟!..
💔🤦♂
مخابن،زۆر زۆر زۆر زۆر مان ماوە!
🤔🥵
دڵنیا بین لەوپەڕی پیشکەوتوویی،بە خوێندەوار و نەخوێندەوارە،زۆربە و زۆرینەی خەلکی کورد، پاشکەوتووین!..
🤦♂🤔🥵💔
دۆستی خۆشەویست،کاک بارزان ساسوار گیان، ببورە سەرو چاوم ئێشاندیت؟!..🤔
بەس خۆت شاهیدی حاڵی بار و دۆخی بەشدار بوونی بەرنامەکانم بوویت،لە خزمەت جەنابتاندا، لە دەسپێکی پرۆگرامەکان لە پاییز و سەرەتای ڕەزبەر و سێپتامبری 1997 چ لەMED T وMEDYA TV و CTV وROJH TV و NEWROZ TV و هتد ..هتد لە سکاڵاکانی بەندە ئاگاداری کە خوودی بەڕێوەبەرانی چاند و کولتووری و MIR Muzîkê تەنانەت CD !WOMAN
]ژن] سی دی خۆمیان بە پارەی خۆشم،بر بیانووی جۆراو جۆر چاپ نەکرد!..هەرگیز داوای هیچ هاریکاریکردنی و کلایپ ئو هتد لێ نەکردن!..تەنانەت ڕێگایان نەدا،نەک بەندە کە بلێی شلۆغی یان هەڵەشە یان هەرچی،لەوێش بەرنامەیەک پێشکێش بکەم بە بیانووی بە هەڵە تێگەیشتن هتد!🤦♂🤔
هەروەها خۆت و ویژدانی بە ئاگات،بەندە چەندەها پرۆگرامی یادەکانی هونەرمەندە مەزنە ئە نەمرەکانمان،وەک نەمران مامۆستایان،[حەسەن زیرەک، عەلی مەردان، خەلیل سدیققی، سید عەلی ئەسغەر کوردستانی، قادر دیلان]، مەقام سەفەر،هتد پێشکێش کراون و بۆنەی ١٥ تەباخیش رەنگە ئەوپەڕی ٣جار؟کەچی ستران بێژ و گۆرانی بێژانی وەک کاکینە هونەرمەندانی دەنگ،عدنان کەریم و ناسر رەزازی،نەجمە غولامی،تاهیر خەلیلی،میکائیل تەنانەت[لەنەورۆزتیڤی] سوێد،ستۆکهۆڵم،پێشکێشکاریشیان دایەهتد دوایە خانم ژاڵە و چۆپی[تەنانەت شیرین ئاپۆی] وت و دوایە دەیان کەسی دیکە،کەچی مۆرکی[ئاپۆجی]یان لێ نەنان؟!..🤔 🥵🤔
ئەی بۆ لە بەندە؟!🥵🤔💔
حەتمەن دەیانزانی بەندەی بەستەزمان،دەکمەنم،لە بەر چاویان؟!💔🥵🤔😩😊
واتە ئەوانە ستران بێژان یان تارادەیەک دەنگ خۆش و خاوەن هوننەر و موننەر و مووننەوەر و چی و چی هتد 🤔
بە ویژدانەوە دەلێم:
ئەگەر،ئەو بەڕێزانە لە بەندە، زۆرتر بەشداری بۆنە و پرۆگرامەکانی،[تی ڤی TV یەکانی] [ پکاکا] نەبووبن، کەمتر بەشدار نەبوون!🤔🤣
ئەی بۆ دەبوو،مۆرکی بە ناهەق،[پکاکا]یان وەک نەمر [حافیزی شیرازی]گوتەنی: قووڕعە بە نێوی منی بێ بەخت و دێوانەوە لێبدەن!..🤦♂🤔
دەی لە دوایی دا،خۆت ئاگاداری بە بیانووی جۆراو جۆر، نەیانوێرا،هەر بەندە بە جێی خۆی،نەیانهێشت زۆر کەسانی دلسۆزی، وەک کاکە رەشەی قازی،ئیسماعیل قازی کوڕی نەمر هونەرمەند و شاعیر و نەققاش و رووناکبیر،کاک ڕەحمانی قازی،کە خۆی بۆی گێڕامەوە،داواکاری خزمەت کردنی لە[Medya tv] رەت کراوەتەوە؟!..🥵🤔
یان کەسێکی وەک بەرێز کاک [محەممەد سەرهەنگی]واتە کاک(فەرهاد) کە تەجرووبەی کاری تەلەفزیۆنی و ژورنالیستی،هەبوو،لە سوئێد بەرەو پیری، تەلەفزیۆنی، Medya TV هاتبوو،هێندێک دەستی شاراوە، نەیانهێشت لەوێ کار بکات؟!..
بە پێی واتەی، گوتەی کاکە ڕەشەی قازی[ئیسماعیل قازی] ئەویش، بە بێ درۆ، گوایە خزمی خۆی رێزدار کاک حەسەن قازی،بۆتە سەبەبکار و بەرگر و بەرهەڵستی کار کردن و دامەزراندنی لە MEDYA TV هتد..
پکاکا و ئەحزابی پاشکەوتوو بە روالەت مۆدێڕن Modern نوێخوازی کورد و کە مخابن بە هۆی سیاسەتی ناکوردستانی یان زۆر لاڕێ تر لە ئەحزابی کلاسیکی کورد،ڕێگای نەرمانی شەڕگەی خەباتی کوردستانیان تووشی بەردەڵان و هەڵدیر و سەخت و زەرد و ماە و زندۆڵان کردوە!..💔🧐😩😢🤦♂🤔
وە ک بە زانیاری و ورد بینی لە مێژووی خوێناوی کوردستان و نەمر پێشەوا[قازی محەممەد] و [سمکۆ] و ...هتد بنەماڵە بێ بەختەکەی خۆم کە چۆن باوکم بە هۆی سیخوڕی و جاسووسی و ساواکی مەهابادی تێدا چوە و هتد🤦♂🤔
]ڕاپەرین،خیانەت،نسکۆ!]
بەندە هەر لە سەرەتای 1980 و کۆتای 1986بەندە،ئاگاداری هەڵس و کەوتەکانی،سیاسەتی نەخۆشی چەپرۆی مناڵانەی ئەحزابی فشە مارکسیستی و مائۆئیستی و شیوعیێتی عێراقی و عێراقچێتی و توودەیی و ئێرانچێتی،نەزۆکی،بیرۆکەکەیان ئاگاداربووم!.🤦♂
چ بگات بە لاساکەورەیی و کاڵفامی سیاسی[پکاکا] و گوژتنی مناڵی جاشەکانی Mĕrdin1986 تا بیرۆکەی نسکۆ و نەزۆکی،جەنگی چریکی و لە نێو دونیایەک سیخوڕ و جاش و دۆڵار پەرست و لە هەڵەکانی [چێگڤارائیزم] واز دێنم و تا سەرلێشێواوی درووشمەکان ،سەر خۆ بوون و تا خۆمۆختاری،تا کانتۆنی و تا بیری نەزۆکی[Mari Pukchin] و بە ڕووس ڕەچەڵەک و جوولەکە ڕووسی و ئامریکایی و زڕە مارکسیستی!و مخابن،بۆ چارەڕەشی گەلی کوردستان و بوونە عەنتەری لاساکەرەوەی یی بیری نەزۆک و سەرگەشتە و سەرلێشێواوی سیاسی وەک سەرەتای [کۆمەڵە زەحمەتکێشان] و[ شەفەقی سوور] و[ ئیتیحادییە کۆمۆنیستەکان] و [پەیکار] و [ڕەزمەندە]و [ڕاهی کارگەر] و بگرە حیزبی[ کۆمۆنیست کۆمەڵە] و [ منصورحیکمەتچیەکان] و [موجاهیدینی خەلقی ڕەجەوی]،خراتر لە [حیزبی توودەی لادەر] و دەزانین، گشت حیزبە عەجەمەکان لە پرێسی شیعە تێپەڕیوو تێنەپەڕیو و نیوە شیعە و نیوە تێپەڕیو و ماڵ کاولی کوردستان، هەڵخەلەتێنەرانە،ڕەنگی روالەتی مارکسیستیان لە خۆیان، دابوو!🤦♂🤔..
کەوابوو هەلوێستی بەندە،وەک [هەڵاتوویەکی سیاسی]، نەک[سیاسەتوان]،لە ڕووی ئاگایی و زانیاری و تیژ بینی، تێگەیشتنی قووڵی زانیاری خۆمەوە بوو و هەیە!🤔🧐
واتە بەندە بە زانیاری یەوە،لە گەل سیاسەتی ئەحزابی کورد،تێدا نەبووم و هاو ڕا نەبووم و نیم!..🤔
دیارە وەک رۆژیش بۆ زۆر کەسی تێگەیشتوو و دلسۆز و زیرەک، ڕوون بۆتەوە،کە سیاسەتی ئەحزابی کورد،نەک کیشەی کوردی برووکێک چارەسەر نەکردوە، بەلکوو،بە درێژەی ئەم زیاتر لە نیو سەتەیە،[ چاوبەستەکێی سێڤێرێک]ی دیکەیان، ژاندەوە و چەق بەستوویی [لۆزانیکی] دیکەی پڕ لە نسکۆ و پڕ لە رەنجەرۆیی،هەرمانی دابەشکردنی هەمیشەیی،لە ناخی کوردی چاڕەرەشدا،چەسپاند!
💔🤦♂
بە وێنە لە گردەوەکۆیی ڕێپێوان و خۆ پێشاندانی رۆژی 22/7/2023 ئەم دواییانەدا، بە بەشدار بوانی، نێزیک،بە 20.000 کەسی زێتر لە کوردانی کورمانجی سەروو ، و کەمتر کورمانجی خواروو،لە شاری[لۆزان] بە هۆی پارتی کارگەر واتە پکاکا و ئەحزابی دیکە،بۆ مەحکووم کردنی 100ساڵەی، پەیمانی[لۆزان]لە بێ بەختی و مل ڕەقی و دەمار زلی و سەرلێشێواوی پێشوارانی کوردی بەختە ڕەش ٤تا٥ ئاڵا، و پەرچەم و ئەگریجە و عەلەم و بەیداخ،هەڵکراون و بەرز کراونەتەوە!.
.😩💔🤦♂🤔
جێی پرسیارە،گەلێک کە بێ ولاتە،پێویستی بەم هەموو
ە،ئاڵا و پەڕۆ و پارچە پارچەیییە،هەیە؟!..
ئایا بە بێ یەکگرتن و کۆک بوون،جیهان و دونیا و دوژمنان و ناتۆ و نۆکەرەکانی،حیسابێکی گچکەلەش،بۆ کوردستان دەکەن؟🤦♂🤔
چ بگات ،بێن و هەوڵی،هەڵوەشاندنەوەی پەیمانی 100ساڵەی شوومی،لۆزان،بدەن؟!..
😩😢🧐💔🤦♂🤔
بە ڕاشکاوی دەلێم،بەندە بە تایبەت، لە گەل سیاسەتی،کاڵ و لاساکەرەویی نامۆ بۆ واقعیاتی خاکی کوردستان و نەتەوەکەی[پکاکا]م بۆ قووت نەدەدرا و پێم جێگای مەترسیەکی گەورە بوو بۆ[بەردەڵان]کردنی رێگای شەرگەی خەباتی خوێناوی رزگاری کوردستان!🤔
هەروەکوو چۆن، موجاهیدینی خەلقی ئێران،ئەم کارەیان دەرهەق بە گەلانی ئێران کرد!..🥵🤔
بە گشتی ئەگەر بتوانم و بوێرم بێژم:
پکاکا و ئەوان ئەحزابی کورد و ناکورد و بێ دەستەلات لە راست داگیرکارەکان و بە دەستەلاتدار لە راست مرۆڤە بێ دەستەلاتەکان، ئەوان گوێیان دەوێت،نەک زمان!..🥵🤔
[بەندە حەز دەکەم،بمرم و بە شێوەی خۆم بیر بکەمەوە و بدوێم!]
]تا وەکوو بژیم و بە دلخوازی پکاکا و کەسێکی دیکە،یان بەڕێزتان بپەیڤم و بدوێم!]
لە کۆتاییدا،سپاس بۆ خوێندنەوەی،ئەم پەخشانەی ژینامە کورتە!..
لە خۆم دەپرسم؟🤔
هەیاران،یاران،دوور بوون لە یاران،لە خاک و مەوتەن هەروەکوو جاران!
ئایا ئەگەر ژیان و هەرچی بوون و هەبوون و مانە،بۆ مرۆڤەکان لە بەتاڵایی و تراوکە و سەراب، و بێ باێخی و پووچی بچێت؟!
ئەی وەک گوناهی کورد بوون و کۆیلەی کۆیلەدارە،کۆیلەکانی، سەردەست بوون و بێ ولاتی لە سەر ئەم هەسارە بچووکە و گیرۆدەی هەزاران داوی ورد،دەبێت چەن بێ باێخ بێت؟!
بەندە و حیزبایەتی؟!
کوجا مەرحەبا؟!🤔🥵
💔💔💔🤦♂🤦♂🤦♂🥵🥵🥵🤔💔😢😢😢😢