دیالۆگی نیشتمان ..
نازانم نامەکەم بە تورکی بنووسم یان فارسی...یان عەرەبی ؟
ئایا ئێوە کوردن ؟ کوردی دەزانن ..؟
لەڕاستیدا شکم هەیە ئێوە کورد بن ..!
ئێوە لەگەڵ هەموو دوژمنەکانی کورد سەروزمانتان شیرینە ڕووتان بەخەندەو پێکەنینە،ڕێزیان لێدەگرن تا دەگەنە ئاستی چەمانەوە..
بەڵام ئێوە ڕووگرژ و مڕومۆچن بەرامبەر بە میللەت ، بەرامبەر بەبراکانتان کە کوردن !
ئێوە پلانەکانتان ، هەڵس وکەوتتان، سەرئەنجامی کارەکانتان دۆستانە نەبوون بەرامبەر بەکورد
ئێوە سەلمانتان کە دوژمنی سەرسەخستی دوژمنەکانی داگیرکەرانی کوردستانن..!
بەڵام ناتوانن دوژمنی ،داگیرکەرانی نیشتمانی براکانتان بن ..!
ئێوە درۆتانكرد.. لەگەڵمان
ئێوە سەرۆکی پارت نەبوون ونین .هەرگیز نابن ، .ئێوە تەنها سەرۆک خێڵن .
ئێوە دووبەرەکیتان هێنایە ناوماڵی کورد
ئێوە تۆوی دوژمنایەتیتان لەمێشکی براکاندا چاند..
ئێوە حەفتاوپێنج ساڵە بەرەڵایی دەبەخشنەوەو میللەتی کورد دەبەن بەرەودواوە..
ئێوە تا ئێستا ڕق وهەڵچوون وتاكڕەوی بەگوفتاروکردارتانەوە دیارە چونکە لە خانەی تۆڵەدا دەژین ..
مێشک وبەرنامەی کارەکانتان مۆرکی تۆڵە سەندنەوەی پێوەدیارە ..
ئێوە تەنها بۆتۆڵەسەندنەوەدا دەژین ... تەنها ڕق و تۆڵەکردنەوە دەتانجوڵێنێ .
ئێوە تائێستا دیلی خانەی تۆڵەن ..دیلی دڵ ومێشکی ڕەشی خۆتانن ..
ئێوە تائەمڕۆ نەتان توانیوە بەرگی تۆڵە فڕێدەن ولە تۆڕی شەوەزەنگی ترسناکی خانەی تۆڵە خۆتان دەربازکەن..
ئێوە تەنها خەمی منداڵ و نەوەکانی خۆتانە ..چونکە هەر ئەوان دەبینن .
ئێوە ئەو کارە دەکەن کە باوکتان کردوویەتی. " لەگەڵ هەردوژمنێک ڕێکدەکەون بۆ لێدان ومەرگ وناشتنی براکانتان "
ئێوە ڤایرۆسی تۆڵەسەندنەوە لە خوێن ومێشکتاندا هەیەو دەیگوێزنەوە بۆ نەوەکانتان ..
ئێوە بە ناوی پارتایەتیەوە کڵاوتان نایە سەرکورد ومیللەتتان گەوجکرد وفێری ملکەچی وکۆیلەیی وکاسەلێسی ونانی حەرام کرد!
ئێوە درۆ دەکەن ،چونکە تەنها درۆ دەزانن..
ئێوە دەبێت لاببرێن، دادگایی بکرێن ،سزای تاوانە گەورەکانتان دەرحەق بەکوردبدرێن..
ئێوە حەفتا و پێنج ساڵە کڵاو دەنێنە سەر کورد گەوجی دەکەن..
لە زانست و هونەرو پیشەو چاندن وبەرهەمهێنان وپێشکەوتن ژیانی ئارام وبرایەتی وپێکەوەژیانی بێبەش دەکەن..
ئێوە حەفتاوپێنج ساڵە ڕۆڵەی کورد بەکوشت ئەدەن ، کوردستان وێران دەکەن، گوندەکان دەسوتێنن ومرۆڤی کورد ژێردەستەو سووک وڕسوا دەکەن .
ئێوە .. حەفتا و پێنج ساڵە درۆ لەگەڵ کورد دەکەن. ئەومیللەتەی وەک مەڕ شوێنتان کەوتوون.
ئێوە.. بەنهێنی لەگەڵ داگیرکەرانی نیشتمان ڕێکدەکەون بۆ لەناوبردنی براکانتان...
ئێوە ..چەند هەوڵتان دا ، نەتتوانی جگە لە سەرۆکی عەشیرەتێکی دڵ رەش وگەمژەی خانەی تۆڵە هیچی تر بن ..
ئیوە ..تازە فیری پارەی حەرام وشەریکی داعش وسەرانەی گمرک وشیرینی نەوت وگازبوون..
ئێوە ..تازە فێری بازرگانی جگەرەو مەشروب وهیرۆیین وپارە شۆردنەوەو مۆبایل وئینتەرنێت بوون..
ئێوە.. گیرفانەکانتان زۆر قورس بوون.. بۆیە ئێوە دیسان ودیسان درۆدەکەن هەرگیز ناتوانن بەرگری لەنیشتمان بکەن ..
منداڵیش دەزانێ ،ئێوە نەک شەڕی داگیرکەرناکەن ، بەڵکو هەرگیز کاری واناکەن وبراشەریک بۆ خۆتان پەیداناکەن ..!
بەسە درۆ لەگەڵ میللەت ،ئەوەی کۆتان کردۆتەوە بیبەن وبارکەن بڕۆن..
ئەمڕۆهەمووکورد باش لێتان گەیشتووە. دەزانێ ئێوە کەری ئەم بارەنین ...