مەرجی بوون بە پەرلەمانتار..

 

 

 

 

 

 

دیالۆگی نیشتمان.. 

 

 

 

 مەرج وهەڕەشەی  پارتەکان  لە کاندیدەکان بۆ پەرلەمانی  کوردستان :

 

1-  ئێمە  ڕەشنووسی دەستورێک بۆ کوردستان دەخەینە بەردەمتان .. ئێوە ئەرکتانە  بەشێوەیەک خاڵەکانی ئەم دەستوورە دارێژن  کە حوکمی بنەماڵە لە ووڵاتا بێ کۆتاییە..

2- هەڵبژاردنی سەرۆک وەک سەرۆکی  هەتا هەتایی ئەم ووڵاتە بێکۆتاییە ...

3- دوای سەرۆک بێ هەڵبژاردن کوڕی سەرۆک دێت وەهەر بەدیموکراتی دواتر کوڕەزای سەرۆک دێت..!

4- هیچ یاساو دادگایەک  بۆی نیە لێپرسینەوە لە سەرۆک وبنەماڵەکەی بکات..

5- لەمەودوا دەستی ئێوە لەباڵتانەوە موڵکی پارتە،ئیمە پێتان دەڵێین لەکوێدا بەرزی دەکەنەوەولەکوێدا دەیهێننە خوارەوە ..! 

ئێوە بۆتان نیە لەخۆتانەوە بەرزو نزمی بکەنەوە..یان بیبەن بۆ شوێنێکی خۆتان ،یان بیکەن بەشوێنێکا بەبێ ڕەزامەندی ئێمە!

 تەنانەت بۆ  سەلام کردنیش لەدەرەوەی پەرلەمان ..نابی بەبێ ئیزنی ئێمە سەلام لەکەس بکەن !