مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی: داواكارین بەرپرسانی هەرێم بدرێنە دادگا

 

 

 

 

 



مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ڕایانگەیاند، چاوەڕوان بون حكومەتی عێراق هەنگاوی بنێت و بڕیاری تەوتین جێبەجێ بكات، بەڵام موجامەلە و نەرمی نواندی بەغدا بەرامبەر بەرپرستانی هەرێم، فەرمانبەرانی نائومێد كرد، هەروەها دەشڵێت، "داواكارین سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەرپرسانی هەرێم بداتە دادگا لە پای ستەمكردنیان لە فەرمابەران".

مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، ئەمڕۆ چوارشەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی ڕایانگەیاند، "دوای دەچونی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ تەوتینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ڕێگەی بانكە فیدڕاڵیەكانەوە، چاوەڕوان بون حكومەتی عێراق هەنگاوی بنێت و بڕیارەكە جێبەجێ بكات، بەڵام موجامەلە و نەرمی نواندی بەغدا فەرمانبەرانی هەرێمی نائومێد كرد".

داواكارین موچەكانمان لە ڕێگەی بانكی ڕەشید و ڕافیدەینەوە تەوتین بكرێت

ئاماژەی بەوەشكرد، "ئێمە وەك مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی داواكارین موچەكانمان لە ڕێگەی بانكی ڕەشید و ڕافیدەینەوە تەوتین بكرێت و ڕاستەوخۆ موچەكانمان بگاتە دەستمان و نامانەوێن هەرێم هیچ ڕۆڵێكی هەبێت لە دابەشكردنی موچەدا".

 پلە بەرزكرنەوەی فەرمانبەران دەستپێبكاتەوە

ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە باسیان لەوەشكرد، "داوا دەكەین پلە بەرزكرنەوەی فەرمانبەران دەستپێبكاتەوە و بانكی بازرگانی عێراق (TBI) بخرێتە دەرەوەی تەوتینی موچە، "چونكە بەشدارە لە پلانگێڕێ پڕۆژەی هەژماری من".

سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەرپرسانی هەرێم بداتە دادگا

ئەوەشی خستەڕو، "داواكارین سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەرپرسانی هەرێم بداتە دادگا لە پای ستەمكردنیان لە فەرمابەران، نەوەك موجامەلەیان بكات و لەگەڵیان دانیشتن ئەنجام بدات".

سەرچاوە : خەندان