لە هەولێر زۆرترین سپاردن بۆ كتێب تۆمار كراوە

وەزارەتی ڕۆشنبیری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئامارێك بڵاو دەكاتەوە و بەپێی ئەو ئامارە لە كتێبخانە گشتییەكاندا، سلێمانی زۆرترین سەردان و هەولێریش زۆرترین ژمارەی سپاردن تۆمار كراون.
پێنجشەم 15ـی ئەیلوول، لە ئامارێكی وەزارەتی ڕۆشنبیری حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، لە كتێبخانە گشتییەكاندا سلێمانی زۆرترین سەردان و هەولێریش زۆرترین ژمارەی سپاردن تۆمار كراون، لە گەرمیان كەمترین سەردان و هەڵەبجە كەمترین ژمارەی كتێب تۆمار كراون.

لە ئامارەكەدا روون كراوەتەوە، لە هەرێمی كوردستاندا 92 كتێبخانەی گشتی لە خزمەتی گشتیدان و ژمارەی كۆی گشتیی كتێبی كتێبخانەكان، دەگاتە 858 هەزار و 951 ناونیشان، بەگوێرەی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كتێبخانە گشتییەكان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستە لە سەرجەم كتێبخانەكاندا، 28 هەزار و 539 جار سەردان تۆمار كراون.

ئەوەیش باس كراوە، دابەشبوونی جیۆگرافیی خوێنەرانی كتێبخانە گشتییەكان بەم جۆرەیە:

-  لە هەولێر و سۆران: 30 كتێبخانەی گشتی هەن. 

- ژمارەی سەردانكردن: حەوت هەزار و 647 خوێنەر.

- سلێمانی: 26 كتێبخانەی گشتی هەن.

- ژمارەی سەردانكردن: 14 هەزار و 52 خوێنەر.

- دهۆك و زاخۆ: هەشت كتێبخانەی گشتی هەن.

- ژمارەی سەردانكردن: سێ‌ هەزار و 246 خوێنەر.

- هەڵەبجە: شەش كتێبخانەی گشتی هەن.

- ژمارەی سەردانكردن: هەزار و 339 خوێنەر.

- گەرمیان: 10 كتێبخانەی گشتی.

- ژمارەی سەردانكردن: 413 خوێنەر.

- راپەڕین: 12 كتێبخانەی گشتی هەن.

- ژمارەی سەردانكردن: هەزار و 842 خوێنەر.

كۆی گشتی:

ژمارەی كتێبخانەكان: 92 كتێبخانە.

ژمارەی سەردانكردن: 28 هەزار و 529 كەس.

* ئاماری ژمارەی سپاردن لە كتێبخانە گشتییەكانی هەرێمی كوردستان بەم جۆرە بووە: 
هەولێر: 857 ژمارەی سپاردن.

سلێمانی: 756 ژمارەی سپاردن.

دهۆك: 324 ژمارەی سپاردن.

كۆی گشتی: هەزار و 937  ژمارەی سپاردن لە سەرەتای ئەمساڵەوە دراوە بۆ چاپكردنی كتێب.

 

سەرچاوە: wishe- ڕامیار جەواد