ماڵپەڕ و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی "ماڵیڕۆژنامەنوسان" لە ئێستادا بە هەردوو زمانی کوردی ئینگلیزی بەردەستە، و ڕۆژنامەنوسان دەتوانن سەردانیان بکەن بۆ ئاگاداربوون لە دەرفەتەکانی ڕاهێنان، پاڵپشتی دارایی و دەرفەتی خوێندن، لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانن بینەری چەندڕاهێنانێکی میدیاییبن کە زانیاری نوێیان لە خۆگرتووە و لەلایەن ڕاهێنەرانی شارەزا و بە ئەزمونەوە پێشکەشکراون، هەروەها ناسینی هاوپیشەکانیان لە شار و شارۆچکەکانی تری کوردستان.
"ماڵیڕۆژنامەنوسان" ماڵپەڕێکی میدیایی ئۆنلاینی سەربەخۆیە، ماڵێکە بۆڕۆژنامەنوسان بەبێ جیاوازیڕەگەز، ئاین و بیروڕای سیاسی، هەروەها گرنگی بە بڵاوکردنەوەی ئەو زانیاری و بابەتانە دەدات کە دەبنە هۆی بەهێزکردنی توانای ڕۆژنامەنوسان لە بواری میدیادا، و داکۆکی لەئازادی ڕۆژنامەگەری دەکات.
ماڵی ڕۆژنامەنوسان دروست کراوە لە چوارچێوەی پڕۆژەی "دیجیتاڵکردنی ڕۆژنامەگەری و فراوانکردنی ئازادیڕادەربڕین " کە خەڵاتێکی "بهرنامهی سهردانیكهرانی ڕێبهرایهتی نێودوڵهتی" ناسراو بە (IVLP) یە، کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری پەروەردەیی و کلتوری پاڵپشتی دارایی کراوە بە هاوبەشی لەگەڵ سەنتەری مێردیان وەک لایەنی جێ بە جێکار.
ڕۆژنامەنوس (قەیسەرڕحمان) مانگی نۆی ساڵی ٢٠٢٢ بەشداری لە "بهرنامهی سهردانیكهرانی ڕێبهرایهتی نێودوڵهتی" کرد لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دواتر توانی ببێتە براوەی خەڵاتی کاریگەری (IVLP) ی ساڵی ٢٠٢٣.
خەڵاتەکە پاڵپشتی پڕۆژەی "دیجیتاڵکردنیڕۆژنامەگەری و فراوانکردنی ئازادیڕادەربڕین" بوو لە پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێکرا،چالاکییەکانی پێکهاتبوون لە:
- ڕاهێنان بۆ (٢٥) ڕۆژنامەنوس سەبارەت بە " فراوان کردنی دیجیتاڵ میدیا و ئازادیی ڕادەربڕین چۆنیەتی ڕێگری کردن لە هەواڵی ناڕاست".
- بەرهەمهێنانی (١٥) ڤیدیۆی ڕاهێنان بۆڕۆژنامەنوسان سەبارەت بە بابەتە گرنگەکانیڕۆژنامەنوسی.
- دروست کردنی ماڵپەری "ماڵیڕۆژنامەنوسان". کە لە ئێستادا بە هەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی بەردەستە.
فەرموون لینکی ماڵپەڕ و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان:
وێبسایت : https://homeofjournalists.com/home
فەسبووک: Home of Journalists
یوتوب: https://www.youtube.com/@homeofjournalists/videos
ئێکس: https://twitter.com/HofJournalists
ئینستاگرام: https://www.instagram.com/homeofjournalists
سەرچاوە :سپیمیدیا