كۆمه‌ڵێك له خاتوونانی شانۆكار له هه‌ولێر و به هاوكاری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان، وه‌ك هه‌ڵوێستێك "پێرفۆرمانسێك" نمایش ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌موو حه‌وتی ئادار، به‌گوێره‌ی ئاگادارییه‌كی شانۆییه‌كه كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" هاتووه، په‌یامی ئه‌و خاتوونانه ده‌رخستنی پرۆسه‌ی به ئاگابوونه له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی مرۆڤ، هه‌وڵێكه بۆ زیندووڕاگرتنی ئه‌وه‌ی كه رووی دا بۆ ئه‌وه‌ی دووباره نه‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها باس له‌وه كراوه كه كرۆكی په‌یامه‌كه، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو جۆره‌كانی توندوتیژییه، تا بزانن قوربانی و جه‌لاد له كوێی ره‌وتی هاوكێشه مێژووییه‌كه‌دان.
نمایشه‌كه سبه‌ی سه‌عات 11 پێش نیوه‌ڕۆ له‌ناو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان به‌ڕێوه ده‌چێت و هه‌مان ڕۆژ سه‌عات سێی دوای نیوه‌ڕۆ، له پاركی شار له به‌رده‌م قه‌ڵا نمایش ده‌كرێ.
شانۆكاران پێكهاتوون لە، نەسرین حەسەن و ئاشنا رەئووف و بێتان سالار و سەرگوڵ حەسەن و شادی ئارام و نیشتمان عەبدوڵا و كەنار سەرچڵ.
هەروەها داڕشتنی بیرۆكە و دەرهێنەری شانۆكە، فرمێسك مستەفایە و ژیان شاهۆ یاریدەدرییەتی و هەریەكە لە رووبار خالید و ئەلزا ئارام كاری راگەیاندن و ماكیاژ دەكەن.
جێی ئاماژە، لقی هەولێری سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان هاوكاری شانۆكەی كردووە.
سەرچاوە: wishe