ژان پۆڵ سارته‌ر ئه‌دیب و ره‌خنه‌گری ناسراوی فه‌ره‌نسی، له‌و نووسه‌ر و رۆشنبیره گه‌ورانه‌ی جیهانه له‌هه‌ر كوێیه‌كی ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌دا كه‌سێك سه‌روسه‌ودای له‌ته‌ك رۆشنبیری‌دا هه‌بێ ده‌یناسێ و كه‌م تا زۆر به‌رهه‌مه‌كانی خوێندۆته‌وه. ئه‌م نووسه‌ره ناوداره‌ی فه‌ره‌نسا له 21 ی حوزه‌یرانی 1905 له پاریس له دایكبووه و له 15ی نیسانی 1980 هه‌ر له پاریس مردووه. ئه‌م نووسه‌ره له‌سه‌ر ئاستی فه‌ره‌نسا و جیهانیش كاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌وه‌ی خۆی و دوای خۆی هه‌بووه. له ژیانی رۆشنبیریی خۆیدا چه‌ند به‌رهه‌مێكی نووسیوه، له‌وانه خه‌یاڵ ساڵی 1936 هێڵنج ساڵی 1938، پلانی تیۆری هه‌ست ساڵی 1939، بوون و نه‌بوون ساڵی 1943، ره‌خنه له عه‌قڵی دیالێكتیكی به‌رهه‌می ساڵی 1960. چه‌ندین به‌رهه‌می دیكه. له پاڵ كاره ره‌خنه‌یی و فه‌لسه‌فییه‌كانیدا چه‌ند شانۆنامه‌یه‌كی نووسیوه، ئه‌وانه‌ش بریتین له‌مانه.
زیندانیانی ئهلتونا
زیندانیانی ئهلتونا یه‌كێكه له شانۆگه‌رییه‌كانی نووسه‌ری فه‌ره‌نسی ژان پۆل سارته‌ر، له‌م شانۆگه‌رییه‌دا بیرۆكه‌ی ئازادی و به‌رپرسیارێتیی سارته‌ر به‌ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت. سارته‌ر كاری له‌سه‌ر بابه‌تێكی گرنگ كردووه، ئه‌وه‌ش بابه‌تی ئازادییه. ئه‌م شانۆگه‌رییه نه‌ك هه‌ر ئه‌ڵمانیای سه‌رده‌می هیتله‌ر و دڕنده ناشیرینییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی شه‌رمه‌زار كردووه، به‌ڵكو شایه‌تی ئیدانه‌كردنی گه‌وره‌ی حكومه‌تی فه‌ره‌نساش بووه، زیاتر له‌وه‌ش بۆ ئیدانه‌كردنی سه‌ربازه‌كانی ئه‌ڵمانیای سه‌رده‌می هیتله‌ر بووه، له مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌دا ئه‌و سه‌رده‌مه له‌لایه‌ن هیتله‌ره‌وه فه‌رمانڕه‌وایی كراوه.
سارته‌ر له‌كاتی شانۆگه‌رییه‌كه‌ی دیله‌كانی ئهلتونادا ئه‌و دڕنده خوێناوییه‌ی به‌رجه‌سته كرد كه فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی جه‌زائیردا په‌یڕه‌وی كرد. شانۆگه‌رییه‌كه چیرۆكی سه‌رده‌مێك ده‌گێڕێته‌وه ئه‌وروپا گیرۆده‌ی جه‌نگ و ماڵوێرانی بووه و نوقمی خوێن بووه. دیالۆگی ناو شانۆگه‌رییه‌كه فه‌لسه‌فی بووه به تامی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، كاره‌كته‌ره‌كانی شانۆنامه‌كه وه‌ك سارته‌ر خووی پێوه گرتبوو، پڕن له تێكچوونی ده‌روونی و ناسه‌قامگیری ده‌روونی.
سه‌رۆكی بنه‌ماڵه له بڕیاره‌كانیدا سه‌رسه‌خته و له هه‌مانكاتدا دڵته‌نگه. برایه‌كی ئیره‌یی به‌خش پڕ له گرێی ده‌روونی. ژنی سه‌رلێشێواو هه‌میشه به‌دوای مانایه‌كی روون یان راستییه‌كدا ده‌گه‌ڕێت... ئه‌و برا گه‌وره‌یه‌ی به‌ده‌ست دڕنده‌یی شه‌ڕه‌كانه‌وه ده‌ناڵێنێت و كردی به كه‌سێكی ناهاوسه‌نگ، وه‌ك شێتێك، تا ئه‌و راده‌یه‌ی زیاتر له 10 ساڵ له ژووره‌كه‌ی خۆیدا به گۆشه‌گیریی ژیا. نه‌یویستووه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگادا تێكه‌ڵ بێت، وێنه‌یه‌كی هیتله‌ر به‌سه‌ر سه‌ریدا هه‌ڵده‌واسێت، له ترسی گوناهه‌كانی و وێرانكردنی شه‌ڕه‌كان خۆی ده‌شارێته‌وه. خوێنه‌ر به درێژایی شانۆنامه‌كه‌یه، هه‌سته‌كانی به به‌رزی له‌گه‌ڵیدا تێكه‌ڵ بووه، هه‌موو ئه‌و رووداوه راسته‌قینانه له‌بیر ده‌كات كه پێیدا تێده‌په‌ڕێت و له كه‌شوهه‌وای ئه‌و شانۆگه‌رییه‌دا ده‌ژی، هه‌ندێك جار هه‌ست به خۆشه‌ویستی ده‌كات و هه‌ندێك جاریش رق و كینه.
ده‌ستی پیس
ده‌ستی پیس، شانۆگه‌رییه‌كی دیكه‌ی ژان پۆل سارته‌ره. بۆ یه‌كه‌مجار له 2ی نیسانی 1948 له شانۆی ئه‌نتوان له پاریس نمایشكراوه. ئه‌م به‌رهه‌مه له ده‌رهێنانی پیێرڤاڵدی و ماری ئۆلیڤیێر و ئاندرێ لۆگێت. شانۆنامه‌كه له وڵاتی خه‌یاڵی ئیلیریا له نێوان ساڵانی 1943 بۆ 1945 رووده‌دات. چیرۆكه‌كه‌ی باس له تیرۆركردنی سیاسه‌تمه‌دارێكی دیار ده‌كات. بكوژه‌كه باس له‌وه ده‌كات چۆن ئه‌ركه‌كه‌ی جێبه‌جێكردووه. بكوژه‌كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ناسێنراوه، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا پاڵنه‌ره‌كانی سیاسی بووه؟ به‌م شێوه‌یه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی شانۆنامه‌كه ئه‌وه نییه كێ كاره‌كه‌ی كردووه، به‌ڵكو بۆچی كراوه؟ ئه‌و كۆمۆنیسته گه‌نجه به‌ناوی هوگۆ بارین ده‌ڵێن كه هۆدهرێر، سه‌ركرده‌ی پارته‌كه پێشنیازی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ گروپه غه‌یره سۆسیالیسته‌كان كردووه، له‌وانه حكومه‌تی فاشیست و به‌رخۆدانی لیبراڵ و ناسیۆنالیستی. بیرۆكه‌كه ئه‌وه‌یه گروپێكی خۆڕاگری دژایه‌تی ئه‌ڵمانییه‌كان دابمه‌زرێنن و دوای جه‌نگ پلانی حكومه‌تێكی هاوپه‌یمانان دابنێن. هۆگۆ هه‌ست به خیانه‌تی سیاسه‌تی هۆدهرێر ده‌كات. لویس، سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌ی پارته‌كه‌یه بڕیاریدا هۆدهرێر بمرێت. ئه‌و به‌دوودڵییه‌وه رازی ده‌بێت رێگه بههوگۆی بێ ئه‌زموون و پابه‌ند بدات كاره‌كه بكات. هوگۆ و جێسیكای هاوسه‌ری ده‌چنه شاری هۆده‌ر، هوگۆ ده‌بێته یاریده‌ده‌ری. هه‌رچه‌نده هه‌وڵده‌دات جێسیكا قه‌ناعه‌ت پێبكات ئه‌و جدییه له كوشتنه‌كه، به‌ڵام ئه‌و هه‌موو شته‌كه وه‌ك سه‌رگه‌رمی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات. كه‌سایه‌تییه‌كانی ئه‌م شانۆگه‌رییه بریتین له هۆده‌ر: ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی ئیلیریا، كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری پارتی سۆسیالیستی پڕۆلیتاریایه. خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی خاوه‌ن متمانه‌یه به خودی خۆی و به‌رده‌وامه له یارمه‌تیدانی هۆگۆ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌زانێت نیازی كوشتنی هه‌یه. یارمه‌تی هۆگۆ ده‌دات بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانی. پلانه‌كانی ئه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای واقیعی سیاسی دۆخه‌كه دامه‌زراوه. هۆگۆ بارین: گه‌نجێكی بۆرژوازی ته‌مه‌ن 23 ساڵه.
مێشه‌كان
مێشه‌كان یه‌كێكی دیكه‌یه له شانۆگهرییهكهكانی ژان پۆل سارته‌ره. ئه‌م به‌رهه‌مه وه‌رگێڕدراوه بۆ كوردی. شانۆگه‌ری مێشه‌كان له ساڵی 1943 نووسراوه كه تیایدا ژان پۆل سارته‌ر هه‌وڵده‌دات ئازادی خوێندنه‌وه به بابهتییهتێكی ئارامه‌وه بۆ خوێنه‌ر دابین بكات، سه‌باره‌ت به‌پرسی ئیراده‌ی ئازاد، له رێگه‌یه‌وه چه‌ند پرسیارێك ده‌كات كه پێویستی به‌وه‌ڵامه، وه‌ك خۆی پێیوایه مرۆڤ ده‌بێت هه‌ڵگری توندترین سنووره‌كانی به‌رپرسیارێتی بێت، ئه‌و سنوورانه‌ی مرۆڤ خۆی مه‌به‌ستێتی، ئه‌و سنوورانه‌ی ده‌گه‌نه پرسیاره‌كه‌ی و گه‌ڕان به‌دوای پرسیار له‌بوونی خودا، رووداوه‌كانی شانۆگه‌ری مێشه‌كان. ئۆرێست ئه‌و مرۆڤه ئازاد و خوێنده‌واره‌یه كه گه‌نجییه‌كه‌ی به‌گه‌ڕان به‌دوای زانست‌دا به‌سه‌ر بردووه، هۆپیتهریش خوداوه‌نده، له كاتێكدا شا ئیگێست كه‌سی ئاسایی تایبه‌ته، كه چه‌ندین تاوان ده‌كات. به‌ڵام باوه‌ڕی به‌خودا و یاساكانی هه‌یه.
یه‌كێكی دیكه له شانۆنامهكانی سارته‌ر. شانۆنامه‌ی شه‌یتان و خودای چاك. رووداوه‌كانی شانۆگه‌رییه‌كه به‌گۆڕینی گۆتز له تاوانبارێكی جه‌نگی دڕنده‌وه بۆ كه‌سێكی باش و شه‌ریف ده‌ستپێده‌كات له كاتی گه‌مارۆدانی كرمهكاندا بڕیاریدا خه‌ڵكه‌كه‌ی سه‌رنه‌بڕێت. شانۆنامه‌كه بۆ یه‌كه‌مجار له 7ی حوزه‌یرانی 1951 له شانۆی ئه‌نتوان له‌پاریس نمایشكراوه و تا ساڵی 1952 به‌رده‌وام بوو، له ده‌رهێنانی لویس جوڤێت بووه، له‌نێو هه‌موو نووسینه دراماتیكییهكانیدا، شه‌یتان و خودای چاك هه‌میشه خۆشه‌ویستترین به‌رهه‌می سارته‌ر بووه.
سۆزانییه به‌ڕێزه‌كه
شانۆگه‌ری سۆزانییه به‌ڕێزه‌كه، شانۆنامه‌یه‌كی دیكه‌ی نووسه‌ری ناوبراوه و له ساڵی 1946 به زمانی فه‌ره‌نسی نووسیوێتی. ئه‌م شانۆنامه‌یه فه‌رهاد پیرباڵ وه‌ریگێڕاوه بۆ كوردی. شانۆنامه‌كه باس له هه‌وڵی بنه‌ماڵه‌یه‌كی دیاری باشوور ده‌كات بۆ ئازادكردنی منداڵه‌كانیان له وه‌رگرتنی سزای كوشتنی ره‌شپێستێك. شانۆگه‌رییه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای تێبینییهكانی سارته‌ر له سه‌ردانه‌كانی بۆ ئه‌مریكا وه‌رگیراوه. نووسه‌ر ئه‌م شانۆگه‌رییه‌ی به ئیلهام وه‌رگرتووه له دۆسێی سكۆتسبۆرۆ كه له ساڵی 1931 له‌و شاره‌دا روویدا كه تێیدا 9 پیاوی ره‌شپێست تۆمه‌تبارن بهدهستدرێژیكردنه سه‌ر دوو له‌شفرۆش سزا ده‌درێن. چیرۆكی ئه‌و له‌شفرۆشه سپیپێسته و ئه‌و ره‌شپێستانه‌ی كه تۆمه‌تبارن به‌هێرشكردنه سه‌ری و سپیپێسته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه ده‌گێڕایه‌وه پیاوێك كه تاوانه‌كه‌ی كردووه.
هویس كلۆس
شانۆنامه‌ی هویس كلۆس" Huis clos" یه‌كێكی دیكه‌یه له‌به‌رهه‌مه‌كانی سارته‌ر ده‌رباره‌ی بوون. ئه‌م به‌رهه‌مه له ساڵی1944 نووسیوێتی و له مانگی ئایاری هه‌مان ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار نمایشكراوه. شانۆنامه‌كه چوار كه‌سایه‌تی تێدایه. به‌رهه‌مه‌كه چه‌ندجارێك كراوه به فیلم، دیارترینیان له ساڵی 1954 له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر و سیاریستی فه‌ره‌نسی جاكلین ئۆدری كراوه به فیلم.
شانۆنامه‌كه به‌م شێوه‌یه ده‌ستپێده‌كات خزمه‌تكارێك ده‌چێته ژوورێكه‌وه كه له شانۆنامهكهدا به دۆزه‌خ داده‌نرێت. ئه‌م ژووره هیچ په‌نجه‌ره و ئاوێنه‌یه‌كی تێدا نییه و یه‌ك ده‌رگای هه‌یه. دوای ماوه‌یه‌ك گارسین له‌گه‌ڵ ئینێس و ئیستێل ده‌چێته ژووره‌كه. دوای چوونه ژووره‌وه خزمه‌تكاره‌كه دێته ده‌ره‌وه و ده‌رگاكه قفڵ ده‌كات. ئه‌و سێ كه‌سه چاوه‌ڕێی ئه‌شكه‌نجه‌دان ده‌كه‌ن. به‌ڵام كه‌سێك نایه‌ت ئه‌شكه‌نجه‌یان بدات، له‌به‌رامبه‌ردا د‌رك به‌وه ده‌كه‌ن كه بڕیاره یه‌كتر ئازار بده‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی جووڵاو ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، به لێكۆڵینه‌وه له تاوان و ئاره‌زوو و یاده‌وه‌رییه ئازاربه‌خشه‌كانی یه‌كتری. له كۆتایی شانۆنامهكهدا گارسین داوای ده‌رچوون ده‌كات و ئه‌ویش ده‌رگاكه ده‌كاته‌وه، به‌ڵام كه‌س ناتوانێت ده‌ربچێت به‌هۆی گه‌رمای به‌رزه‌وه. لێ ئه‌مه ته‌نها قسه‌یه‌كی ده‌روونییه و ترسه له نه‌زانراو.
ره‌وه‌ز جه‌بار
سەرچاوە: knwe