یەكێك لە شێوەكارانەی شاری هەولێرو باشوری كوردستان كە توانی لەرێگەی نیگارە ئاوییەكانییەوە بتوانێت زۆرترین و بەرفراوانترین بەشداری هەبێت و بتوانێت خۆی وەكو نیگاركێشێكی بەئەزموونی رەنگی ئاوی بناسێنێت كە هەرئەوەش بووە هۆكار كە لەسەر ئاستی وڵاتە جیاوازەكانی جیهانە بانگهێشتی بەشداریكردنی بۆ بێت و بەشێوەیەكی پراكتیكی سەركەوتوو دەبوو لەو چالاكییەدا.
فەیسەڵ عوسمان ئەو شێوەكارەیە كە سەرەتای ناسینم بۆ ساڵانی 1995 دەگەڕێتەوە ئەو دەمەی پەیامنێری پاشكۆی ئەدەب و هونەری كوردستانی نوێ بوو بۆ چەندینجار سەردانی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی شاری هەولێرم دەكردو دیداری تایبەتم لەگەڵیدا سازدەكرد، یاخود ئەو كاتانەی بۆ پیشانگە كردنەوە دەهاتە شاری سلێمانی بەردەوام نزیك بوو لێوەی تا دوایەمین یشانگەی رەنگی ئاوی كە ناوەندی 7 رەنگە كردووە بە دوو تابلۆ بەشداری كردو بەردەوام باسی لەو دنیا پر سیحرەی رەنگی ئاوی دەكردو چۆنێتی بەشداریكردنەكانی لە ناوەندە جیاوازەكانی جیهاندا كە تایبەت بۆ رەنگی ئاوی دەكرێتەوە لەوانە (پراگ، ئیتاڵیا، دوبەی، هۆڵەندا، ژاپۆن، ئەرمینیا، جۆرجیا، مەغریب، میسڕ، عێراق و شارەكانی هەرێمی كوردستان).
فەیسەڵ عوسمان بەدرێژایی ساڵانی رابردوو وەكو مامۆستایەكی دڵسۆزو پێگەیەنەری سەدان خوێندكارو هاندەرێكی بەردەوام بۆ شێوەكارە لاوەكان ببووە هۆكار كە بەردەوام زۆرترین بوونی هەبووە لەنێویاندا، هەر ئەوەش هۆكار بووە بۆ ئەوەی زۆرترین شێوەكار لە تەمەنە جیاوازەكاندا وەكو هاوڕێیەكی نزیك بەخۆی مامەڵەی لەگەڵ كردوون و باسی ئەزموونە جیاوازەكانی خۆیی بۆ دەكردن، ئەم هونەرمەندە هەرچەندە وەكو شێوەكارێكی تایبەت بە رەنگی ئاوی ناسراوە، بەڵام ئەوە نەبۆتە هۆكار كە ماتریالەكانی تر تاقی نەكاتەوەو نەتوانێت داهێنانی وەكو رەنگی ئاوی پێ نەخوڵقێنێت، هەربۆیە بە پێچەوانە زۆرترین پانتاییەكان بە رەنگی ئەكریلیك و رەنگە گەرمەكان بە بەردەوام بوونیان هەبووە، هەربۆیە ئەوەش هۆكارێكی تر بووە كە هەوادارێكی زۆری بەدەستهێنانی تابلۆكانی لەشارە جیاوازەكان و تەنانەت لەدەرەوەی كوردستان هەبێت كە ئەوەش نیشانەیەكی تری دەستڕەنگینی ئەم شێوەكارە كوردەیەو توانیوێتی لەو پانتاییە فراوانەدا كارو چالاكی هەبێت.
یەكێك لە نیشانەكانی تری رەنگ لەلای ئەم شێوەكارە بەردەوام رەنگە گەشەكانی ویستووەو بۆ گەیاندنی ویستەكانی بەكاری هێناوە، لای ئەم هەرگیز ئەندازە نەبۆتە كێشە بۆ گەیاندنی ئەو فیگۆرەی كە لە زیهنیدایە هەربۆیە بە پێچەوانەی بەشێك لە شێوەكارەكان ئەم باشتر لە ئەندازە گەورەكاندا توایوێتی یاری بە رەنگە تایبەتەكانی خۆی بكات رەنگی شین بەردەوام زۆرترین پانتاییەكانی داگیركردووە، هەر لەو رێگەیەشەوە توانیوێتی بەرفراوانییەكان بدات بە ئەزموونەكانی لە دانانی رەنگەكاندا بێ سڵەمینەوە مامەڵەی لەگەڵ كردووەو تویوێتی دنیایەك لە رەنگ و دنیایەك لە ژیان لەرێگای پالێت و فڵچەو رەنگەكانییەوە لەسەر كانڤاسەكە بنەخشێنێت.
فەیسەڵ عوسمان ساڵی 1956 لەشاری هەولێر لەدایكبووەو پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی بەغدای تەواوكردووەو بۆ ماوەی 10 ساڵ مامۆستای پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی هەولێر بووەو ساڵی 2009 كتێبێكی بەناوی (شێوەكارانی هەولێر) چاپ و بڵاوكردۆتەوەو ئەندامی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان و كۆمەڵەی شێوەكارانی عیراقە.
هونەرمەندی شێوەكاری شاری هەولێر فەیسەڵ عوسمان بەرەبەیانی ڕۆژی 8ی حوزەیرانی 2022 بە جەڵتەی دڵ لە نەخۆشخانەیەكی شاری هەولێر كۆچی داواییكرد.یەكێك لە شێوەكارانەی شاری هەولێرو باشوری كوردستان كە توانی لەرێگەی نیگارە ئاوییەكانییەوە بتوانێت زۆرترین و بەرفراوانترین بەشداری هەبێت و بتوانێت خۆی وەكو نیگاركێشێكی بەئەزموونی رەنگی ئاوی بناسێنێت كە هەرئەوەش بووە هۆكار كە لەسەر ئاستی وڵاتە جیاوازەكانی جیهانە بانگهێشتی بەشداریكردنی بۆ بێت و بەشێوەیەكی پراكتیكی سەركەوتوو دەبوو لەو چالاكییەدا.
فەیسەڵ عوسمان ئەو شێوەكارەیە كە سەرەتای ناسینم بۆ ساڵانی 1995 دەگەڕێتەوە ئەو دەمەی پەیامنێری پاشكۆی ئەدەب و هونەری كوردستانی نوێ بوو بۆ چەندینجار سەردانی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی شاری هەولێرم دەكردو دیداری تایبەتم لەگەڵیدا سازدەكرد، یاخود ئەو كاتانەی بۆ پیشانگە كردنەوە دەهاتە شاری سلێمانی بەردەوام نزیك بوو لێوەی تا دوایەمین یشانگەی رەنگی ئاوی كە ناوەندی 7 رەنگە كردووە بە دوو تابلۆ بەشداری كردو بەردەوام باسی لەو دنیا پر سیحرەی رەنگی ئاوی دەكردو چۆنێتی بەشداریكردنەكانی لە ناوەندە جیاوازەكانی جیهاندا كە تایبەت بۆ رەنگی ئاوی دەكرێتەوە لەوانە (پراگ، ئیتاڵیا، دوبەی، هۆڵەندا، ژاپۆن، ئەرمینیا، جۆرجیا، مەغریب، میسڕ، عێراق و شارەكانی هەرێمی كوردستان).
فەیسەڵ عوسمان بەدرێژایی ساڵانی رابردوو وەكو مامۆستایەكی دڵسۆزو پێگەیەنەری سەدان خوێندكارو هاندەرێكی بەردەوام بۆ شێوەكارە لاوەكان ببووە هۆكار كە بەردەوام زۆرترین بوونی هەبووە لەنێویاندا، هەر ئەوەش هۆكار بووە بۆ ئەوەی زۆرترین شێوەكار لە تەمەنە جیاوازەكاندا وەكو هاوڕێیەكی نزیك بەخۆی مامەڵەی لەگەڵ كردوون و باسی ئەزموونە جیاوازەكانی خۆیی بۆ دەكردن، ئەم هونەرمەندە هەرچەندە وەكو شێوەكارێكی تایبەت بە رەنگی ئاوی ناسراوە، بەڵام ئەوە نەبۆتە هۆكار كە ماتریالەكانی تر تاقی نەكاتەوەو نەتوانێت داهێنانی وەكو رەنگی ئاوی پێ نەخوڵقێنێت، هەربۆیە بە پێچەوانە زۆرترین پانتاییەكان بە رەنگی ئەكریلیك و رەنگە گەرمەكان بە بەردەوام بوونیان هەبووە، هەربۆیە ئەوەش هۆكارێكی تر بووە كە هەوادارێكی زۆری بەدەستهێنانی تابلۆكانی لەشارە جیاوازەكان و تەنانەت لەدەرەوەی كوردستان هەبێت كە ئەوەش نیشانەیەكی تری دەستڕەنگینی ئەم شێوەكارە كوردەیەو توانیوێتی لەو پانتاییە فراوانەدا كارو چالاكی هەبێت.
یەكێك لە نیشانەكانی تری رەنگ لەلای ئەم شێوەكارە بەردەوام رەنگە گەشەكانی ویستووەو بۆ گەیاندنی ویستەكانی بەكاری هێناوە، لای ئەم هەرگیز ئەندازە نەبۆتە كێشە بۆ گەیاندنی ئەو فیگۆرەی كە لە زیهنیدایە هەربۆیە بە پێچەوانەی بەشێك لە شێوەكارەكان ئەم باشتر لە ئەندازە گەورەكاندا توایوێتی یاری بە رەنگە تایبەتەكانی خۆی بكات رەنگی شین بەردەوام زۆرترین پانتاییەكانی داگیركردووە، هەر لەو رێگەیەشەوە توانیوێتی بەرفراوانییەكان بدات بە ئەزموونەكانی لە دانانی رەنگەكاندا بێ سڵەمینەوە مامەڵەی لەگەڵ كردووەو تویوێتی دنیایەك لە رەنگ و دنیایەك لە ژیان لەرێگای پالێت و فڵچەو رەنگەكانییەوە لەسەر كانڤاسەكە بنەخشێنێت.
فەیسەڵ عوسمان ساڵی 1956 لەشاری هەولێر لەدایكبووەو پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی بەغدای تەواوكردووەو بۆ ماوەی 10 ساڵ مامۆستای پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی هەولێر بووەو ساڵی 2009 كتێبێكی بەناوی (شێوەكارانی هەولێر) چاپ و بڵاوكردۆتەوەو ئەندامی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان و كۆمەڵەی شێوەكارانی عیراقە.
هونەرمەندی شێوەكاری شاری هەولێر فەیسەڵ عوسمان بەرەبەیانی ڕۆژی 8ی حوزەیرانی 2022 بە جەڵتەی دڵ لە نەخۆشخانەیەكی شاری هەولێر كۆچی داواییكرد.
سەرچاوە: galawej