غیابی مامۆستا لە ژاپۆن

شاندێکی مامۆستایان و کارمەندانی پەروەدەیی لەووڵاتێکی عەرەبیەوە سەردانی ژاپۆن دەکەن. یەکێک لەئەندامانی شاندەکە دەگێڕێتەوە کە سەردانی قوتابخانەیەکیان کردووە، دوای کە پۆلەکان بەسەردەکەنەوە، لەگەڵ بەڕێوەبەر دادەنیشن و دەکەونە گفتوگۆ، یەکێکیان بەدەم چا خواردنەوە لە بەڕێوەبەردەپرسێ: ئێوە چی دەکەن ئەگەر مامۆستایەک غائب بێت؟ بەڕێوە بەر وەڵامی دایەوە نابێت مامۆستا لێرە غائب بێت جگە لەوەی کە زۆر نەخۆش بێت پێویست بکات لەخەستەخانە بیخەوێنن یان نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدەن!
ئەگینا ئێمە بەهیچ شێوەیەک غیابی مامۆستامان نیە.

مامۆستای میوان پرسی: ئەی ئەگەر مامۆستا کارێکی زۆر پێویستی هەبێت! یان کاری فەرمانگەیەکی هەبێت؟

لەوانەیە مامۆستایەک بۆڕۆژێک کاری فەرمانگەیەکی هەبێت ئەنجامی بدات، یەکێک لەئەندامانی خێزانەکەی نەخۆش بێت قوتابخانە ئەم کارەی بۆ ئەنجام ئەدات ئێمە کارمەندی تایبەتمان هەیە، ئەو تەنها قوتابخانە ئاگادار دەکاتەوە قوتابخانە کەسێک دەنێرێ خزمەکەی ببات بۆ خەستەخانە بۆ چارەسەر، وە چی پێویستی تریشی هەبێت بۆی دەکات بەڵام مامۆستا کاری قوتابخانەیەو نابێت غائب بێت، هەتا ئەگەر ڕۆژێک مامۆستایەک لەڕیی هاتنی بۆ قوتابخانە ئۆتۆمیلەکەی پەکی کەوت، مامۆستا تکسی دەگریت لەسەر حیسابی قوتابخانە و بێ دواکەوتن دێت بۆ سەرکارەکەی، تەنها سویچی ئۆتۆمبیلەکەی ئەدا بەقوتابخانە، قوتابخانە یەکێک دەنێرێ تا ئۆتۆمبیلەکەی بەرێت بۆ چاککردن، ئەمانەو کۆمەڵێک خزمەت کەقوتابخانە پێشکەشی مامۆستای دەکات تا مامۆستا ئاسودەو بێخەم بێت و ئەرکی خۆی وەک پێویست ئەنجام بدات. هەتا ئەگەر کاری تریشی هەبێت قوتابخانە کەسی تایبەت دەنێرێ بۆی ئەنجام بدەن، گرنگ ئەوەیە مامۆستا نابێت گائب بێت. چونکە کاری هەرەگرنگ و پێویستی مامۆستا وانە وتنەوەیەو بەس. بەڕێوە بەر دەستی کرد بە ژماردنی ئەم خزمەتانەی قوتابخانە پێشکەشی مامۆستای دەکات تا مۆستا لە وانە وتنەوە دوانەکەویت ،،،، مامۆستا ئەرکی گرانە لەگەڵ وانە وتنەوە پەروەردەی مناڵەکانیشی لەئەستۆیە! لەگەڵ ئەمانەشدا مامۆستا مووچەیەکی بەرز وەردەگرێت، وەکاتێک قوتابیەک لەوانەیەکدا دەرناچێت لیژنەی لیکۆڵینەوە لەسەر مامۆستا دروست دەکرێ، بۆچی ئەم قوتابیە دەنەچووە؟ وەلەلایەن بەڕێوە بەرایەتی قوتابخانە، مامۆستا قورسترین سزا ئەدرێت! 
ئێستا زانیتان هۆکاری پێشکەوتنی ژاپۆن چییە؟