د. توانا
ئاخ ..عاشقانی کورسی...!
ئێمە چاوەڕێ چین لەعاشقانی کورسی ...؟
لەو برسییانەی ی تێرنابن..!
لەوانەی شێتی دەسەڵاتن ..
لەوانەی ئالودەی زەعامەتن و بۆیان تەرک ناکرێ
لەونەخۆشانەی هەرگیز چاک نابنەوە ..
لەو درۆزنانەی تەڕ نابن ..
لەودکتاتۆرانەی ناتوانن عادل بن ..
لەومامۆستا دزانەی وانەی گەندەڵی بەمیللەت دەڵێنەوە..
دەبینن ئەمڕۆ ئەمانە چ قوڕاوێکیان بۆ کورد گرتۆتەوە!
لەبەینی ئاشبەتاڵ و ئاشبەتاڵێکدا چەند دەوڵەتی کوردی ماڵ باجێنەودرۆمان بۆ دروست دەکەن؟
خۆ دەبینن بەچاوی خۆتان لە زەمەنی هیچ وپووچدا چەند هیچ وپوچ بەدەوری سەرۆکەکانەوە سەریان دەرهێناوەو سەوزبوون ؟
خۆ دەبینن ئەمڕؤ پێوانە وکێش وڕێژەی کوردایەتی بووەبە ماستاوکردن وپیاهەڵدان و وێنەگرتن تەک سەرۆک ..شیعرو شانامەووتنە بەسەر سەرۆک ونەوەکانی سەرۆک ؟
دەبینن پێشمەرگەی دێرین و جاش لەیەک گیرفان موچەی خانە نشینی وەردەگرن !
دەبینن کوڕە شەهید و سیخوڕە بکوژەکەی باوکی لەسەر خوانی سەرۆک بەرامبەر یەک نان دەخۆن !
باش ووردبنەوە چۆن چواردەوری خۆیان کردووە بەڕۆبۆت، بەویستی ئەوچیپەی تێیان ئاخنیون بۆیان هەڵدەپەڕن!
کاتێ بەرژەوەندی پارت وسەرۆک پارت و پنەماڵە دەخرێنە پێش نەتەوەو نیشتمان..
ئیترخەمێ نامێنێتەوە بۆ ئازادی..بۆ کورد..بۆکوردستان
خەمی گەورەی سەرۆک وپارت.. مانە، مان
پێشبڕکێ ی دەست وقاچ ماچکردن
خزمەتکردن وچەمانەوە ..دوژمن ڕازیکردن.. گرنگ نییە میللەت دەناڵێ ..نەخۆشە وبرسی
گرنگ مانەوەی سەرۆک لەسەر کورسی !