شتە جوانەکان دوا نەخەین، لەوانەیە دووبارە نەبنەوە

کورتە چیرۆکێک لە شاکارەکانی ئەدەبی ڕووسی ئەنتۆن چێخۆڤ:

جووتیارێکی پیر ژنە نەخۆشەکەی بردە سەر کورسی پشتەوەی عەرەبانەیەک کە ئەسپێکی بێهێز ڕای دە کێشا، و کەوتنە ڕێ بەرەوشارێکی دوور بۆ چارەسەر.
وە لەو ڕێگا دوورەدا، پیاوەکە دەستی کرد بە قسەکردن لەبەرخۆیەوە،
لەژێر لێوەوە هەروەک ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ خۆیدا بکات، بەڵام لە هەمان کاتدا ژنە نەخۆشەکەی دڵنەوایی ئەدایەوە کە چل ساڵ لەگەڵیدا ژیاوە لە نەهامەتی و بوون و نەبووندا بە  ئازارو زەحمەتکێشان و یارمەتیداوە لە کێڵگەو مەیدانی کارو وه بە تەنیا هەستاوە بە گشت بارگرانییەکانی ماڵەکەی.
ئێستا...جووتیارهەستی کرد کە بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو لەگەڵیدا توند بووە، و ئێستا دەبێ بە میهرەبانی و سۆزەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکات، و ئیتر پێویستە قسەی خۆشی بۆبکات،
پێی وت کە ستەمی لێکردووە، ژیانیش ستەمی لەم کردووە، چونکە لە ژیانی ڕۆژانەی خۆیدا کاتێکی نەدۆزیوەتەوە بۆ ئەوەی وشەیەکی میهرەبان و شیرینی پێی بڵێت، یان زەردەخەنەیەکی پاکی وەک ئاوڕوون و سازکار پێشکەش بکات، یان ساتێکی ناسکی بیبەخشێت....
پیاوەکە بەردەوام بوو لە قسەکردن، بە درێژایی ڕێگاکە.... ئەو وشانەی لە ڕۆحی مرۆڤێکدا ماوەی چل ساڵ پەنگیان خواردبوو لەدڵیا هەڵکەندرا بوون... وەک  دڵۆپي ئاوێ کە بەردەوام دەکەوێتە سەر بەردێک دوایی چۆن بە کون وهێڵی قووڵ بەردەکە دەیتاشێت... جووتیارەکە بۆ ئەوەی قەرەبووی ژنەکەی بەو وشانە بکاتەوە کە لە ماوەی چل ساڵی ڕابردووی خۆشەویستی و ناسکی و گەرمی ژیانی هاوسەرگیریدا لەدەستی داوە، و بەڵێنی پێدا کە دەگۆڕێت وهەموو ئەو شتانەی کە دەیەوێت و ئاواتی بۆ دەخوازێت بۆ باقی ژیانی ئەوبۆی بەدەست بهێنێت ...
کاتێک گەیشتنە شارەکە  لە کورسی پێشەوە دابەزای بۆ ئەوەی بۆ یەکەمجار لە ژیانیدا لە کورسیی دواوە ژنەکەی بکاتە باوەش و بیباتە لای دکتۆرەکە، بەڵام ژنەکە بە مردوویی ڕاکشابوو ... ئەوتەنها تەرمێکی سارد بوو... لە ڕێگادا پێش ئەوەی گوێی لە وتارە شیرین و پڕمیهرەبانەی مێردەکەی بێت، مرد!.

لێرەدا چیرۆکی پڕ ئازار کە چێخۆف نووسیویەتی کۆتایی دێت تا لێگەڕی ئێمەش بیربکەینەوە وەک ئەو جوتیارە پیرەمان لێنەیەت کە لەگەڵ خۆیدا گفتوگۆی دەکرد. 
بەڵێ کابرا زۆری وت بەڵام  زۆر درەنگ بوو..... 
وشەکان بێ کەڵک بوون.
مانای خۆی لەدەست دابوو!
بائێمەش تا کۆتاییمان پێنەهاتووە بەهای یەکتر بزانین!
باشترە لە کاتی خۆیدا گوڵێک بدەین نەک هەموو ئەو شتانەی کە هەمانە و درەنگ بیدەین.
باشترە لە کاتی گونجاودا وشەیەکی جوان بڵێین نەک دوای نەمانی هەستەکان شیعرێک بنووسین.
هیچ سوودێکی نییە لەو شتانەی کە زۆر درەنگ دێن وەک ماچێکی داوای لێبوردن لەسەر ناوچەوانی کەسێکی مردوو.

"شتە جوانەکان دوا نەخەین، لەوانەیە دووبارە نەبنەوە"