بە سەرپەرشتی گەزیزە عومەر، شانۆی ئاژەڵ، لە لایەن گروپی هیوا کەلە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە هاتوون لەباری توندوتیژیەکانی سەر ژنان نمایشکرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، لە هۆڵی ڕۆشنبیری، شانۆی ئاژەڵ لە لایەن گروپی هیوا کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاتبوون نمایش کرا.
شانۆییەکە بە هاوکاری گروپی شانۆی هاوڕێیانی گەزیزە و سەرپەرشتی شانۆکاری دێرینی باشوری کوردستان گەزیزە عومەر نمایشەکە ئەنجامدرا.
شانۆی ئاژەڵ نوسین و دەرهێنانی میرزا فەرزادە، نزیکەی کاتژمێرێک ماوەی نمایشەکەیەتی، گەزیزە عومەر لە بارەی شانۆۆیەکەوە بە ڕۆژ نیوزی وت: پێشوازیمان لە گروپی هیوا کرد لە ڕۆژهەڵاتەوە هاتوون، ئامانجمانە پەیوەندی نێوان هونەرمەندان بەهێزتربێت.
شانۆییەکە کە تیادا ئەو کەسانەی توندوتیژی ئەنجام دەدەن بە قەساب نیشاندەدات و ئەوهونەرمەندە لە بارەی ناوەرۆکی شانۆییەکە ئاماژەی بەوەدا “ئومێدەکەین لە ڕێگەی شانۆوە بتوانین توندوتیژیەکانی سەر ژنان نەمێنێت و لەو پێناوە کار دەکەین”.
سەرچاوە: rojnews