سەرتاشەکەی پیکاسۆ

هونەرمەندی بەناوبانگی ئیسپانی پیکاسۆ، لە ساڵی 1944دا بەڕێکەوت لەگەڵ سەرتاشێک لەشاری پاریس بەناوی ئوجینیۆ ئاریاس یەکیان ناسی و هاوڕێیەتییەکی قووڵ لە نێوانیاندا دروست بوو ئەم پەیوەندییە پەرەی سەند وە تا مردنی پیکاسۆ لە ساڵی 1973دا مایەوە.
سەرتاشەکە بە ڕەچەڵەک ئیسپانی بوو، وەک پیکاسۆ وهەر وەک ئەو لە فەرەنسا دەژیا. ئەو كاتێك قژی بیکاسۆی دەتاشی، رەتیدەكردەوە پارە وەربگرێت، بۆیە پیکاسۆی نیگاركێش لەبەرامبەردا پاداشتی دە كردەوە بە دیاریكردنی تابلۆیەک.... بەم شێوەیە سەرتاشەکە 60 تابلۆی پیکاسۆی کۆکردەوە. دوای مردنی پیکاسۆ، مۆزەخانە گەورە نێودەوڵەتییەکان  پەلەیان بوو بۆکڕین و کۆکردنەوەی تابلۆکانی پیکاسۆ، کەبەم هەواڵەیان زانی، ڕوویان کردە لای یۆجینۆی سەرتاش بۆکڕینی تابلۆکان، بۆبەدەستهێنانی ئەم تابلۆیانە بە ملیۆنان دۆلار پێشکەش بە سەرتاشەکە دەکرد، هەرچیان هەوڵداو نرخەکەیان چەند بەرابەر دەکرد...بەڵام ئۆجینۆ هەموو ئەو داویانەی ڕەتکردەوە.
بەهیچ شێوەیەک ملی نەئەدا ئەم گەنجینەیەی کە پابلۆی هاوڕێی پێی بەخشیوە بفرۆشێ.
بڕیارێکی مەزنی مێژوویی دا کە هەمووتابلۆکان بیبەخشێتە گوندەکەی لە ئیسپانیا! ئەویش گوندێکی بچووکی ئیسپانییە بە ناوی (بویتراگۆ دێل لۆزۆیا) کە دەکەوێتە باکووری مەدریدی پایتەخت. بەم شێوەیە ملیۆنان دۆلاری کردە قوربانی بۆ ئەوەی پێگەی گوندەکەی بەرز بکاتەوە و بیکاتە شوێنێکی گەشتیاری بۆ ملیۆنان سەردانکەر لە ئاشقانی هونەرەکەی پیکاسۆ، وە بەشداریکرد لە دروستکردنی چالاکیەکی ئابووری گەورە بۆ ئەم گوندە، لەبری ئەوەی قازانجێکی شەخسی بکات تەنها بۆخۆی... بە دامەزراندنی مۆزەخانەیەک کە ئەم تابلۆ دەگمەنانەی تێدابێت بۆ ئەوەی ببێتە شوێنێک بۆ گەشتیاران لە هەموو جیهانەوە ڕووبکەنە ئەم گوندە بچوکە .

*سەرتاشەکەی پیکاسۆ لە ساڵی 2008 کۆچی دوایی کرد، شارۆچکە بچووکەکەی وگەلی ئیسپانیا وەک پاڵەوان ماڵئاوایی لێکرد، مۆزەخانەکەی کە لە ساڵی 1985 کرایەوە و ناوی "مۆزەخانەی سەرتاشەکەی پیکاسۆ" ناونرا، تا ئێستاش لە گوندەکەی خۆی کراوەیە. ئەم گوندە بچووکە ئیسپانییا گۆڕاوە بۆ گرنگترین شوێنی گەشتیاری لە ئیسپانیا، وە ئاریاش دوای مردنی بەپێجەوانەی هەموو پارەدارەکان لەبیر نەکرا، بەلکو ناوی گۆڕاوە بۆ بەناوبانگترین و بەرزترین سەرتاشی جیهان !! 

ویست و ئارەزوی چاکەکردن وبەخشین کە لە ڕۆحدا نیشتەجێیە لە هەموو هێماکانی بنەماڵەو خێڵ وپارت وتەنانەت لە بڕوانامە ئەکادیمییەکان گەورەترە...هەستی یارمەتی دەوروبەر مرۆڤەکان دروست دەکات ومرۆڤایەتی دەهێڵێتەوە!
ئەمرۆ لەکۆمەلگای ئیمەشدا کەسانێک هەن خیانەت دەکەن ومولک و سامانی میللەتەکەی و نیشتمانەکەی دەدزێ، تەنانەت هەستی تاوانیشی نیە چونکە بەمافی خۆی دەزانیت! ڕەنگە بەیەکێک لە نیعمەتەکانی خودای بداتە قەلەم...گاڵتەجاڕی یەکەش ئەمەیە کە دەوڵەمەندبوونەکەی لووت بەرزیشی دەکات و دووری دەخاتەوە لە خزم وهاوەڵەکانی...میللەتەکەش . ئیتر تامردن ئەم کەسە دەبێتە پاسەوانی شەو و ڕۆژی سامانە نایاسییەکەی!
*خودی ڕۆحی بەرزی مرۆڤەکان  سەر بە هیچ نەتەوەوبنەماڵەو پارت و بیروباوەڕێک نییە..