ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٥ ژمارەیەک لە فەرمانبەران و خەڵکی ناڕازی لە سلێمانی دژی گرانی نرخی کارەبای ٢٤ کاتژمێری گردبوونەوە و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایانگەیاند" ئەو کارەی حکومەت گیرفان بەتاڵکردنی خەڵکە و لێکەوتەی مەترسیداری لێدەکەوێتەوە".
هەروەها وتیشیان" ماوەی ٣٣ ساڵە دەسەڵاتی حکومەتی هەرێم لە جیاتی ئاوردانە لە خەڵک و ئاوەدانکردنەوە گوند و...و دابینکردنی پێداویستی سەرەتایی ژیانی خەڵکی دەستیان داوەتەوە دژایەتی خەڵک و لێدان و وێرانکردنی کەرتی گشتی ".
وتیشیان" گۆڕانی نرخی کارەبا بۆ ٤٠ هیندە هەنگاوێکی مەترسیدارە و پێچەوانەی یاسا و رێساکانە و حکومەت بۆی نییە بڕیار لە نرخی کارەبا بدات".
هۆشداریشان دا کە لە داهاتوو سەرجەم ئەم بەرپرسانەی کە هەڕەشەی لێڕینی مووچە لە خەڵک دەکەن " رووبەرووی دادگا دەکەم ورێگە نادەین ژیانی نەوەکانمان لەسایەی ئەم چەتانەوە بکەوێتە مەترسییەوە".
بۆ بینینی کۆنگرەکە سەردانی پەیجی سپی بکەن: https://fb.watch/zJDGV4ip15/
سەرچاوە ؛ سپی میدیا