لەتیف فاتیح فەرەج
1
رۆمی ئه‌وه‌نده شومن له شه‌خسیش ده‌ده‌ن زه‌ره‌ر
رقی توركیا له سلێمانی رقه له زندوێتی كوردی ئه‌و شاره ، داخستنی فڕگه‌كه‌ی سلێمانی بۆ گه‌شته‌كانی له‌لایه‌ن توركیاوه ، دواتر به ئاشكرا په‌لاماردانی فڕگه‌كه كه به داخه‌وه وته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێت ئه‌و راستیه بشارێته‌وه، به ئێمه ده‌ڵێت له‌م یاریه‌دا شه‌راكه‌تێك له لایه‌ن خودی كورده‌وه له‌گه‌ڵ توركیا دژی سلێمانی هه‌یه چونكه وته بێژه‌كه وا قسه ده‌كات كه سلێمانی سه‌ر به هه‌رێم نه‌بێت ، لێدان له شكۆی سلێمانی لێدانه له شكۆی كورد ، چونكه ئه‌و شاره په‌ناگه‌ی سمكۆی شكاك ، مه‌ستوره‌ی ئه‌رده‌ڵانی، مه‌لا مسته‌فای بارزانی و زۆری دیكه‌ش بووه .
2
هه‌ركه‌سێ به تورك بكه‌رۆ باوه‌ڕ
ئه‌حمه‌ق ئه‌وه‌یه له‌من ئه‌حمه‌ق تر
بێده‌نگی ئه‌مریكاو فه‌ڕه‌نساو هاوپه‌یمانه‌كانی كورد له‌و هه‌موو بێئاكاریه‌ی توركیا ده‌رهه‌ق سلێمانی و ئازادیخوازان جۆرێكه له قه‌بوڵكردنی ئه‌و سته‌مه ، له‌وه‌ش ناشرینتر بێده‌نگی عیراقه ، ئه‌و وڵاته‌ی زۆر باسی سیاده‌و سه‌روه‌ری ده‌كات ، هه‌وڵدان بۆ تیرۆری تێكۆشه‌رێكی كورد" ناوه‌كه‌ی لای من پارێزراوه " له ناو جه‌رگه‌ی سلێمانی به‌رله‌وه‌ی هه‌وڵی تیرۆری كوردێكی ئازادیخواز بێت ، هه‌وڵی تیرۆری هاو په‌یمانه‌كانی ئه‌و كورده‌و سلێمانیه ، ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانان پێشوه‌خته ئاگاداری ئه‌م جۆره جموجۆڵ و شه‌ڕه‌نگێزیه‌ن .
3
نۆمانگه له به‌ر مه‌مكانه
دایكی یه‌خسیری توركانه
هه‌رچی ده‌یبینێ یه‌خسیره
وه‌ك دایكی مل به زنجیره
دڵنیام وته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌ت و ماڵباتی بارزانی زۆر باش ده‌زانن ئه‌و شیعره كێ گوتویه‌تی و بۆ كێ وتراوه، كه‌چی وته‌بێژ ئه‌فه‌ندی له دۆڵێكی دیكه‌وه قسه ده‌كات ، توركیا به سزادانی سلێمانی راست و ره‌وان به كورد ده‌ڵێت من ته‌نها كوردم وه‌ك جاش و لۆمپه‌ن و قوڕو چی گه‌ره‌كه ، جاش و لۆمپه‌ن و قوڕوچی نه‌ك گوند پارێز وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ناڵه كوردپه‌روه‌ره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ناویان ده‌بات !!.
4
له لایه ماده‌ری به‌رخن له لایه یاری گورگانن
سلێمانی شارێكی پڕشكۆی كوردستانه ، شارێكه ده‌بێت هه‌موو نیشتمانپه‌روه‌رو شه‌ریفێك ، هه‌موو حزب و گروپێكی كوردی شه‌ڕی له سه‌ر بكه‌ن و نه‌هێڵن چی تر به‌و ده‌رده ببرێت، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا سلێمانی شارێكه ئینگلیز به تۆپ و ناپاڵم خۆی پێتاقیكرده‌وه و نه‌چه‌می، توركیا چین، به مه‌رجێ كلكی ته‌وره‌كه له داری چیاكانی كوردستان نه‌بێت .
سەرچاوە: خەندان