ستافی گۆڤاری دۆکۆمێنت لە نێو کوردانی ئەڵمانیا

 


ڕاگەیاندنی بەدرخان


ئەمڕۆ ، ڕۆژی هەینی ، 08/11/2024 لە هۆڵی کافێی نێودەوڵەتی شاری Düren لەلایەن ناوەندی کەلتوری دورین بەهاوکاری بە ئەکادیمیای بەدرخان بۆ ڕۆژنامەوانی و کەلتور ، کۆڕێکی بەناونیشانی ( چۆنیەتیی پاراستنیی  ئەڕشیف و بەدۆکۆمێنتکردنی .... )
 بۆ بەڕێزان ( حوسێن ئەحمەد ، خاوەن ئیمتیاز و ستار محەمەد ئەمین ، سەرنووسەری گۆڤاری دۆکۆمێنت ) ئەنجامدا .
سەرەتا لەلایەن دڵسۆزخان کە بەڕێوەبەری و بەرپرسی ناوەندی کەلتوری کوردیی شاری دورینە و خاتوونێکی سەلار و ماندوویەکیی ماندوونەناسانەی بواری بەیەکەوە ژیان و لێبووردەییە ، کە چەندین ساڵە لەو بوارە خزمەت بە ڕەوەندی کوردی و بیانییەکان دەکات ...
دڵسۆزخان بەخێرهاتنی میوانانی ئامادەبوو و هەردوو میوانیکرد، کە لە کوردستانەوە بەتایبەتیی لە شاری هەولێرەوە هاتوون بۆ شاری دورینی ئەڵمانیا و ئەو کۆڕە بۆ کوردانی ئەو دەڤەرە سازدەکەن ...


لە پاشان، حەمید ئەبوبەکر  بەدرخان ، بەرپرسی ئەکادیمیای بەدرخان کۆڕەکەی بەڕێوەبرد و  تیشکی خستە سەر ژیاننامەی هەردووبەڕێزان و وای پێناسەکرد، کە دەرکردنی چوار ژمارە لە گۆڤاری دیکۆمێنت کارێکی مەزن و پڕبایەخی ئەرشیف و ڕۆژنامەگەری کوردییە .

 لە پاشان حوسێن ئەحمەد خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری دیکۆمێنت تیشکی خستە سەر بیرۆکە و چونیەتی دەرچواندنی گۆڤارەکە و چۆنیەتی بەدەستخستنی بودجە و بەردەوامی پڕۆژەی یەک ساڵی داهاتووی بۆ میوانەکانکرد، لەدرێژەی کۆڕەکەدا، ستار محەمەدئەمین ، سەرنووسەری گۆڤاری دۆکۆمێنت، باسی گرنگی و پاراستنی دەستنووس و چۆنیەتیی ئەرشیفکردن و بەدەستخستنی ئەو بابەت و دۆکۆمێنتانەی کەلەلایەن نووسەران و توێژەران و مامۆستایانی زانکۆ و ئارکۆلۆژیستەکان بۆ گۆڤارەکە دەنێردرێت و ئێمەش لەگەڵ دەستەی ڕاوێژکاری تاوتوێی دەکەین و بڵاویاندەکەینەوە . لەلایەن ئامادەبووانەوە ، چەندین پرسیار ئاراستەی هەردوو بەڕێزانکران و وەڵامی پێویستیان درانەوە .


هێژای گوتنێیە ساردان و ئامادەکردنی ئەو جۆرە کۆڕ و کۆبوونەوانە بۆ ڕەوەندی کوردی جێگای ڕێز و پێزانینە ...
لە کۆتاییدا ناوەندی کەلتوری کوردیی لە دورین و ئەکادیمیای بەدرخان، هیوای بەردەوامیان بۆ ستافی گۆڤاری دۆکۆمێنت خواست و هیواخوازیشبوون کە هەمیشە گەڕانیان دەبێتە هۆی دەستکەوتنی زۆرترین بەڵگە و دیکۆمێنت دەربارەی گەلی کورد.
بەخێرهاتن باوان چاوانمان، هەردەم لە خزمەت و عیشقمان بۆ خاک و نیشتمان و نەتەوە هەیە .